كەباران
دێ..

حەمید قەڵادزەیی
كەباران
دێ..
ئەرخەوانی سەر بەتەم و..
خوێنی برینم دەشواتەوە
پەنجەی سڕم.. گرێی فەڕشی وێرانەماڵ
بۆ پێشوازی دەكاتەوە
كەباران دێ..
تاڵی قژی گووڵی گەنم و..
شارای وەستاوی ناو كێڵگەم
پەلكەزێڕینەی نمناكە
داسی دەستی وەرزێڕەكەم
كەباران دێ..
لەسووراوی خۆرنشینا
تاسەی خەوێك دەمباتەوە
بۆیە هەر پەنجەی گزنگ دێ
چاوی ماندووم بشواتەوە
كەباران دێ..
دابەش دەبم
روانینم بۆ برووسكەیە
خەیاڵم هەور زین دەكا
گوێچكەم كەیلی چەخماخەیە!
ئهرشیفی دهقی
شیعرهكانی شاعیر حهمید قهلاَدزهیى