كوێستان ئەكرەم
بڕیاری قەرەبوكردنەوەی بۆ دەركرا

شؤخان محمدصالح
پاش ئەوەی لەیەكێك لە ژمارەكانی
گۆڤاری بەڵگەدا ڕاپۆرتێكی دیوانی
چاودێری دارایی لەسەر كاروهەندێ
لایەنی دارایی وئیداری شارەوانی
هەلەبجە بڵاوكردەوە,پاشان گروپی (88)
سكاڵایەكی لەبەر رۆشنای ئەو
ڕاپۆرتەدالای دادوەری گشتی لە دادگای
هەڵەبجەلەسەر شارەوانی تۆمار
كرد،(كوێستان ئەكرە م ) جێگری سەرۆكی
شارەوانی هەڵەبجە یەكێك بوو لە
تاوانباركراوەكان وبڕیاری
دەستگیركردنی بۆ دەركرا ,لەبەرواری
4/10/2010,تا 13/10/2010 لە ئاسایشی
شارەزوور دەست بەسەر كرا,ودواتر لە
بەرواری 28/10/2010بڕیاری بی َتاوانی
بۆ دەرچوو.
پاشان ناوبراوبە سكاڵایەك دوای
قەرەبووی مادی ومەعنەوی كردەوە
ولەبەرواری 11/12/2011 بڕیاری
قەرەبووكردنەوەیان درا.جێگری
سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە بەم جۆرە
باسی گشتی كێشەكەو سەرەتاو كۆتایی كرد:
(دوای
ئەوەی بەهۆی ڕاپۆرتێكی چاودیًری
داراییەوەبەهۆی دادگاوە ڕووی كردە
سەرۆكایەتی شارەوانی بەهۆی هەندێ
كێشەی ئیدارییەوە ,منیش یەكێك بووم
لەوكەسانەی كە بەهۆی (5000) دیناری
چاپی نوێ تاووانباركرام وكە ئەو
بڕەپارەیەش هەربەهۆی هەڵەی ئیدارییەوە
بوو من بەند كرامبە پێی مادەی (315)
دواتر مادەكە گۆڕابۆ مادەی (289-298)
بە كەفالەت ئازادكرام دواتر
دۆسیەكەیان نارد بۆ (دادگای بەرایی
سلێمانی)دوای تەمیزكردنەوەی لە (28/10
بڕیاری بێ تاوانیم بۆ دەرچوو بەهۆی
نەبوونی هیچ بەڵگەیەكی دروست.
دواترمنیش لە ڕێگەی دادگاوە دوای
قەربوو كردنەوەی مەعنەوەی ومادیم
كرد,خۆشبەختانە دوای ماوەیەكی زۆرو لە
11 /12/2011 لە لایەن لیژنەی
قەرەبووكردنەوەلە دادگا تەواوی بێ
تاوانی بۆ دەركردم,بڕیاری دا بە
قەرەبوو كردنەوەم بە بڕی (5) ملیۆن
دینار وبڵاوكردنەوەی داوای لێبوردن
(اعتیزار) لە (2) رۆژنامەی حكومیدا).
ئەمەی خوارەوە دەقی بڕیاری
قەرەبووكردنەوەی دادگای بەرایی
سلیمانی یە.
