ره‌گه‌زنامه‌و باری شارستانی بیاره
گرفتی كه‌می كارمه‌ند و نه‌بوونی
بینایان هه‌یه.


دابه‌شكردنی فۆرمی قه‌ره‌بووی مادده‌ی
(140) له‌ئێستادا سه‌رجه‌م
فه‌رمانگه‌كانی ڕه‌گه‌زنامه و باری
شارستانی سه‌رقاڵكردوه زه‌ختێكی
به‌رچاووی خستوه‌ته سه‌ركارمه‌دانی
ئه‌و فه‌رمانگه یه له‌سه‌رجه‌م
قه‌زاو ناحیه‌كان كه شمولی ئه‌و
بڕیاره ده‌كات ،ناحیه‌ی بیاره
یه‌كێكه له‌و ناحیه‌یانه‌وه‌زۆرترین
گرفتی هه‌یه چ له‌بواری نه‌بوونی
كارمه‌ند و چ له‌بواری نه‌بوونی
بینایه‌كی شیاوی تایبه‌ت به
فه‌رمانگه‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌و باری
شارستانی .
عادل مجید به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی
ڕه‌گه‌زنامه‌و باری شارستانی بیاره
تایبه‌ت به گرفته‌كانی ووتی " ئیمه
له‌ئێستادا زیاتر له (30) هه‌زار
نفوسمان به‌سه‌ره‌وه‌یه وه به‌كۆی
(17) گوندی ناوچه‌ی هه‌ورامان
سه‌ربه‌م ناحیه‌یه لیره
مامه‌ڵه‌كانیان بۆ ده‌كرێت ،ڕۆژانه
نزیكه (100) وێنه‌ی تۆمار بۆ
هاووڵاتیان ده‌رده‌هێنین ،به‌ڵام
به‌داخه‌وه وه‌ك ده‌بینن ئیمه
بینایه‌كی شیاومان نیه كاره‌كانی
به‌شیوه‌یه‌كی باش تیدا ئه‌نجام
بده‌ین بۆ به‌ڕێوبه‌رو كارمه‌ندان
ته‌نها (1) ژوور هه‌یه ، وه كه‌می
كارمه‌ند یه‌كێكه له‌گرفته‌كان ئیمه
داوا له‌هاووڵاتیان ده‌كه‌ین كه
ئارامگر بن چونكه سه‌رجه‌م
مامه‌ڵه‌كان به‌شێوه‌ی ناونوسین
ئه‌نجام ده‌درێت له‌هه‌مان كاتیش‌دا
داواكارین كه حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان بینایه‌كی تایبه‌ت به
فه‌رمانگه‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌و باری
شارستانیه‌تی بیاره
بكاته‌وه،له‌ئێستادا مامه‌ڵه‌ی
دروستكردنی ئه‌و بینایه‌ش له
پاریزگاری سلیمانی یه هیوادارین
به‌زوترین كات بچێته بواری جێ
به‌جێكردنه‌وه "