هه‌ڵه‌بجه و چه‌مچه‌ماڵ یه‌كسان بوون
.

له‌جه‌وله‌ی (12) هه‌مینی خولی یانه
پله‌یه‌كه‌كه‌كانی كوردستان
له‌یاریگای خۆی یانه‌ی وه‌رزشی
هه‌ڵه‌بجه میوانداری یانه‌ی وه‌رزشی
چه‌مچه‌ماڵكرد ، یاریه‌كه له‌یاریگای
نێوده‌وڵه‌ی هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌چوو
تێدا یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه به‌به‌رگی سپی
و چه‌مچه‌ماڵ به‌به‌رگی سور ڕوبه‌ڕووی
یه‌ك بونه‌وه "هه‌ردوولا هه‌ولێاندا
زوتر گۆلی سه‌ركه‌وتن تۆماربكه‌ن و
ببن به‌خاوه‌نی (3) خاڵ ، بۆیه له
خوله‌كی (34)ی گێمی یه‌كه‌م یاریزان
(عه‌لی قاسم ) توانی گۆڵی یه‌كه‌م بۆ
یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ تۆماربكات و گێمی
یه‌كه‌م كۆتایی پێهات به پێشكه‌وتنی
یانه‌كه‌یان به‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه ،
له‌سه‌ره‌تای گێمی دووه‌م هه‌ڵه‌بجه
هه‌وڵی دا گۆلی به‌رامبه‌ر تۆماربكات
بۆیه له خوله‌كی (62) هه‌مین یاری
(هیوا ئه‌حمه‌د ) توانی گۆلی یه‌كسانی
تۆماربكات بۆ یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه ،
به‌م شێوه‌یه یاریه‌كه تاكۆتایی
مایه‌وه هه‌رچه‌نده هه‌ردوولا
هه‌وڵیاندا كه گۆلی سه‌ركه‌وتن
تۆماربكه‌ن ، له‌ئێستادا هه‌ڵه‌بجه
خاوه‌نی (19) خاڵه و چه‌مچه‌ماڵ (18)
خاڵ .