شاندێكی كوردانی سوریا
سه‌ردانی ھه‌ڵه‌بجه‌یانكرد .
.jpg)
.jpg)
دوای نیوه‌ڕۆی ڕۆژی
چوار شه‌ممه 1/شوبات بۆ زیاتر
له‌نزیكه‌وه ئاشنابوون به‌شاری
هه‌ڵه‌بجه شاندێك له‌كوردانی
(سوریا) سه‌ردانی شاری هه‌ڵه‌بجه
یانكرد.
شانده‌كه كه‌پێك هاتبوون (م.عه‌لی
شمدین ) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی
(حیزبی پارتی دیموكراتی
پێشكه‌توخوازانی كوردله‌سوریا )
كۆمه‌لێك له كه‌سایه‌تی دیاری
كوردانی سوریا ، له‌ووته‌یه‌كیدا
(م .عه‌لی شمدین ) سه‌رۆكی شانده‌كه
مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی ئاشكرا كرد
ووتی " مه‌به‌ستمان بوو له‌نزیكه‌وه
شاری هه‌ڵه‌بجه به‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه
چونكه هه‌ڵه‌بجه قیبله‌ی كوردانه
سه‌ردانی كوردستان بكه‌یت و
نه‌یه‌یته‌شاری هه‌ڵه‌بجه وه‌ك
ئه‌وه وایه نه‌هاتبیته كوردستان
بۆیه ئێمه پاش كۆنگره‌ی ڕه‌وه‌ندی
كوردی سوریا له‌دهۆك بڕیارماندا كه
سه‌ردانی شاری هه‌ڵه‌بجه بكه‌ین
زیاتر به‌و ئه‌م شاره ئه‌زیزه ئاشنا
بین "
قائیمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه و
لێپسراوی مه‌ڵبه‌ند شاره‌زوور
به‌خێرهاتنی میوانانیان كرد
پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌یان
لێ‌كردن هیوایان خواست كۆنگره‌ی
ئاینده‌یان له‌خاكی ئازادكراوی
كوردستانی ڕۆژئاوا ببه‌ستن ، وه
دواتر له‌ڕه‌وشی كوردانی ڕۆژئاوایان
پرسی یه‌وه .
شانده‌كه كه پێك هاتبوون
له‌چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیاری كوردانی
ڕۆژئاوای له‌ئێستادا دانشتوی
هه‌نده‌رانن دوای سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ند
مه‌زاری شه‌هیدانیان به‌سه‌ركرده‌وه
تاجه‌گوڵێنه‌ی ڕێزوو وه‌فایان دانا ،
له‌كۆتای سه‌ردانه‌كه‌یاندا مۆنۆمێنتی
هه‌ڵه‌بجه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه
له‌نزێكه‌وه به‌دیمه تراژیدیه
جه‌رگ بڕه‌كانی كاره‌ساتی
كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه له
16/3/1988 ئاشناتربوون ، له‌لایه‌ن
مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه دیاری مۆنیۆمێنت
به‌خشرایه شاندی كوردانی سوریا
به‌ڕێزه‌وه به‌ڕێخران .