ئه‌و ساش گه‌نج بووین
هه‌ردى
شه‌فیق
به‌نده
كارم به‌سه‌ر رِژێمى به‌عسه‌وه نیه‌و ئه‌و سه‌رده‌مه هه‌موو
ده‌مانزانى ئه‌ورِژێمه له‌رِىَ ى پاكتاو كردنى نه‌ژادیه‌وه ده‌یویست
كورد له‌سه‌ر جوگرافیاى كوردستان بسرِێته‌وه .هه‌رچیه‌ك بێت به‌عس
به‌عس بوو به‌ئاشكرا كارى له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌كرد.
له‌دواى
رِاپه‌رِینه‌وه ئه‌وه‌ى دیسان سوته‌مه‌نى شه‌رِێكى خۆ به‌خۆى كورد بوو
دیسان گه‌نجه‌كان بوون ،ئه‌و كچانه‌ى به‌سه‌ر ته‌رمى ده‌زگیرانه
كانیاندا ده‌گریان،ئه‌وانه‌ى بێسه‌رو شوێن ده‌بوون ودواتر له‌گۆشه‌ى
شه‌قامه‌كاندا به‌كوژراوى ئه‌دۆزرانه‌وه ،ئه‌وانه‌ى له‌داخى رِۆژگاره
خوێناویه‌كانى شه‌رِى برا كوژى سه‌رى خۆیان هه‌ڵگرت له‌ده‌ست مه‌ینه‌تی
به‌رپرسه تێرنه‌خۆره‌كانى كورد سه‌رى خۆیان هه‌لگرت به‌ره‌و غوربه‌ت و
گه‌روى قرشه برسیه‌كانى ئیجه‌یان تێركرد و له‌رِێگادا له‌سه‌رماو
برسێتیا مردن و ته‌رمه‌كانیان نه‌گه‌شته‌وه ده‌ست
كه‌سوكاریان،ئه‌وانه‌ى دواى سنورداشكردنه‌وه ى ئیهانه‌ى تورك
وهه‌لاَتن له‌بۆنى خوێنى ئه‌و رِۆژگاره ئیهانه ئه‌كران بۆچى ولاَت
جێ‌دێڵن و نابنه چه‌كدارو ده‌ربارو خزه‌تكارو ستایشكارو په‌یژه‌ى
سیاسیه‌كان و خۆراكى جه‌نگه‌كان دیسان گه‌نجه كان بوون.ئه‌وانه‌ى
له‌داخى قبوڵ خاێ و ته‌پو تۆزى سه‌یاره‌ى جام تاریكى كورِه
به‌رپرسه‌كان كورسیه‌كانى خوێندنیان چۆڵكرد،ئه‌وانه‌ى به‌دواى كرێكاریا
ئه‌گه‌رِان و به‌حه‌ماڵیش رِازى بوون و نه‌بوو،ئه‌وانه‌ى له‌ئێران
له‌به‌رده‌م تورك و فارسا كرێكاریان ئه‌كردو جۆره‌ها سوكایه‌تیان
پێئه‌كرا و پاره‌كانیان ده‌خورا،ئه‌وانه‌ى ئه‌و ساو ئێستاش خه‌ونیان
پاسپۆرتێكه سنوره‌كانى ئه‌م ولاَته له‌به‌رده‌میانا بسرِێته‌وه و
له‌م ولاَته كه‌له‌زیندان و شوێنى به‌كۆیله‌كردنى گه‌نجان ئه‌چێت
رِزگارین بێت،ئه‌وانه‌ى خه‌ونه‌كانیان ئه‌وه‌نده ساده‌و ساكاربوو
ئاسایی له‌ژیانى هه‌ر هه‌ژارێكى ولاَتێكى تردا ده‌سته‌به‌رئه‌بێت
ببنه خاوه‌نى هاوسه‌رێك و كرێكاریه‌كى شه‌ریفانه‌یان ده‌ست
بكه‌وێت،ئه‌وانه‌ى پاره‌ى قاورمه‌یه‌كیان پێنه‌بوو بیكرِن له‌گۆشه‌ى
چایخانه‌كانا سكیان هه‌ڵئه‌گوشى و له‌به‌ر بێكارى رِۆژیان به
جاده‌پێوانه‌وه ئه‌برده سه‌ر و خه‌ونیان به عه‌لاگه‌یه‌ك
ته‌ماته‌وه ئه‌بینى بیبه‌نه‌وه ماڵه‌كانیان گه‌نجه‌كانبوون.
ئه‌وانه‌ى
به‌هه‌ر رِه‌زاله‌تێك بوو چونه ژیانى هاوسه‌رێتیه‌وه‌و له‌به‌ر گرانى
ونه‌بوونه‌بوونى بستێك زه‌وى وپاره‌ى كرىَ خانوو و كارێكى شه‌ریفانه
رِێگاى ته‌لاَق و جیابوونه‌وه‌یان هه‌ڵبژارد،ئه‌وانه‌ى له‌و په‌رِى
بێكارى و برسێتى وناچاریا ده‌ستیان دایه دزى تاكه‌سو كاره‌كه‌یان
نه‌بنه سواڵكه‌رو له‌شفرۆش و گۆشه‌ى زیندانه كانیان پێ
ئاوه‌دانكردنه‌وه عومرى جوانیان له‌زیندانه‌كانا به‌رِێكرد گه‌نجه‌كان
بوون.ئه‌وانه‌ى له‌برى بێكه‌س و كارى و نه‌بوونى بژێوى ژیان ده‌ستیان
دایه سواڵكردن و له‌شفرۆشى ،ئه‌وانه‌ى شه‌وانه قنگه‌جگه‌ره‌ى
قه‌ره‌قوله‌كانى سه‌رسنوره‌كانى توركیا‌و یۆنانیان پێپاك ئه‌كردنه‌وه
له‌به‌ر سه‌رماى (4)پله‌ى ژێرسفرى سه‌دیدا شه‌و تابه‌یانى به‌فانیله‌ى
عه‌لاگه‌وه له‌به‌ر سه‌رمادا هه‌ڵ ئه‌تروشكان
گه‌نجه‌كانبوون.ئه‌وانه‌ى به‌دیار چراوه وانه‌كانیان له‌به‌ر ئه‌كردو
له‌به‌ر قورِاوى به‌لوعاو وبىَ ئاوى وبێكاره‌بایی داخلیه‌كان و و
پاره‌ى كرێ پاس‌و فه‌لافلیشیان پێنه‌بوو رِۆژنا رِۆژێك ده‌رِژانه
سه‌رجاده‌كان وگوێیان لێنه‌ده‌گیرا گه‌نجه‌كانبوون ،ئه‌و ژنانه‌ى
كوژران و دیزه به‌ده‌ر خۆنه‌كران و به‌سوڵحى عه‌شایه‌رى
چاره‌سه‌ركران،ئه‌وانه‌ى سه‌رجاده‌و كۆلاَنه‌كانى رِۆژ ئاوا پاك
ئه‌كه‌نه‌وه‌و وه‌كو قه‌ره‌جێك خه‌و به‌نیشتیمانێكه‌وه ئه‌بینن شه‌ق
له‌ئیحساسى كورِه هه‌ژاره‌كانى هه‌ڵنه‌دات و رِۆژنا رِۆژێك یه‌خه‌ى
حكومه‌تى ئه‌و ولاَتانه نه‌گرێت كوردستان له‌پێشكه‌وتنا پشتى رۆِژ
ئاواى شكاندوه گه‌نجه‌كان بنێۆرنه‌وه،ئه‌وانه‌ى هه‌ر هه‌رِه‌شه‌یه‌كى
ده‌ره‌كى بێت سنگیانى پێده‌كه‌ن به‌قه‌ڵغانى گولله‌كوێره‌كان
گه‌نجه‌كانن.
له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ئه‌وه‌ى كۆشك و ڤێلاكانى و
كۆمپانیاكانى له ئه‌وروپاو له‌كوردستان ده‌كرِى به‌رپرسه‌كان و
كورِه‌كانیان بوون،ئه‌وانه‌ى به‌قبوڵخاێ وه‌رئه‌گیران و له‌زانكۆكانى
رِۆژ ئاوا ده‌خوێنن و له‌وێش هاى لایڤ ئه‌ژین،ئه‌وانه‌ى هه‌ور برِه‌كان
دروست ئه‌كه‌ن و رِه‌زو باخه‌كان له‌سه‌ر خزمه‌كانیان تاپۆئه‌كه‌ن و
له‌ترافیگ لایته‌كانا ناوه‌ستن و له‌سه‌روى یاساوه‌ن،ئه‌وانه‌ى ولاَت
سیخناخ ئه‌كه‌ن به‌گه‌نده‌ڵى و له‌توتى ،ئه‌رزه به‌دۆنم و چه‌ند
پارچه به‌سه‌رخزم وناسراوو دۆست و ئه‌حبابه‌كانیانا وه‌كو گۆشتى
قوربانى ئه‌به‌خشنه‌وه ،ئه‌وانه‌ى له‌به‌ر میكرۆفۆنه‌كانا به‌به‌رمیل
فرمێسك هه‌ڵئه‌رِێژن و قروشێكیان لێهه‌ڵناوه‌رێت و باسى مافى ژن
ئه‌كه‌ن و ده‌رزه‌نێكیان له‌جوانكیله‌كانیان هه‌یه،باسى مافى مرۆڤ
ئه‌كه‌ن و میلله‌تێك به رِزاله‌تى بێكاره‌بایی و برسێتى و كرێچێتى
ئه‌كوژن ،ئه‌وانه‌ى بۆگه‌شته ئه‌فسوناویه‌كان خۆشترین شوێنى دنیا
ئه‌چن له‌سه‌ر گیرفانى خه‌ڵك ،ئه‌وانه‌ى وه‌زارتێكیان به‌ناوى وه‌رزشو
لاوانه‌وه بۆگه‌نجان به‌وه‌زیرێكى پیره‌وه كردووه‌ته ده‌مرِاستى
گه‌نجان و وه‌كو ئه‌وه‌ى گه‌نج كێشه‌ى نه‌بێت جگه‌له‌خه‌لاَت به‌خشین
به‌رِاگه‌یاندكاره‌كانى دوو حیزبه‌كه‌و فیستیڤاڵ له‌ئه‌وروپا
به‌رپرسه‌كانن
گه‌ڵۆ
ئێستا ئیتر خێره گه‌نجه‌كانیا بیر كه‌وتووه‌ته‌وه ئه‌م جیزبه
حزمه‌تكارانه‌ى هه‌ژده‌ساڵه گه‌نج ده‌كوژن؟خێره به‌م كاتى
هه‌ڵبژاردنه گه‌نج و ژنیان بیر كه‌وتووه‌ته‌وه‌و سه‌رى زمان وبنى
زمانیان كردووه‌ته باسى به‌شدارى پێكردنى ژن وگه‌نج له‌په‌رله‌مان
؟ئاخرمن چى بكه‌م له‌وه‌زاره‌تێك جگه‌له‌پاره خواردن به‌ناوى
گه‌نجه‌وه شتێكى تر‌ى لێهه‌ڵناكرِێت؟من چی بكه‌م له‌كورِه به‌رپرسێك
بۆ هاوینه گه‌شته‌كانى ده‌چێته رِۆژئاواو به‌ناوى منه‌وه ده‌چێته
په‌رله‌مان ؟چى بكه‌م له‌گه‌نجێك شه‌وێك له‌هه‌موو ته‌مه‌نیا نه‌ك
هه‌ر له‌به‌ر چرادا دانه‌نیشتووه ،رِۆژێكیش له‌به‌ر گه‌رماناڵێم بگره
به‌هه‌واى موبه‌ریده‌ش تێك ئه‌چێت و به‌سپلیت رِاهاتووه .
بۆیه
واده‌زانم گه‌نجى ئه‌مرِۆ زۆر له‌وه ئاقڵتره هه‌موو جارێك به‌قسه‌ى
سه‌ر لافیته‌كان وبه‌باقو بریق فریو بخواو ئه‌و بێرِێزى ئه‌و هه‌موو
ساڵه‌ى بیر بچێته‌وه كرابوو به‌په‌یژه‌ى سه‌ره‌و خوارى به‌رپرسه‌كان
ووه‌سیله‌ى گیرفان پرِكردن و كۆمپانیا كرِین،گه‌نجى ئه‌مرِۆ زۆر له‌وه
ئاقڵتره هه‌موو جارێك پێ ى له‌توێكڵه مۆزه‌كه هه‌ڵبخلیسكىَ و ملى
بشكىَ و پێى پێبكه‌نن،كىَ هه‌یه ئه‌و پرسیاره‌ى لا دروست نه‌بووبێت
ئایا ئه‌م (18)ساڵه كوردستان گه‌نجى تێدانه‌بوو خزمه‌تى بكه‌ن ؟به‌شى
ئه‌وه‌ى نه‌ده‌كرد نیوه‌ى به‌لێنه‌كانتان بخستبا بوارى
جێبه‌جێكردنه‌وه ؟ئایا له‌ناو ئه‌و میحنه‌ت سه‌رایه‌دا كه‌هه‌رخۆتان
دروستان كردبوو گه‌نجنه‌بووین كه‌نه‌ك هه‌رلێیان نه‌پرسین بگره
شه‌قیان له‌ئیحساسیان هه‌ڵئه‌دا؟ئایائه‌وه ئێمه نه‌بووین به‌دواى
حه‌ماڵیا ئه‌گه‌رِاین وئێوه‌ش له‌په‌رله‌مان باوێشكتان ئه‌دا؟
hardishafiq@yahoo.com
لاپه‌ره‌ی
تایبه‌ت به نوسه‌ر