|
به‌یانیانی هه‌ڵه‌بجه

له‌جوانوویه‌كی
سپی وێڵ ئه‌چێ
له‌و ده‌شته‌دا ئه‌حیلێنێ و
به‌ڵام نه‌دایكی دیاره‌و نه باوكی
نه ره‌شماڵَێكی كه‌سوكار!
*
له‌خۆڵی هه‌ڵه‌بجه‌دا
په‌نجه تووته‌ی گزنگ رسكاوه
ئاخر بۆیه كه‌شه‌و دادێ
ئه‌رزیش ئه‌بێ به ئاسمان و
له ناو خه‌مدا هه‌تاوه !
*
ئه‌وه نێرگز نی یه یاران !
له‌هه‌ڵه‌بجه رواوه !
ئه‌وه زه‌رده‌خه‌نه‌ی خۆر نشینی
شیعری منه‌و
ئه‌وه چاوه چاوی منداڵان !
*
هه‌ڵه‌بجه‌م له‌ته‌نیشته‌وه نووستووه
ئه‌و خه‌و ئه‌بینێ به شیعری كوژراوی
منه‌وه‌و
منیش ئه‌و وه‌خته‌ی هه‌ڵئه‌سم
ئه‌ناری ئه‌و گرتووه!
*
دڵ كیتار بوو شیعرم په‌نجه
كه‌ژێم بچرا و شیعریشم كه‌وته ئاویلكه
وه‌ختێ زرانیم
من بۆخۆشم
بووم به ته‌یرێكی هه‌ڵه‌بجه !
|