به‌خێربێن بۆماڵه‌خنجیلانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌       مشتێک له‌خه‌رمانی سه‌رگوزه‌شته‌کانی شار

یادی کارەساتی هۆلۆکۆست لە شاری پۆرتسمۆث ی بەریتانیا


بەسەرپەرشتی جێریڵ بەگی سەرۆکی شارەوانی پۆرتسمۆث ی بەریتانیا و
بةبةشدارى نويَنةرى كوَمةلَةى قوربانیانی کیمیا بارانی هەڵەبجە یادی هۆڵۆکۆست لە شاری پۆرتسمۆثی بەریتانیاكرايةوة کامەران نەورۆز وەک نوێنەری کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە و ئومێد پێنجوێنی لێپرسراوی کۆمەڵەی کوردی شاری پۆرتسمۆث و زمارەیەک لە ئەندام پەرلەمانی بەریتانیا و ئەندام شارەوانی پۆرتسمۆث و نوێنەری کەسوکاری قوربانیانی کۆمەڵکوزی هۆڵۆکۆست و نوێنەرانی نەتەوە جیاوازەکانی دانیشتووی شاری پۆرتسمۆث ئامادە ى مه‌راسیمه‌كه‌ بوونیادەکە بە پەیامی سەرۆکی شارەوانی دەستی پێکرد و پاشان نوێنەری کەسوکاری قوربانیانی هۆڵۆکۆست جگە لە بەخیرهاتنی ئامادەبووان باسێکی کورتی کارەساتەکەی کرد.
پاشان ئامادەبووان کورتەپەیامی خۆیان لەسەر ئاڵای سپی نوسی و لەسەر گوڵکۆی کارەساتی کۆمەڵکوزی هۆلۆکۆست دانا.
کامەران نەورۆز نويَنةرى كوَمةلَةى قوربانيانى  هه‌ڵه‌بجه‌ لە بةريتانيا بة هەڵەبجە ئینفۆی رِاگةياند
من وةكو نويَنةرى كوَمةلَةى قوربانيانى هةلَةبجة ثةيامى كوَمةلَةكةم لةسةرئالاَى سپى يادةكة نوسيو لەسە ر گوڵکۆى كارة ساتةكة دام نا پاشان جاوم کەوت بە بەرێز (ستیوارت ئۆسکلەر ) نوێنەری کەسوکاری قوربانیانی کارەساتی هۆلۆکۆست و پەیامی نوێنەرایەتی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە م لە بەریتانیا دایە دەست کە تیایدا داوای پێکەوە کارکردنم دەکرد لە پێناو جەسپاندنی ئاشتی و رێگرتن لە دوبارە نەبونەوەی کارەساتی وەک هۆلۆکۆست و هەڵەبجە. هەرەها جاوم بە سەرۆکی شارەوانی پۆرتسمۆث کەوت و جگە لە باسکردنی کورتەیەک سەبارەت بە هەڵەبجە داواشیم لێکرد لە یادی کارەساتی هەڵەبجەشدا بەشداریيمان لەگەڵدا بکات.

گه‌رانه‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تا
 

به‌خێربێن بۆماڵه‌خنجیلانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌       مشتێک له‌خه‌رمانی سه‌رگوزه‌شته‌کانی شار