به‌ردی بناغه‌ی خانه‌ی پیران له
هه‌ڵه‌بجه دانرا .
.JPG)
.JPG)
به‌مه‌به‌ستی زیاتر خزمه‌تكردنی
هاووڵاتیان كه‌سایه‌تیه‌كی دیاری
ناوچه‌كه له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی
خانه‌یه‌كی تایبه‌تی به به‌ساڵاچوان
له‌هه‌ڵه‌بجه ده‌كاته‌وه .
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه
15/1 به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری
وه‌زیری كاوروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و
ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان
له‌نوسینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی په‌رله‌مانی
كوردسات و نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی
پاریزگای سلێمانی و قائیمقامی
هه‌ڵه‌بجه به‌ردی بناغه‌ی یه‌كه‌م
بینای تایبه‌ت به خانه‌ی به‌ساڵاچوان
له هه‌ڵه‌بجه دانرا ، ئه‌م بینایه
له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 3.867 م ئه‌نجام
ده‌درێت و سه‌رجه‌م پێداوستییه‌كانی
ئه‌م خانه‌یه له‌سه‌ر ئه‌ركی
كه‌سایه‌تی دیار( حاجی عابید هه‌ورامی
)ی دروست ئه‌كرێت ،له‌لێداونێكیدا
تایبه‌ت به‌م پرۆژه‌یه‌ی
كه‌له‌هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجامی ده‌دات
ناوبراو ووتی " وه‌ك هه‌ست كردن
به‌ئازاره‌كانی شاری هه‌ڵه‌بجه پێم
خۆش بوو ئه‌م پرۆژه‌یه لێره ئه‌نجام
بده‌م وه ئه‌م شاره سه‌رجه‌م
لایه‌نه‌كان خزمه‌تیان كردوه منیش
خۆشحاڵبووم لێره پشكم ببێت ،جیاواز
له‌دروستكردنی ئه‌م خانه‌یه سه‌رجه‌م
پێداوستی و ستافی كاركردنیشی
له‌لایه‌ن خۆمه‌وه دابینكراوه بۆ
ماوه‌ی (2 تا 5 ساڵ "
محمه‌د حه‌مه‌صاڵح نوێنه‌ری وه‌زیری
كاروباری كۆمه‌لایه‌تی له‌لێدوانێكیدا
ووتی " ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆژانه
له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه جیگای
ده‌ستخۆشی یه ئیمه هیوادارین
سه‌رجه‌م سه‌روه‌تمه‌ندانی كوردستان
به‌م شێوه‌یه خزمه‌ت به‌كوردستان
بكه‌ن وه ئیمه‌ش هاوكار ده‌بین له‌م
پرۆژه‌یه‌دا به‌پێ ی ئه‌و رێكه‌وتنه
له‌نیوانماندایه بڕیار وایه 2 تا 5
ساڵ خزمه‌تكردنی پاش ته‌واوكردنی
بینایه‌كه‌ش له‌سه‌ر ئه‌ركی ئه‌و
كه‌سایه‌تیه بێت ئیمه‌ش هاوكار
ده‌بین "
خانه‌ی به‌ساڵاچوانی هه‌ڵه‌بجه بڕیار
وایه له‌ماوه‌ی (14) مانگ ئه‌نجام
بدرێت بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت كه دیاری
كرابێت بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه ئاشكرا نی
یه بۆ چاوه‌ڕێ ده‌كرێت پرۆژه‌یه‌كی
نمونه‌یی بێت .