به‌خێربێن بۆماڵه‌خنجیلانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌       مشتێک له‌خه‌رمانی سه‌رگوزه‌شته‌کانی شار

شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌دواداچوون بۆ چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك ده‌كات .

شؤخان محمد صالَح

بەسەرۆكایەتی بەڕێز(خدركریم) سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجەوبە ئامادەبونی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی هەڵەبجە,لەسەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە,دانیشتنی ئاسایی خۆی سازدا.

لەسەرەتای دانیشتنەكەدا,بەڕێز(نجم الدین محمدامین ) ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی هەڵەبجە یاداشتێكی پێشكەش بە سەرۆكایەتی شارەاونی كرد.لەویاداشتتەدا كە خۆی لە (8) خاڵدا كۆكردبویەوە بەشێوەیەكی تێروتەسەل سەرجەمی گرفت وپێشنیاروكەم وكورتیەكان خرانە ڕوو كە پێویستە بە شێوەیەكی ووردتر لە ساڵی نوێدا كاری لەسەر بكرێت.

دواتر سەرجەمی ئەو گرفتەكان وبەرنامەی كاری 2012 خرایە ڕوو داواكرا كە سەرۆكایەتی شارەوانی بەشێوەیەكی توندوتۆڵ لە جێ‌ بەجێ‌ كردن وبەداوداچون بكات بۆ ئەو بڕیارانەی كە ئەنجومەن دەری دەكات.

پاشان بە تێكرای دەگ بڕیار لەسەر ئەم خاڵانە درا:

1- ئیفرازی (حاجی حەسەن) اطفا‌بكرێت ,كاری تەوحیدی بۆ بكرێت,قەرەبووەكان(دەستی بەسەردابگیرێت)تاكولە داهاتودا كام لایەن (خاوەن موڵكە ئەصڵییەكەیە,بەپێی صورەت قەیدەكانیان ئەوانەی دانیشتوانی گوندەكەن بۆیان یەكلای بكریتەوە.

2- سەبارەت بە نەخشەی (مۆردانە وباخی میر),لیژنەی تایبەتی لە بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی سلێمانی یەوە بۆدابنرێت وچارەسەر بكرێت وپاشان پەسەندبكرێت.

 3- كێشەی دروستكردنی خانوو لە (بامۆك)كە ڕێنماییەكانی شارەوانی ڕەچاوناكرێت,پێویستە یەكلایبكریتەوەوكە ئەوان لە سنوری شارەوانی دان وبەپێی ڕێنماییەكانی دروست بكرێت تا سیمای شار وەربگرێت.

4- داوا لە بەڕێوەبەری نەخشە دانانی ئاوەدانی سلێمانی بكرێت كە سەردانی هەڵەبجەوسەرجەم خزمەتگوزارییەكان بكات ولە نزیكەوە ئاگاداری كەم وكورتی وگرفتەكانی شار بكات.

5-بەداوداچونی وورد بكرێت بۆ فراوانكردنی جادەی سەرای كۆن.

6-ئەولیژنەیەی كە بۆ (اطفاكردن ) دروستكراوە لە بەشی هونەری چالاك بكرێت ولە كات وشوێنی خۆیاندا كارەكانیان ئەنجام بدەن.

7-بۆ خێرابەرێوەچونی كارەكان ودروست ئەنجامدانیان بڕیاردرا (شۆخان محمدصاڵح) دابنرێت بۆ بەدواداچونی سەرجەم برَیارەكانی ئەنجومەن لە شارەوانیدا.

 كۆبونەوەكە نزیكەی (3) كاتژمێربەردەوام بوو.

گه‌رانه‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تا
 

به‌خێربێن بۆماڵه‌خنجیلانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌       مشتێک له‌خه‌رمانی سه‌رگوزه‌شته‌کانی شار