گفتوگۆكردن
لەسەر پرۆژەی ماستەپلانی هەریەك لە
شارەكانی (هەڵەبجە,كەلار,پێنجوێن)
ئهنجامدرا.

شۆخان
محمد.
لە 2/2/2012كاتژمێر (10) سەرلەبەیانی,
بە سەرپەرشتی بەڕێز (خالید حسێن)
بەڕێوەبەری گشتی شارەوانی یەكانی
سلێمانی وبە ئامادەبونی (طاریق
نوری)بەڕێوەبەری نەخشەدانانی ئاوەدانی
سلێمانی , سەرۆكی شارەوانی یەكانی (
هەڵەبجە,كەلار,پێنجوێن) ,لێپرسراوی
بەشی پیلاندانان و(جی,ئای,سی) لە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانی یەكانی
سلێمانی و بە ئامادەبوونی
ئەندازیارانی هەرسێ شارەوانی
ناوبراو.لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی
شارەوانی یەكانی سلێمانی كۆبونەوەیەك
بەسترا.
پڕۆژەی ماستەرپلانی شارە ناوبراوەكان
لە لایەن كۆمپانیای (ئای ,جی,سی,ئۆی)
ئەڵمانی یەوە ئەنجامدراوە,كە
لەوماوەیەی كە بۆی دیاریكراوە جێ
بەجێ نەكراوەوكۆمپانیای ناوبراو
خاوەنی كەم وكورتی یەكی زۆرن لە جێ
بەجێ كردنی دا.
لەو كۆبونەوەدا ژمارەیەك لە كەم
وكورتی یەكان خرانە ڕوو لەوانە :
1-هیچ بەراییەكی احالەوتەندەرین لە
بەردەستی شارەوانی وكەسانی
پەیوەندیدارلە بەڕیوەبەرایەتی
وشارەوانی یەكاندا لە بەردەست دا نی
یە,كە كات وبەرواری احالەو دەست
پێكردن وگرێ بەست ودەست بەكاربوون
چۆنیەتی وەرگرتنی سولفەولەلایەن
كۆمپانیای ناوبراوەوە ,بڕی ئەو
سولفەیەی بۆ ئەم كۆمپانیایە سەرف
كراوە ن یەو ئاگاداری نین.
2-ستافی سەرپەرشتیاری پڕۆژەكە نوێنەری
شارەوانی یەكانی تێدا نەبووە ,هیچ
فەرمانێكی كارگێڕی نی یە سەبارەت
بەسەرپەرشتیكردنی پڕۆژەكە,لەلای
شارەوانی یەكانەوە تەنها لە ڕوی
تەشریفاتی ئیدارییەوە هاوكاری
كۆمپانیاكەكراوە.
3-شارەوانی یەكان وئەندازیاران
شارەوانی یەكان ئاگاداری چۆنیەتی
ئامادەكارن وبەڕێوەبردن ئەم پڕۆژەیە
نی یە وئاگاداری شێواز ئەنجامدانی
ماستەرپلانەكان نین.
4- بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانان
وئاوەدانی سلێمانی كەلایەنی
پەیوەندیداری هەموو پڕۆژەو
ماستەرپلانی پارێزگای سلێمانی یە بێ
ئاگای خۆی پیشاندا لە چۆنیەتی
بەڕێوەچونی پڕۆژەی ماستەرپلانەكەدا
وتەنها (1) جار سەردانی
بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو كراوە ,سایت
پلانەكانیان پیشانداون
وبەڕێوەبەرایەتی ناوبراوهەندَ سەرنج
وپیشنیاریان بۆ ئەژماركردن و پێیان
ڕاگەیاندون كە كە ئەو هەڵانە
چارەسەربكەن ,بەڵام ئەو كۆمپانیایە بە
هیچ شێوەیەك پابەندنەبوون
ونەگەڕاونەتەوە بەڕێوەبەرایەتی
ناوبراو.
5- لە ماوەی كاركردن دا لە پڕۆژەكەدا
كۆمپانیای ناوبراو نەگەڕاوەتەوە بۆ
شارەوانی یە پەیوەندیدارەكان بۆ
مەبەستی داڕشتنی پڕۆژەی ماستەرپلانەكە.
6- سەرجەم بڕگەكانی پڕۆژەكە لەلایەن
ئەندازیار(سەربەست حسێن) ەوە واژوو
كراوە.
پاش ئەوە ی بە ووردی سەرجەم ئەم
گرفتانە تاوتوێكران ولەلایەن
ئامادەبونەوە واژوو كراو كۆنۆسەكە
دەدرێتە ئەنجومەنی پارێزگا سلێمانی
بۆچارەسەركردنی گرفتەكان
ولێكۆلینەوەودەست بە جێ كاركردنی
دروست لە پڕۆژەكەدا.