كورته‌یه‌ك له‌ژیانی به‌ریز : ئیبراهیم فه‌ره‌ج
ئیبراهیم هه‌ورامانى
ناوى ته‌واوى :ئیبراهیم فره‌ج الله حمهوهیس له 12\10\1963 له‌شارى هه‌له‌بجه له‌داییك بووه .
ههرسىَ قۆناغى خوێندنى سه‌ره‌تایى و ناوه‌ندى و ئاماده‌یى له‌هه‌له‌بجه ته‌واو كردووه .
له‌سالى 1981 وه ده‌ستى به‌نوسین كردووه و سه‌ره‌تا وه زۆربه‌ى نوسه‌ران به‌شیعر ده‌ستى پێكردووه بۆ یه‌كه‌مجار له‌سالى 1984 له‌گۆڤارى ره‌نجى كریكار شیعرى بلاوكردۆته‌وه .
سىَ نامیلكه شیعرى به‌چاپ گه‌یاندووه .
1- 16 ى ئازار 1989 چاپخانه‌ى ئالاى شۆرِش
2- چرا 1993 چاپى گۆڤارى ئه‌ده‌بى كرێكارى
3- گوڵى سوور 1995 هه‌له‌بجه
له‌گه‌ڵ له چاپدانى دوو نامیلكه‌ى به‌ڵگه‌نامه‌یى له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه :
1- یادگارى یه‌كانى هه‌له‌بجه 2004 چاپى یه‌كه‌م چاپخانانه‌ى ئاراس
2005 چاپى دووه‌م چاپخانه‌ى ئاراس
2- كاتژمێر یانزه‌و سى وپێنج خوله‌گ 2008 لهبلاوكراوهكانى چاپ و بلاوكردنه‌وه‌ى سلیمانى .
له‌سالى 1993 وه به‌به‌رده‌وامى وه‌ك رۆژنامه‌نوس كارى له رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان وه‌ك ( ئه‌ده‌ب و هونه‌رى كرێكارى . رۆژنامه‌ى بۆ پێشه‌وه ،به‌درخان ،هه‌رێمى كوردستان ،ئالاى ئازادى ،ئاسۆ ،
رۆژنامه ، كردووه .
له‌ساڵى 1998 وه تا 1\7\2008 وه‌ك په‌یامنێرى هه‌له‌بجه له رۆژنامه‌ى كوردستانى نوىَ كارى
كردووه .
له‌زۆربه‌ى سایته كوردى یه‌كان دا وه‌ك (پى ی‌و كه‌ى میدیا و ئاراسته‌ى یه‌كبوون كورستان نیوز و كوردستان نیت و هه‌له‌بجه نیڵ بابه‌تى بلاوكردۆته‌وه .
زۆرجار بابه‌ته‌كانى به‌ناوى خوازراوه‌وه بلاوكردۆته‌وه وه‌ك (م. به‌یان ،كاوه محمد ،رِیاز هه‌ڵه‌بجه‌یى ،هونه‌ر سهلاَح ).
ئێستاش بهرِێوهبهرى بهرِێوهبهرایهتى هه‌له‌بجه یه .
خێزانداره‌و سىَ منداڵى هه‌یه به‌ناوه‌كانى (ئاژین ،شاملۆ ،رِۆڤار ).