|
|
|
|
|
|
|
|||
|
|
|||
|
|
سه‌ره‌تا | هه‌له‌بجه
|
|
||
|
|
|
||
|
شه‌ونامه‌كانی عه‌شق زاده‌یه‌ك
له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌كه‌دا هه‌وا یه‌كی تیژتر له‌ده‌مه گوێزان خۆی به‌رِوخسارمدا كێشا ,ئه‌م زوقمه خه‌ڵكی زۆر هه‌راسان كردوه ..به‌لاَم نازانم بۆچی هه‌رگیز له‌وسه‌رمایه بێزار نابم وهه‌رگیز بیر له‌به‌هاری سیحراوی ناكه‌مه‌وه ..؟ئه‌م شاره سه‌د هێنده‌ی تر گڵۆپ به‌دار تێله‌كانی یه‌وه هه‌ڵواسێت هێنده‌ی رِوناكی مۆمێك رِوناكی ناكاته‌وه ..كاتێك كه‌تاریكیم ئه‌دی له‌گه‌ڵ سه‌رماو گه‌لاَو حه‌سره‌تێكی ناهومێدانه‌ی ئه‌م شاره‌دا خۆیان ده‌كه‌ن به‌ژوردا ئیدی ده‌كه‌وتمه سه‌ر نوسینی شه‌ونامه‌كان ..زۆر سه‌یرم پێده‌هات ئه‌مه چه‌ندین ساڵه تا به‌ره به‌یان من داده‌نیشم ده‌نوسم هه‌ربه‌و شه‌وه‌ش كۆلاَن به‌كۆلاَن به‌شاردا بلاَویان ده‌كه‌مه‌وه به‌دیواری شه‌قامه‌كاندا هه‌ڵیان ده‌واسم ..تا هه‌نوكه‌ش گوێم له‌كه‌سێك نه‌بو ته‌نها به ئاماژه‌یه‌كیش باسیان بكات ..كه‌چێشتنگاویشم لێدێ بۆ ئاگادار بونیشم له‌شه‌ونامه‌كان كۆلاَن به‌كۆلاَنی شار ته‌ی ده‌كه‌م ..سه‌یره هه‌روه‌ك خۆیان به‌دیواری شه‌قامه‌كانه‌وه هه‌ڵواسراون له‌كۆلاَنه‌كانیشدا په‌رشو بلاَون ..كه‌چی جێی چاوێك یان په‌نجه‌یه‌كیان له‌سه‌ر نیه كه خوێنرابنه‌وه.. له‌م بازارِه جه‌نجاڵه‌دازۆر كه‌سم ئه‌دی ئه‌و پیاوانه‌م ئه‌دی كه ته‌زبیحه‌كه‌ی ده‌ستیان پرِبوو له‌زریكه‌ی ژن وئه‌و پیاوانه‌ی قاچیان بۆنی شه‌قی ژنه‌كانیانی لێده‌هات ئه‌و كورِانه‌م ئه‌دی چاویان پرِبو له‌فێڵ ولێویان زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی درۆزنی له‌سه‌ر بوو بۆ خۆشه‌ویسته‌كانیان ..ئه‌و برایانه‌م ئه‌دی كه‌خه‌نجه‌ره‌كانیان بۆنی خوێنی بێگوناهی خوشكه‌كانیانی پێوه بوو ..ئه‌وپیاوانه‌شم ئه‌دی كه‌سمێڵ ورِیشیان ولوله‌ی چه‌كه‌كانیان دووكه‌ڵی ژن وخوشك وكچ كوشتنی لێ هه‌ڵئه‌ستا ..ئه‌مدین بێ گوێ دانه ئه‌و په‌رِه رِه‌نگاو رِه‌نگانه‌ی كه‌رِژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌حه‌سره‌ته‌وه چاو له‌رِێی رِێبوارێكن تنۆكێ هه‌ست وسۆزی تیا مابێ چاوێك به‌و زریكانه‌دا بخشێنێت هه‌نگاویان هه‌ڵئه‌هێناو قاچیان به‌چاوی شه‌ونامه‌كاندا ئه‌نا.. به‌چاوی خۆم دیم مامۆستایه‌كی لاو له‌ناوه‌رِاستی شه‌قامه‌كه‌دا ده‌ستی له لوتیا ده‌رهێناو سرِی به شه‌ونامه‌كانی دیواره‌كه‌دا ..پیاوێكی ترم دی تۆزی قونه‌ره‌كانی به‌شه‌ونامه‌یه‌كی ناو كۆلاَنێك سرِی ..ژنه عابا به‌سه‌ره‌كانیشم ئه‌دی وه‌ك كێلێكی رِه‌ش پۆشی غه‌ریب وه‌ك قه‌له‌رِه‌شه‌یه‌كی غه‌مبار به‌شه‌قامه‌كاندا گوزه‌ریان ده‌كرد..له‌سیمای هه‌ریه‌كیاندا هه‌زاران چیرۆكی دۆرِانیی ته‌مه‌نێَكی بێمروه‌تت ئه‌خوێنده‌وه ..ئه‌و ژنه‌م ئه‌دی كه‌دوكان به‌دوكان وماڵ به‌ماڵ بۆ دینارێك یابۆ په‌رداخێك شه‌كر ده‌گه‌رِا تا رِێگا له‌كورِه تاقانه‌كه‌ی بگرێت نه‌بێته چه‌كدارو سوك‌و ئاسان ناوی له بوندا بسرِێته‌وه به‌ویش بوترێت وه‌جاخ كوێر .ئه‌و ژنه‌م دی شه‌ونامه‌یه‌كی هه‌ڵگرت وداوای له‌پاقله فرۆشێك كردكه‌وچكێك پاقله‌ی به‌خێربكاته سه‌ر شه‌ونامه‌كه ..شه‌ونامه‌كان ژیانی منیان به‌جۆرێك گۆرِی كه هه‌رگیز له‌وكچانه‌ی كۆلاَنم نه‌ده‌كرد ,چونكه هه‌رخۆم ده‌منوسین وهه‌ر خۆشم ده‌مخوێندنه‌وه ..شه‌وانه‌م به‌دیار شه‌ونامه‌كانه‌وه رِۆژ ده‌كرده‌وه ..رِۆژیش به‌شوێنیاندا ووێڵ بوم ..من هیچ كچێكی كه‌م نه‌ده‌ناسی وه‌ك من نه‌گبه‌ت ووه‌ك من ئازاد ...گه‌رمرۆڤ نه‌گبه‌ت نه‌بێ چی داوه له‌ئازادی چی داوه‌له‌خه‌می گه‌رِه‌ك ..من هێنده شه‌وانه له‌پاڵ دیواری ماڵه دراوسێ وگوێسه‌بانه‌و كه‌لاوه‌كاندا گوێم لێده‌گرتن تا بومه ئاشنای ئه‌و هه‌موو خه‌می گه‌رِه‌ك و وهۆگریان بوم ..نه‌شم ده‌توانی خۆمیان لێ بدزمه‌وه بۆ خۆم قوتاربم ..رِنگه هۆی ئه‌وه بوبێت ..من هه‌گیز نازانم كچی چ بونه‌وه‌رێكم وا خولقاوم ..هه‌ندێ له‌خه‌ڵكی گه‌رِه‌ك ده‌یانگوت :[له‌م كه‌لاوه‌یه‌دا سه‌گێك تره‌كیوه‌و كۆمه‌ڵێك بێچوی بوه ..شه‌وێك له‌شه‌وه سارده‌كانی زستان مناڵێكیان به‌په‌تویه‌كه‌وه فرِێداوه‌ته ناو بیچوه سه‌گه‌كان ..خه‌ڵكانی گه‌رِه‌ك گوێیان له گریانی ئه‌و ساوایه بوه له‌و شه‌وه‌دا به‌لاَم به‌رِۆژ هاتونه‌ته كه‌لاوه كه وه كه‌دیویانه منداڵێكی فرِێدراوی دان پیانه‌نراوه كه‌س نه‌ی توانی وه خۆی بكاته خاوه‌نی ..مناڵێك با نه‌وه‌ی مرۆڤیش بێ گرنگ ئه‌وه‌یه دان پیانه‌نراوو بێناسنامه‌یه ..به‌لاَم سه‌گه‌كه له‌گه‌ڵ بێچوه‌كانی خۆیدا به‌خێوی كردوه ..من برِوام به‌ته‌واوی به‌م چیرۆكه نه‌بوو به‌لاَم زۆرجاریش ئه‌كه‌وتمه گومانه‌وه چونكه هه‌ستی بۆنكردنم و وه‌فام له‌مرۆڤه‌كانی كه زیاتر بوو وه‌ك هه‌ستی سه‌گێك ..من خۆم ده‌مزانی ئه‌وبه‌سه‌ر هاته رِه‌نگه درۆیه‌كی رِوت بێت ..چونكه‌به‌وه‌نده‌ی بیرم بێت وه‌ك زستان ته‌نهاو وه‌ك رِه‌شه‌با ئازادبووم، كه‌چی زۆر جار تارمایی ئه‌و ژنه‌م دێته به‌رچاو كه‌سه‌رتا پای له‌عاباو په‌چه‌ی رِه‌ش هه‌ڵكێشا بوو ته‌نها تروسكه‌ی چاوه‌كانیم ئه‌دی، ئه‌هات وله‌گه‌ڵ خۆی دنیایه‌ك شیرینی نوقڵ ومه‌ساسه‌ی بۆ ئه‌هێنام ..توند ئه‌یگوشیم به‌خۆیه‌وه ئه‌یگوت [حه‌ز ئه‌كه‌م جارێكی كه‌بتخه‌مه رِۆحم ئه‌م جار به‌ئازادی وبه‌بێ ترس دان به‌بونتا بنێم ..كچم بیرت نه‌چێ ئه‌و چاوانه‌ت میراتی خۆمه‌و ئازادیه‌كه‌شت میراتی باوكته ..حه‌ز ئه‌كه‌م كه‌مردیشم گۆرِه‌كه‌م به‌بۆن بدۆزیته‌وه ..چاوه‌كانیشم دونێرگسی هه‌رچوار وه‌رزه‌بن له‌سه‌ر گۆرِه‌كه‌م ..تا له‌وێ به‌ئازادی به‌بێترس به‌ئازادانه به‌ده‌نگی به‌رز بۆم بدوێی بۆم بگری دان به‌دایكایه‌تیما بنێت ..كچم كچانی ئه‌م شاره له‌تۆ خۆشتر ناژین له‌تۆ باشتر نین و وه‌ك تۆ تامی ئازادی نا چێژن ...كچم تۆ جیاوازترین كچی كه‌شتێكت هه‌یه هیچ كچێكی كه نی یه‌تی ئه‌ویش ئازادیه ئه‌و ئازادی یه‌ی كه چاونه‌ترسیه‌كانی دایكت بۆی دروست كردی ...]كه‌ئێستا گه‌وره بوم رِاستی ئه‌و ووتانه‌م بۆ ده‌ر كه‌وت كه بۆنی نا خۆشی ئه‌م شاره‌م بیست زیاتر ئاشنای ئه‌و هه‌مووزوڵمه ناخۆشه بوم ..بۆیه ئێستا مه‌راقمه ده‌بێ گوێ له هه‌موو ماڵه‌كان رِادێرم هه‌موو فرمێسكه‌كان بخوێنمه‌وه به‌خه‌ونی چاوی كچانی گه‌رِه‌ك یه‌ك به‌یه‌ك ئاشنا بم ..ده‌مزانی خه‌ڵكانی گه‌رِه‌ك هیچ كام له‌وان به‌چاوی باشه‌وه سه‌یری من ناكه‌ن یابه‌چاوی سوك یا به‌دڵێكی پرِبه‌زه‌یوه سه‌یرم ئه‌كه‌ن ..كه‌چی من ئه‌وانم وه‌ك مرۆڤ ئه‌دی ..ئه‌مه بوو جیاوازی من بووله ئه‌وان وئه‌وان له‌من .. شه‌وانای شه‌و گوێم بۆ نوزه‌و لاڵه‌كانی ئه‌وكچه رِائه‌گرت كه‌دایكی جارێكی كه‌شه‌رِی بێ پاره‌ی وگیرفانه خاڵیه‌كه‌ی به‌و ئه‌فرۆشت ئه‌ویش شه‌رِی دۆرِانه‌كانی خۆی له‌عه‌شقدا به‌و ئه‌فرۆشت ..ئه‌و دووخه‌ونه‌ی جارێكی كه‌نایه‌نه‌دی ...یاخه‌می ئه‌و كچانه‌ی كه‌باوكیان وبراكانیان له‌عه‌شقێن ودڵداریه‌كانی لاویان كردن وهه‌نوكه‌ش به‌قه‌یره‌ییاندا تانوت هه‌ڵئه‌ده‌ن..یاخه‌می ئه‌و ژنه‌ی كه‌مێرده‌كه‌ی نه‌ی ده‌زانی به‌چاوی سۆز یا به‌دڵی پرِمیهره‌وه له‌گه‌ڵی بژی ورِێی ماڵه باوانیشی به‌هۆی عاشقه زۆره‌كانی و له‌ترسی دایكی لێ حه‌رام بوو ...یا ئه‌و كچانه‌ی ده‌خه‌وتن به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی سبه‌ی به‌یانی نامه‌یه‌ك یا ئیشاره‌تێكیان له كورِه لاوه‌كانی گه‌رِه‌كه‌وه پێبگا ..كه ئه‌م هه‌موو سكالاَیانه‌م گوێ لێده‌بوو ئیدی بێ ئیراده یا ده‌گریام یا ده‌منوسی جاری وا هه‌بوو له‌قیژه‌و هاواره‌كانم هه‌موو گه‌رِه‌ك بێ‌دار ده‌بونه‌وه كه‌چی كه‌س نه‌یده‌پرسی بۆ ..؟! وه‌ك من هۆكاری شكستیه‌كانی گه‌رِه‌ك بم ...ته‌نها جارێك ئه‌و منداڵه بێدایكه‌شم دی هات به‌ده‌م قیژه‌و هاواره‌كانمه‌وه ووتی :[من ده‌زانم تۆ بۆكچانی ئه‌م گه‌رِه‌كه ده‌كرِوزێیته‌وه ..زۆر جار به‌ده‌م وورِێنه‌كانته‌وه قسه‌ت كردون به‌لاَم خه‌ڵكانی ئه‌م گه‌رِه‌كه هیچ ناڵه‌و هاوارێك سنوری حه‌وشه‌كانیان نابرِێ ...نه‌ك وورِێنه ...به‌رِاستی تۆ له‌پێغه‌مبه‌رێكی به‌د به‌خت ئه‌چی كه‌س گوێ له‌قسه‌كانت ناگرێ وكه‌سیش شه‌ونامه‌كانت ناخوێنێته‌وه ..ئیدی بێ سوده واز له‌م ماندو بونه بێ ئه‌نجامه بێنه .....] ده‌بێ تێبگه‌م ئه‌مه جگه له ئیشی ئه‌هریمه‌ن ئیشی كه‌سێًكی كه نی یه ئه‌هریمه‌ن هه‌رئه‌هریمه‌نه‌گه‌ر له‌شێوه‌ی منداڵێكی بێگه‌ردو بێگوناهیشدابێ ئه‌گه‌ر تاكه كه‌سێكیش بێت گویێ له‌گریانه‌كانم بێ وهه‌ست به ورِێنه یاساغه‌كانم بكات.. چه‌ند ئه‌سته‌مه كاتێك له‌نێو ئه‌م هه‌موو دڵدانه‌وه‌و ده‌ست به‌سه‌را هێنانه‌دا ..هه‌ست به په‌نجه سارده‌كانی شه‌یتان بكه‌ی و بۆنی پیسی هالاَوی قسه‌كانی كه‌له بۆخنكی شێی زستان ده‌چێ ببیستی ..ووته‌كانی ساردت نه‌كاته‌وه چه‌ند ئه‌سته‌مه..! مه‌گه‌ر ئه‌و ساته‌ی كه‌هێنده ئازایانه بیر بكه‌یته‌وه تا ماندوو نه‌ناسانه هیوایه‌ك هه‌نگاوت پێ هه‌ڵێنێ ..منیش ئه‌و ئازایه‌تی یه‌م له دایكمه‌وه بۆ به‌جێماوه من تاكه یادگاری عه‌شقێكی ناكامی دایكم بوم ..دایكم سه‌ره‌رِای ئه‌و هه‌موو مناڵه كویلانه‌ی هه‌یه‌تی به تاقه گوڵه‌كه‌ی یادگار بانگی ده‌كردم دایكم ده‌یگوت تۆ ناوت ناوی شعرێكی ته‌واو نه‌كراوی باوكته كه‌به‌ر له ته‌واوكردنی هۆنراوه‌كه‌ی قه‌ده‌ری به بن به‌ست گه‌یشت منیش بۆیه ئازادیم بۆ تۆ هه‌ڵبژارد تا هۆنراوه‌كه‌ی بۆ ته‌واو كه‌ی ..هۆنراوه‌یه‌كی نه‌رم وه‌ك چاوه‌كانی و له‌سه‌رخۆ وه‌ك ده‌نگی ..دایكم ئه‌یووت :[ئه‌گه‌ر ئه‌و هۆنراوه‌یه ته‌واو كه‌ی چیتر پایز بێ باران نابێ و ماڵێك بێ عیشق پێك نایه‌و ئیدی گوێت له‌گریانی كه‌س نابێ و بۆنی كرِوزانه‌وه‌ی كه‌س نابیستی ..ئیدی شه‌وانه به‌رده‌وام ده‌نوسم شه‌ونامه‌ی عاشقێك ده‌نوسم ..تا ئه‌و رِۆژه‌ی رِێم له هۆنراوه‌كه‌ی باوكم ده‌كه‌وێت ئه‌و هۆنراوه‌ی كه هه‌رگیز نه‌م دیوه و نه‌م خوێندۆته‌وه وناشزانم ناوی چی یه ..كه‌خۆمم ..!
|
|||
|
|
|||
|
|
|||