به‌خێربێن بۆماڵه‌خنجیلانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌       مشتێک له‌خه‌رمانی سه‌رگوزه‌شته‌کانی شار

پیداویستی وەرزشی دابەش دەكرێت بەسەر سەرجەم تیپە میللیەكانی هەڵەبجەی شەهید.


 یوسف هەورامی
بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردنی وەرزش لەهەلەبجەو دەوروبەری بەگشتی وتیپە میللیەكانی هەڵەبجە بەتایبەتی وبەئامادەبونی كارگیران وئەندامانی لق وسەرۆك ونوێنەری سەرجەم تیپەمیللیەكان لەهۆڵی كازیوە لقی (12) (پ.د.ك ) لەمەراسیمێكدا سێتی وەرزشی وتۆپ دابەشكرا بەسەرسەرجەم تیپە میللیەكانی هەڵەبجەو دەوروبەری هەربۆ ئەم مەبەستە فاروق عەبدولكەریم بەرپرسی مەكتەبی جەماوەری وپیشەییەكانی لق12بۆمان دواوگوتی ئێمە هەمیشە لەخزمەتی وەرزشو وەرشكارانی شارەكەمان بوین بەبێ‌ جیاوازی وبەتایبەت تیپە میللیەكانی هەڵەبجەو شارەزوورو هەورامان بەپێی تواناو هەرچی پیمانكرابێت دریغیمان نەكردوە ئەمرۆش ئەم پیداویستیە وەرزشیانەمان دابەشكردوە بەسەرزیاتر لە((70 )) تیپی میللیولەئایندەیەكی نزیكیشدا پیداویستی وەرزشی دابەشدەكەین بەسەر تیپەكانی تازەپیگەیشتوان وبێچوەشیران بەوهیوایەی شارەكەمان لەبواری وەرزش زیاتر پیشبكەوێت كێبركێی سەرجەم شارەكانی كوردستان وعیراق بكات .

گه‌رانه‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تا
 

به‌خێربێن بۆماڵه‌خنجیلانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌       مشتێک له‌خه‌رمانی سه‌رگوزه‌شته‌کانی شار