به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
گشتی ته‌ندروستی شاره‌زوور گرفتی
پزیشكی پسپۆڕی هه‌یه .

له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی ساڵی (2011)
ژماره‌یه‌ك كارمه‌ند بۆ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی
شاره‌زوور دامه‌رزا به‌ڵام ئه‌مه
نه‌بوویه هۆی
چاره‌سه‌ر
كردنی گرفتی كه‌می پزیشكی پسپۆڕی .
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی
شاره‌زوو له‌ئێستادا به‌ده‌ست گرفتی
پزیشكه‌وه ده‌ناڵێنیێت له‌م گرفته‌ش
سه‌ره‌وی خۆی
ئاگاداركردوه‌ته‌وه
له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسی كه
ڕۆژی 5 شه‌ممه ڕێكه‌وتی 19/1 سازی
كرد ئاماژه‌ی به‌م گرفته یا
له‌پرسیارێكی
هه‌ڵه‌بجه
ئینفۆ تایبه‌ت به‌گرفتی پزیشكی
پسپۆڕ ووتی " ئیمه له‌ئێستادا به‌هۆی
نه‌بوونی پزیشكی پسۆڕه‌وه گه‌لێك
گرفتمان هه‌یه
هه‌رچه‌نده
له‌ڕێگه‌ی خۆشمانه‌وه ئه‌م
گرفته‌یه‌مان ئاراسته‌ی سه‌ره‌وه
كردوه به‌ڵام وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه
كێشه‌كانمان له‌وانه‌ی كه ئێمه
پێسوستمان (32) پزیشكی پسپۆریمان
له‌بواره‌كانی پزیشكی ( مناڵان
،نه‌شته‌رگه‌ری ،ژنان
،رۆماتۆلۆچی،هه‌ناوی ،بێهۆشكاری
،شكاوری
،سۆنه‌ر )پێوسته سنوره‌كه‌شمان
له‌گه‌ل ئه‌وه‌دا زۆر فراوانه كه
بریتی یه له هه‌ریه‌ك له‌قه‌زاكانی
(هه‌ڵه‌بجه ،سیدصادق
،پێنجوێن
،شاره‌زوور ) به‌ناحیه‌كانیانه‌وه
بۆیه داواكارین حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان به‌په‌له‌كاربكات بۆ
چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م
گرفته‌یه‌مان
تاوه‌ك به‌شێوه‌ی باشتر هاووكاری
هاووڵاتیان بكه‌ین و چاره‌سه‌ری
پێسوستیان بۆ جێ به‌جێ بكه‌ین ،وه
سوپاسی ئه‌و
پزیشك و كارمه‌ندانه ده‌كه‌م
كه‌له‌ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش
كارده‌كه‌ن "