کەسایەتىیە بەڕێزەکانى هەڵەبجە

خوێنەرە ئازیزەکانAzad hamdi.jpg..

لەو هەستە خۆشەویستیەى لە ناخمدا چەسپاوەو تۆمارە، لە جەستە منى پەروەردە کراو بە خاک و ئاو هەواى ڕازاوەى پڕ لە ئەوینى ئەو کەسانەى پێیان ئەوترێت ((هەڵەبجەیى هەڵەبجەیى بە سیفەت مرۆڤ دۆست و دڵساف و لێبوردەى بێوەى هەڵەبجەیى نیشتمان پەروەرو تێکۆشەرو بەشدار بووى هەموو ڕاپەڕینەکان خاوەنى ڕۆشنبیران و پێشکەوتنخوازانى بە بەرهەم و داهێنان

هەڵەبجەیى زالڕ بو و سەرکەوتوو بەسەر بایە قوشەکانى ڕەشپەرستىو دواکەوتوویى، بەرەو پێشبردنى جیهانى مەدەنىو..

شارستانیەتى.. لە بەرەنگار بوونەوەى ئەو هەموو نشوستیانەى کە تووشیان هاتووە کە لە هەموویاندا سەربەرزانە هەستایەوە

ئەمانەم دى.. هەستم پێیان کرد.. کە پاداشتەکەى بە کوشتو بڕو مالڕ وێرانى، کۆتایى نەهات و بە چەکێکى داهێنارانەى لەناو بردن نەوەستان تا کار گەیشتە بەکارهێنانى چەکى کۆمەڵکوژى کیمیاوى بە تێدا چوونى سەرو مالڕو سامانیان نەوەستان.. هەموو کەسەکانى (پەڕەوازەو دەربەدەر)ى شاران و ووڵاتان کران ئەمە کارێکى وایکرد.. بیر بکەمەوە لە کارێک کە ئەگەر کەمیش بێت هەندێک لەو پەژارە بوون و پەڕەوازانە.. کۆ بکەمەوە وە یان زیندوو بکەمەوە.. تا ئەو کەسایەتیانەى شارەکەى هەڵەبجە لەبیر نەچنەوەو هەمیشە یاد بکرێنەوە، بۆ ئەوەى داهاتو یارمەتیدەرى توێژینەوەران و مێژوو نوسانى بێت.. و سوودى لێ وەربگرن.

ئەوەى ڕاستى بێت لە ساڵى (1997)ەوە بەم کارەوە سەر قالڕ بووم.. پەنام بردۆتە بەر زۆر سەرچاوەو کەسایەتى.. لە زۆر بۆنەو بواردا ئەم هەولڕو پەیامەم پەخش کردووە. تا دڵسۆزانە بێن بە پیرمەوە بە هەر حالڕ ئەوەى لەبەر دەستى ئێوەى بەڕێزدایە مشتێکە لە خەروارێک.. بە هیواى زۆر زیاتر بووم.. بەڵام کات و هەوڵى زیاترى ئەویست ئازیزان:- ڕەخنەکانتان و بۆچوون و دەستگیرۆیى بۆ بەرەو پێشچوونى ئەم هەوڵە.. جێگەى شانازیمە ببورن کە زۆر کەس لە بوارەکاندا ناوو وێنەیان ئەگەر فەرامۆش کرابێت.. و دەرنەخرابن.. ئەو هەوڵە هەر هەیەو ماوە ئەگەر بوێسترێت پڕ بکرێتەوە ئەم هەنگاوە لە ڕاستیدا سنووردارە لە هەموو ڕویەکى لێکۆڵینەوە، وە ویستوومە کەسایەتیەکان و دەوریان بخەمە ڕوو.. قوڵ بوونەوەو درێژە پێدانیم بۆ خۆم ڕانەبینیوە..

خۆشەویستى هەڵەبجەیىیەکان ئەو وێنە بە نرخانەى کە بوونەتە گەنجینەى سەروەریم و لەم بوارەدا بە کارم هێناوە.بەرامبەر بەم کارە.. بە هیوام دوو سەرمایەى زۆر مەزن خەڵاتم بێت

دوا ئاوات ویستوو شانازیم.. سەروەرىو بەرەو پێشچونى هەڵەبجەى هەڵەبجەییەکانە

.

مـامـۆسـتـا

ئــازاد حــەمــدى