به‌لاغی كۆتایی
رۆژی پێنج شه‌ممه 12/1/2012 به
ده‌ست پێشخه‌ری یه‌كێتی
په‌رله‌مانتارانی كوردستان له شاری
هه‌ولێر و به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری
لایه‌نه سیاسیه‌كان و رێكخراوه‌كانی
كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ژماره‌یه‌ك له
كه‌سایه‌تی و رۆشنبیر, كۆنفراسێكی
سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ی (میساقی
شه‌ڕه‌ف) ئه‌نجامدا , كه وه‌ك
پرۆژه‌یه‌كه بۆ پابه‌ندبوونی ته‌واوی
حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان پێیه‌وه
بۆ پاراستنی ره‌وشی ئاشتی و ئارامیی
سیاسی له كوردستاندا,.
به‌شداربوانی كۆنفراس له گفتوگۆیه‌كی
كراوه‌دا دوای ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی
پرۆژه‌كه به راوسه‌رنجیان , به
گرنگیان زانی كه پرۆژه‌یه‌كی له‌م
جۆره كاری جیددی بۆ بكرێت , بۆ
ئه‌وه‌ی ره‌نگدانه‌وه‌ی ته‌واوی
هه‌بێت له‌سه‌ر رێكخستنی ژیانی سیاسی
و په‌یوه‌ندی نێوان حیزب و هێزه
سیاسیه‌كان له كوردستان و
قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی یه‌كتر
قه‌بولكردن و گه‌شه‌پێدانی ئه‌زمونی
دیموكراسی له هه‌رێمدا..
به‌شدارانی كۆنفراسی هه‌ولێر
12/1/2012