یانه‌ی شاره‌زوور
بویه پاڵه‌وانی خولی ئازادیی لاوان .


سه‌نته‌ری
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی ڕێكخراوی ئازادیی
لاوان -به‌شی وه‌رزش به‌مه‌به‌ستی
زیاتر گرنگی دان به‌وه‌رزش له‌شاری
هه‌ڵه‌بجه خولێكی تۆپی باله‌ی بۆ
(12) تیپ و یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه و
ده‌وروبه‌ری كرده‌وه. دوای نیوه‌ڕۆی
رۆژی سێ شه‌ممه ڕێكه‌وتی 3ی كانوونی
دووه‌م له‌هۆلی داخراوی یاریگای
نێوده‌وله‌تی به‌ئاماده‌بونی نوێنه‌ری
ده‌زگاو دامه‌زراوه حیزبی و حكومی
یه‌كانی شاری هه‌ڵه‌بجه وجه‌ماوه‌ریك
له‌وه‌رزش دۆستان یاری كۆتایی ئه‌و
خوله ئه‌نجام درا له‌نیوان هه‌ردوو
تیپی باله‌ی (یانه‌ی شاره‌زوور و
لاوانی یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه ) كه
له‌كۆتایدا یانه‌ری شاره‌زوور
توانی به 3 گێم به 1 گێم له لاوانی
یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه بباته‌وه ببێته
پاله‌وانی خوله‌كه ،ئه‌م خوله به
شێوه‌ی دوودۆران بۆده‌ره‌وه ئه‌نجام
دراوه، ماوه‌ی (20) رۆژ به‌رده‌وام
بوو .