سیناریۆی
جه‌هه‌نه‌می تاقیکردنه‌وه .

نووسینی :ڕزگار
باهیر
1... ڕۆژه ... قوتابخانه‌یه ...
ناوه‌وه‌یه .
پۆلێکی قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی کچانه .
کۆمه‌ڵێك قوتابی سه‌رقاڵی
تاقیکردنه‌وه‌ن و مامۆستا مریه‌می
ته‌مه‌ن (46) ساڵ چاودێریان ده‌کات
.نیشتیمانی قووتابی ته‌مه‌ن (16) ساڵ
زۆر په‌شۆکاو دیاره ، چاودێری
مامۆستا مریه‌م ده‌کات. له‌پڕ
قۆپیه‌که‌ی که‌له‌سه‌ر پارچه
کاغه‌زێکی بچووك نوسیویه‌تی
ده‌ریده‌هێنێ و به‌په‌له ده‌ست
ده‌کات به سه‌یرکردن و نووسینه‌وه‌ی
له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی تاقیکردنه‌وه ...
به‌ڵام نیشتیمان ڕه‌نگی سوور
هه‌ڵده‌گه‌ڕێ ... مامۆستا به نێو
قووتابیه‌کاندا ده‌سوڕێته‌وه
سه‌یریان ده‌کات تا ئه‌و کاته‌ی
ده‌بینێ نیشتیمان ڕه‌نگی زۆر سوور
هه‌ڵگه‌ڕاوه.
مامۆستا/
ئه‌وه‌چییه نیشتمان بۆ وا ڕه‌نگت
تێك چووه و سوورهه‌ڵگه‌ڕاوی؟
نیشتیمان /
نا ... نا هیچ نییه مامۆستا گیان
گه‌رمامه .
مریه‌م /
گه‌رمای تاقیکردنه‌وه‌یه ... ها
ئاده‌ی هه‌سته سه‌رپێ ... ئاده‌ی
ده‌سته‌کانت بکه‌ره‌وه .... باشه
دانیشه .
نیشتیمان هه‌ناسه‌یه‌كی ڕزگار بوون
ده‌داته وه ، مامۆستا
چه‌ندهه‌نگاوێك ده‌نێت و ده‌ڕوات.
به‌ڵام له‌پڕ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای
نیشتیمان وه‌ك ئه‌وه‌ی بیری
که‌وتبێته‌وه که شوێنێکی نه‌پشکنیبێ
. ده‌ست ده‌بات بۆپه‌ڕه‌ی
تاقیکردنه‌وه‌که‌ی وله‌ناکاو
قۆپییه‌که‌ی له‌نێو په‌ڕه‌که‌دا
ده‌که‌وێته خواره‌وه . مامۆستا
که‌ده‌یبینێت به ده‌نگێکی به‌رز
هاوار به‌سه‌رنیشتیماندا ده‌کات وه‌ك
ئه‌وه‌ی کاره‌ساتێکی گه‌وره ڕویدابێ
مامۆستا /
ئای ناشرین ئه‌وه قۆپیم
لێده‌که‌ی .
له پڕ ده‌ست ده‌داته قشه خاو و
درێژه ڕه‌شه‌که‌ی نیشتیمان،
ڕایده‌کێشێت و هه‌ڵیده‌سێنێته سه‌رپێ
.
هه‌ر ئێستا له‌به‌ر چاوم وون به‌و
بڕۆره
ده‌ره‌وه.
.
نیشتیمان ڕه‌نگی به‌ته‌واوه‌تی
ده‌گۆڕێت و ده‌یه‌وێت داوا له‌مامۆستا
بکات که‌لێی ی ببورێت ، به‌ڵام
مامۆستا هاوار ده‌کات ،
نه‌خێر به‌هیچ جۆرێك ئاماده نیم
گوێت
لێ بگرم بێئه‌وه‌ی ووشه‌یه‌ك بڵێی
یه‌کسه‌ر
بڕۆره
ده‌ره‌وه.
2 ... شه‌وه ... ماڵه‌وه‌یه ...
ناوه‌وه‌یه .
ژوورێکی ماڵی نیشتیمانه . باوکی
نیشتیمان که ناوی عه‌باسه و
ته‌مه‌نی (48) ساڵه له‌به‌رده‌م
سفره‌ی نان خواردن دانیشتووه‌و
چاوه‌ڕوانی خواردنه :... نیشتیمان
چه‌ند قاپ وکه‌وچکێکی
به‌ده‌سته‌وه‌یه و دێته ژووره‌وه،
پاشان له‌سه‌ر سفره‌که دابه‌شی
ده‌کات ... له‌م کاته‌دا دایکی دێته
ژوورێ که‌ناوی نازه‌نینه‌و ته‌مه‌نی
(40) ساڵه و سینییه‌ك خواردنی پێیه‌و
له‌سه‌ر سفره‌که دایده‌نێت .
عه‌باس /
ئه‌وه که‌یوان له‌کوێیه وادیارنی
یه ؟
نازه‌نین /
نانی خوارد‌و چووه ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ
سه‌رداری هاوڕێی ی .
پاشان ده‌ست ده‌که‌ن به‌نانخواردن
به‌ڵام نیشتیمان هه‌ڵده‌سێ و
ده‌یه‌وێت بڕواته ژووره‌که‌ی ئه‌و
دیو هه‌ر بۆیه عه‌باسی باوکی
ڕایده‌وستێنێت .
عه‌باس /
چییه کچێ بۆ کوێ ده‌چی .. ئه‌ی نان
ناخۆی ؟
نیشتیمان /
ناباوکه نانم بۆ ناخورێت ... تۆزێ
ناساغم .
نازه‌نین /
به‌یانی چووه ده‌رێ زۆر باش بوو
به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی هاتۆته‌وه نه‌خۆشه
دیاره هه‌ر ئه‌و گرانه‌تایه له‌کۆڵی
نابیته‌وه . بابڕوات بحه‌وێته‌وه .
نیشتیمان به بێتاقه‌تییه‌کی زۆره‌وه
ده‌ڕواته ژووره‌که‌ی ئه‌ودیو ...
دایك و باوکیشی له‌سه‌ر نانخواردنی
خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن .
3 ... ڕۆژه ... قووتابخانه‌یه ...
ده‌ره‌وه‌یه .
حه‌وشه‌ی قووتابخانه‌یه . قووتابیان
به‌شێوه‌ی ڕیز وه‌ستاون وهه‌ر
مامۆستایه‌کیش پێشڕه‌وی پۆله‌که‌ی
ده‌کات.
به‌ڕێوه‌به‌ری قووتابخانه‌ش که ناوی
پرشنگه‌و ته‌مه‌نی (56) ساڵه.
له‌ناوه‌ڕاستی حه‌وشه‌که‌دا خه‌ریکی
خوێندنه‌وه‌ی ووتارێكه بۆ قوتابیان.
پرشنگ /
ئێمه
هه‌موو مامۆستایان ئه‌و کاره
نه‌عله‌تیه قێزه‌ونه ڕسوا ده‌که‌ین
که
قووتابی نیشتیمان عه‌باس
محه‌مه‌د
کردوویه‌تی ... ئه‌ویش
قۆپیکردنه
له وانه‌ی جوگرافیا .
هه‌ر بۆیه
بڕیارماندا به شکاندنی
پێنچ
ده‌ره‌جه‌ی ڕه‌وشت و ده‌رکردنی
بۆ ماوه‌ی
هه‌فته‌یه‌ك له قوتابخانه‌و
هێنانی باوکی
بۆ ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی
به خوێندن.
نیشتیمان ده‌بێت ببێته
په‌ندو عیبره‌ت
تاهه‌موو قووتابییه‌ك
وانه‌یه‌کی
لێوه فێربێت .
ئێستاش با
قووتابی نیشتیمان عه‌باس
بێته ئێره و
هه‌مووتان به‌چاوی خۆتان
بیبینن.
نیشتیمانی ڕه‌نگ هه‌ڵپڕوسکاو ده‌رون
شێواو، به ده‌مووچاوی پڕ گریانه‌وه
وه‌ك ئه‌وه‌ی یه‌کێك به‌زۆر هه‌نگاوی
پێهه‌ڵبێنێته‌وه هه‌نگاو ده‌نێت
به‌ره‌و به‌ڕێوه‌به‌ری قووتابخانه .
له‌نێو قووتابیاندا ده‌بێته ده‌نگه
ده‌نگ و قسه‌کردن تائه‌و کاته‌ی
به‌ڕێوه‌به‌ر به‌سه‌ریاندا
هاوارده‌کات
بێده‌نگ بن ... ئێره قووتابخانه‌یه
...
4 ... ڕۆژه ... ماڵه‌وه‌یه ...
ده‌ره‌وه‌یه .
حه‌وشه‌ی ماڵه‌وه‌یه .نیشتیمان
زۆپایه‌کی نه‌وتی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و
دێته حه‌وشه‌و دای ده‌نێت، سه‌ری
ته‌نکی زۆپاکه‌ی ده‌کاته‌وه بۆ
ئه‌وه‌ی نه‌وتی تێبکات . نیشتیمان
ده‌موچاوی دوودڵی و ترس و
بیرکردنه‌وه‌ی پێوه دیاره ، پاشان
ده‌چێت بۆ لای ته‌نکییه‌کی گه‌وره‌ی
نه‌وت و دۆلکه‌یه‌ك ده‌خاته به‌رده‌م
به‌لووعه‌که‌ی و ده‌یکاته‌وه تا پڕ
ده‌بێت له‌نه‌وت. نیشتیمان دۆلکه
نه‌وته‌که هه‌ڵده‌گری و
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆلای زۆپاکه و
سه‌یرێکی چوار ده‌وری خۆی ده‌کات تا
بزانێ که‌س دیاره ، له‌گیرفانی
شقارته‌یه‌ك ده‌رده‌هێنێت و
ده‌مه‌که‌ی ده‌کاته‌وه سه‌یرێکی
ده‌کات و هه‌ناسه‌یه‌کی قووڵ
ده‌داته‌وه ده یخاته سه‌ر زۆپاکه
.... دووباره کۆنترۆڵی چوار ده‌وری
خۆی ده‌کات و هه‌رئه‌وه‌نده‌ی بڵێی
یه‌ک و دوو نه‌وته‌که ده‌کات به
له‌شولارو جه‌سته‌ی پڕ له
شه‌رمیدا،به‌خێرایی ده‌ست ده‌بات بۆ
شقارته‌که‌ی له‌سه‌ر زۆپاکه داینابوو
بۆ چرکه‌یه‌ك ده‌وستێت .
نیشتیمان /
هه‌مووتانم
خۆشده‌وێت ... به‌ڵام چیبکه‌م ؟
تازه من
ده‌ره‌جه‌ی ڕه‌وشتم لێشکا من
قێزه‌وونم له‌لای
مامۆستاکان و قووتابیه‌کانی
هاوڕێم ...
ئه‌گه‌ر باوکیشم بزانێ ئه‌وه خوا
ده‌زانێ چی
ده‌کات ... هه‌مووتانم خۆشده‌وێت.
نیشتیمان ده‌نکه شقارته‌که
داده‌گیرسێنێ له‌پڕ ئاگر کڵپه ده‌کات
و به‌یه‌كجار هه‌موو گیانی ده‌بێته
ئاگرو هاوارو قیژه‌ی لێبه‌رز
ده‌بێته‌وه .
دایکی
که‌گوێی له‌هاواره‌که ده‌بێت
یه‌کسه‌ر به‌ره‌و نیشتیمان دێت و
راده‌کات ئه‌میش هاوارده‌کات و
به‌هه‌ر چوار په‌ل ده‌جوڵێ نازانێ چی
بکات به‌خۆیداده‌دات و هاوار ده‌کات
ئاگره‌که‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر کڵپه
ده‌ستێنێت ..... له‌نێو هاواری کچ
ودایك و کڵپه‌ی ئاگردا ، به‌ته‌نها
کادر وێنه ده‌وه‌ستێنێت و ده‌نگی
هاوارو قیژه هه‌ر به‌رده‌وامه و
چه‌ند ڕستیه‌ك له‌سه‌ر وێنه‌که دێته
خوارێ.
*ده‌با چیتر رۆحی تۆڵه‌و
شه‌ره‌نگێزی کۆتایی پێ بێت و
کڵپه‌ی جه‌سته‌ی نیشتمان
ببێته وانه‌یه‌کی له بیرنه‌کراوه.
*هۆکاری نه‌بوونی سیستمی
په‌روه‌رده‌ی هاوچه‌رخ
فاکته‌رێکی گرنگی نوشوستی
ئێمه‌یه،له‌پاڵ بواره‌کانی
ڕامیاری و ئابووری و
کۆمه‌ڵایه‌تیدا.
کۆتایی .
تێبینی / بۆنووسینی ئه‌م سیناریۆیه
سوودم له وتارێکی هاوڕێم، مامۆستا
شێرزاد حه‌سه‌ن وه‌رگرتووه
له‌گه‌ڵ ڕێز‌و خۆشه‌ویستیمدا
بۆی .
rbahir@hotmail.com