عه‌لی عابدی
موزیك ژه‌نی رۆژهه‌لاتی كوردستان گله‌ی له‌میدیا و ده‌سه‌ڵاتی ی
كوردستانی باشور ئه‌كات

پاش
ئه‌وه‌ی به‌ریز علی عابدی له مالپه‌ری هه‌له‌بجه‌ئین فۆ بابه‌تی كه‌م
له‌سه‌ر بلاو كرایه‌وه و پاش بینی ئه‌و بلاو كراوه‌یه له‌سه‌ری
به‌ریزیان په‌یوه‌ندیان به هه‌له‌بجه ئین فۆ كرد‌و به‌م شیوازه
باسیان له‌سه‌ر جه‌م ئه‌و خزمه‌تانه كرد كه تایبه‌ت به‌شاره
جوانه‌كه‌ی هه‌له‌بجه ئه‌نجامی داوه . ناوبراو ئاماژه به‌وه ده‌كات
رونكردنه‌وه‌ی ئه‌م كارانه‌م ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی خه‌لكی مه‌زلوومی شاری
هه‌له‌بجه ی شه‌هید ی لی ئاگادار بكه‌مه‌وه . چونكه ده‌سه‌لاتی باش‌و
له‌ئاست ئه‌م چالاكیانه خۆی بێ ئاگا كردوه بۆیه پیم خۆشه بۆ ئیوه
و ویژدانه زیندوه‌كان له‌م بابه‌ته‌دا به‌كوری كار‌و چالاكیه‌كانم
به‌یان بكه‌م .
تایبه‌ت به هه‌له‌بجه خاوه‌نی 3 ئاوازم
1: ئاوازیك تایبه‌ت به هۆنراوه‌ی
مامۆستا ره‌فیق سابیر
2: ده‌ركی به‌هه‌شت
3: هه‌له‌بجه
وه به‌جیاواز له دانانی
ئاوازه‌كانی موزیك ژه‌ن عابیدی وه‌ك ئه‌ر كیكی مرۆڤانه توانیویه‌تی
وه‌ك ئاماژه‌ی پیداوه 18 سال به‌رده‌وام یاده‌كانی هه‌ڵه‌بجه به‌رز
رابگریت وه له‌م شوینانه تایبه‌ت به‌هه‌له‌بجه كاری كردوه له‌م 18
ساله‌ی كه خزمه‌تی به یادی هه‌له‌بجه كردوه . نمونه
زانكۆی ئه‌سفه‌هان 3 جار
توانیویه‌تی یادی هه‌له‌بجه‌ی تیدا به‌رز رابگریت
زانكۆی هه‌مه‌دان 3 جار
زانكۆی ته‌وریز 1 جار
زانكۆی ورمی 1 جار
زانكۆی ته‌هیران 1 جار
له‌شاری سه‌قز 2 جار
له‌شاری زه‌رده‌شتی ئازیز و ده‌سته
خوشكی هه‌له‌بجه 4 جار
له‌شاری ته‌هران 1 جار
له‌شاری هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید 2 جار
به‌ریزیان سه‌رجه‌م ئه‌كارانه‌یان
له‌سه‌ر ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان كردوه‌و به‌مه‌سرۆفی خۆیان هاتوو چۆیان
به‌سه‌رجه‌م ئه‌و شوینانه كردوه كه سالیادی هه‌له‌بجه‌یان تیدا
به‌رز راگرتووه وه كه‌سیك هیچ كات تاكه هاوكاریه‌كی مادی نه‌كردوون
بۆ سه‌رجه‌م كاره‌كانیان . به‌ریز علی عابدی له‌و نامه‌ی كه ئاراسته‌ی
هه‌له‌بجه‌ئین فۆی كردوه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له‌میژووی هونه‌ری
كوردیدا كه‌س به‌قه‌د ئه‌و زولمی لی نه‌كراوه زۆر به‌داخه‌وه بۆ
میدیاكانی كوردی كه هه‌وال و چالاكیه هونه‌ریه‌كانیمیان بۆ رای گشتی
بلاو نه‌كردوه‌ته‌وه وه به‌هیچ شیوه‌یه‌كیش ده‌سه‌لاتی باش‌و ئاوریان
لیم نه‌داوه‌ته‌وه موزیك ژه‌نی به‌توانا ته‌نها ئاخی بۆ هه‌له‌بجه
هه‌لنه‌كیشاوه له‌هه‌ر پارچه‌یه‌كی ئه‌م كوردستانه هه‌ر شاریكی
كوردان درندانه‌یه‌كی به‌رانبه‌ر كرابیت ئه‌م به‌هونه‌ره جوانه‌كه‌ی
توانیویه‌تی وه‌ك كوردیكی خاوه‌ن هه‌ست رۆڵی به‌رچاوی هه‌بێت وه‌ك
ئاماژه‌ی پیده‌دات تایبه‌ت به‌شاری زه‌رده‌شتی رۆژ هه‌لات چه‌ند
چالاكیه‌كی ئه‌نجام داوه وه یه‌كه‌مین كه‌س بووه كه گرنگی به‌و
ژانه داوه كه كوردانی زه‌رده‌شت ئازاریان پیكشاوه وه‌ك خۆی ده‌ڵین
یه‌كه‌مین كه‌س بووم كه هه‌موو ساڵیك ئه‌و یاده به‌رزه‌ی شاری
زه‌رده‌شتم به‌رز راگرتووه وه ته‌واوی ئه‌و یادانه چه‌ندین ئازار‌و
ده‌رده‌سه‌ری پێوه‌بوه به‌لام من و چه‌ند هاورێ یه‌كم توانیومانه
له‌سه‌ر گیرفانی خۆمان ئه‌نجاممان داوه . جیگه‌ی ئاماژه‌بۆكردنه
چه‌ند سالیكه كه ئه‌نجومه‌نی به‌رگری له‌بریندارانی كیمیاوی دروست
بوه پێش ئه‌وه ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ته‌نها ئیمه بووین ئه‌م
بابه‌ته‌مان ورژاندوه و كارمان له‌سه‌ر ی كردوه وه سه‌رجه‌می خه‌لكی
سه‌رده‌شتی ئیران و دیكۆمینته‌كان شاهیدی ئه‌م قسانه‌ن 12 سال له‌سه‌ر
یه‌ك یادی شاری سه‌رده‌شتم له‌گه‌ل هاوریكانم كر دوه هه‌مان كاریشمان
وه‌ك كاره‌كانی كه له‌سه‌ر بودجه‌ی خۆمان بووه واته له‌سه‌رشانی
خۆمان چالاكی هونه‌ری جیاواز
هونه‌رمه‌ند وه‌ك ئاواز دانه‌ریك
توانیویه‌تی 110 ئاواز بۆ گۆرانبیژان دابنیت ئه‌وه‌ی جیگه‌ی سه‌رنج و
سه‌لماندنی كورد په‌روه‌ری ئه‌م به‌ریزه‌ئه‌وه‌ی كه له‌م ژماره‌یه 40
ئاوازیان تایبه‌ت بووه به سروده نشتیمانیه‌كان نمونه‌ی ئه‌و
هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه ئاوازی عابیدیان كردوه به‌گۆرانی نمونه‌یه‌ك
له‌وان بریتین له م به‌ریزانه
:. كامه‌ران عومه‌ر . عادل عه‌زیز .
ژاڵه . تارا رسول . دانیا . ئومید مسته‌فا . هیدی قادر . مه‌نسور و
چه‌ندی كه‌سی به‌ریز تر ....
به‌ریزیان بۆ ماوه‌ی 3 سال
به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی مۆسیقای شاری سه‌رده‌شت بووه
27 ساله كاری هونه‌ری ده‌كات و 19
ساڵیشه وه‌ك مامۆستا وانه‌ی مۆسیقا ده‌ڵیته‌وه
به‌داخه‌وه
به‌ریز عه‌لی عابیدی كه ئیستا دوچاری نه‌خۆشیه‌ك بوه‌ته‌وه وه
چاره‌سه‌ریشی له‌ده‌ره‌وه‌ی ولاته به‌لام گله‌یی خۆی له‌ده‌سه‌لات
ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵیت به‌م رابوردوه هونه‌ریه‌وه تائیستاش من له‌ژیر
چه‌تری هه‌ژاری ئه‌ژیم و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌س لای لی
نه‌كردومه‌ته‌وه ئه‌م ماوه‌یه كه 6 مانگی ته‌واوه من له‌سه‌ر
زه‌مین كه‌وتووم و ناتوانم هیچ كارێك بكه‌م . ئیمه له‌مالپه‌ری
هه‌له‌بجه‌ئین فۆ وه‌یرای ئه‌وه‌ی كه ریزوو حورمه‌تی بۆسه‌رجه‌م
كاره‌كانی مامۆستای ئه‌زیز عه‌لی عابیدی هه‌یه داوا له حكومه‌تی
هه‌ریمی كوردستان و هه‌ركه‌سیك و لایه‌نیكی دلسۆز ی ئه‌كه‌ین كه
توانای هاوكاریان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی مامۆستای ئازیز ئومید
ئه‌كه‌ین دودڵی تیدا نه‌كات چونكه كه‌سانی به‌شه‌ره‌ف و خاوه‌ن
هه‌لویستی وا پیوستی ئاور لیدانه‌وه و ریزگرتنی هه‌یه
aliabedi_73@yahoo.com