|
|
|
كه‌رتی بازرگانی باڵی كێشاوه به‌سه‌ر ئابووری هه‌رێم و عێراقدا سه‌ركۆ یونس عبدالكریم . نوینه‌ری سه‌ندیكای ئابووری ناسانی كوردستان له‌هه‌ڵه‌بجه Sarko.youns@yahoo.com كه‌رتی بازرگانی باڵی كێشابه‌سه‌ر ئابووری عیراق و كوردستاندا كه‌رتی بازرگانی سه‌ره‌كیترین كه‌رته له‌ئابوری عیراق و كوردستان ، ئاشكرایه ئابووری هه‌روڵاتیك له‌چه‌ند كه‌رتیك پیك هاتوه سه‌ره‌كیتریان كه‌رتی ( پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و بازرگانی و گه‌شت و گوزارو خزمه‌تگوزاری )و هتد تره هه‌ریه‌ك له‌م كه‌رتانه ده‌روی سه‌ره‌كی ده‌بینن له پیك هینانی ئابووری هه‌ر وڵاتیك به‌ڵام جیاوازی هه‌یه له نیوان كه‌رته‌كان له گرنگی و ده‌وریان له‌به‌ره‌و پیش چوون و گه‌شه‌كردنی ئابووریدا، له‌زۆربه‌ی ئابووری وڵاتاندا كه‌رتی پیشه‌سازی له‌سه‌روی كه‌رته‌كانی تره‌وه‌یه گرنگی زیاتری پیده‌درێت كه ده‌وری سه‌ره‌كی هه‌یه له‌پیك هینانی ئابووریدا وه‌ك ( ئابووری وڵاتانی ئه‌مریكاو كه‌نداو ئه‌وروپای رۆژئاوا یابان چین و ئوسترالیا) به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نیت كه ئه‌و وڵاتانه گرنگی ناده‌ن به كه‌رته‌كانی تر. به‌ڵكو گرنگی دانیان به‌كه‌رتی پیشه‌سازی له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت هه‌ر له‌م وڵاتانه‌دا بوو سه‌ره‌تاكانی كه‌رتی پیشه‌سازی سه‌ری هه‌ڵداوه میژووی ئابووی چه‌ندین قوناغیان هه‌یه به‌سه‌ر چه‌ندین گرفتی ئه‌م كه‌رته گرنگه‌دا تیپه‌ربوون و چاره‌سه‌ریان كردوه‌و گه‌شه‌یان داوه به‌م كه‌رته ، گرنگی ئابووری له‌مه‌وه‌تایبه‌تمه‌ندی و پسیۆرِیان زیاد كردوه ئه‌مه له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تره‌وه به‌هۆی باڵاده‌ستی زۆربه‌ی ئه‌م وڵاتانه له‌رِووی رِامیاریه‌وه سه‌رجه‌م ئه‌و داگیركاریانه‌ی كه ئه‌نجامیان داوه و زۆربه‌ی وڵاتانی سیهه‌م یان داگیركردوه زۆربه‌ی كه‌ره‌سته سرۆشتی و سه‌ره‌تایی یه‌كانی ئه‌م وڵاته‌یان به‌تاڵان بردوه له كه‌رتی پیشه سازی خۆیان به‌كاریان هیناوه . وه هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و گرنگی یه‌ی كه كه‌رتی پیشه سازی هه‌یه‌تی كه‌رته‌كانی تری ئابووری گه‌شه‌یان به‌خۆیانه‌وه دی وه هه‌ر له‌پیشه‌سازی كردنی كه‌رتی كشتوكالی و گرنگی دان به بواره‌كانی كه‌رتی گه‌شت و گوزاری و بواره‌كانی تری ژیانی ئابووری و كۆمه‌ڵگا . له‌رِێگه‌ی پیشه‌سازی كردنی زۆربه‌ی كه‌رته‌كانی ئه‌م وڵاتانه توانیویانه سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانیان له‌بازاره‌كانی جیهانی سیهه‌م و وڵاتانی تازه پیگه‌شتوو ( العالم الپالپ و الدول النامیه ) ساخ بكه‌نه‌وه‌و ببنه قۆرخ كاری زۆربه‌ی بازاره‌كانی جیهانی سیهه‌م وه‌كوو ( زۆربه‌ی وڵاتانی كیشوه‌ری ئه‌مریكانی باشوور‌و ولاتانی ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات و زۆربه‌ی وڵاتانی ئاسیا ) له‌م روانگه‌یه‌وه ده‌توانین تێبگه‌ین له‌كوردستان راسته كه‌رتی بازرگانی ده‌وری سه‌ره‌كی ده‌بینیت له‌چاوو كه‌رته‌كانی تری ئابووریدا به‌ڵام ئه‌و به‌ره‌و پیش چونه‌ی كه‌رتی بازرگانی به‌پاڵ پشتی سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانی تره‌وه له‌سه‌روی هه‌موویانه‌وه كه‌رتی پیشه‌سازی پاشان كه‌رتی كشتوكاڵی و گه‌شت و گوزارو به‌پی ی ئه‌و زنیاریانه‌ی كه‌له‌به‌رده‌ست دایه‌و به‌وه‌ی كه ژماره‌ی بازرگانانی هه‌ریمی كوردستان ( 350 ) بارزگانی گه‌وره‌ی هه‌یه چه‌ندین بازگانی بچوك هه‌یه له سه‌رجه‌م بازاره‌كانی كوردستاندا ، ئاشكرایه ئابووری ئه‌مرِۆی كوردستان به‌تایبه‌تی ئابووی عیراق به‌گشتی دۆخیكی ناله‌باری ئابووریدایه‌و ئه‌توانین بڵێین ناچیته ژیر ركیفی هیچ رژیم و سیسته‌می زانستی و ئابووری . چونكه عیراق بۆ خۆی یه‌كیكه له‌وڵاتانی جیهانی سیهه‌م و وڵاتیكی دواكه‌وتوو سه‌ره‌كیترین نیشانه‌ی وڵاتانی جیهانی سێهه‌م بونی ژماره‌یه‌كی زۆر بیكارو ته‌شه‌نه‌كردنی لایه‌نی لایه‌نی ئابووری قول و لایه‌نه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ناكۆكی ده‌سه‌ڵات و زالڕبوونی سه‌رمایه له‌م وڵاتانه‌دا وه له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی عیراق كه وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی سه‌ره‌تایی سروشتی وایه زۆربه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه سروشتیانه له‌ناوخۆدا ناچیته بواری پیشه‌سازی یه‌وه به‌لكوو وه‌ك و كه‌ره‌سته‌یه‌كی سه‌رتایی یان ناوه‌ندی حكومه‌تی عیراق بازرگانی پیوه‌ده‌كات و نه‌وت بوه‌ته سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهات ئه‌مه له‌كاتیكدا رِێگاو جێناوی كه‌ی تری هه‌یه بۆ په‌یداكردنی داهات ( الإیرادات ) وه‌ك و دانانی سه‌رجه‌م باجه‌كان و گومرگ و شتی تر ئاشكرایه ئه‌م داهاته‌ی كه له‌نه‌وت ده‌ست ده‌كه‌ویت راسته‌وخۆ داده‌نریت به بودجه‌ی گشتی و ساڵانه ده‌وله‌ت به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 2 له‌سه‌ر3 ئه‌م داهاته له‌بواره‌كانی ئاسایش و سه‌ربازی خزمه‌تگوزاری به‌كارده‌هینیت به‌و پێ یه‌ی كه عیراق به وڵاتانی دوای شه‌ر حساب ده‌كریت پیوسته له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ست بكات به‌بوژانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانی و گه‌شه‌دان به‌ئابووری . به‌ڵام به‌هۆی بونی هه‌ره‌شه‌ی تیرۆر چه‌ندین كیشه‌ی تره‌وه عیراق چه‌ند ساڵێكی تری ده‌ویت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رته‌كانی تری گه‌شه پێبدات . ئه‌و به‌شه داهاته‌ی كه ده‌مێنیته‌وه له‌هه‌ندێ: كه‌رتی پیشه‌سازی و كه‌رتی كشتوكاڵی خه‌رج ده‌كرێت راسته ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی ئابووری عیراق به‌رهه‌یان نی یه و یان دوتاونین بڵێن به‌رهه‌م داریان یه‌كسانه به‌سفر . ئه‌مه له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی تره‌وه به‌هۆی كرانه‌وه‌ی سنوره‌كانی عیراق و كوردستان به‌رووی جیهان و هاتنی كاڵاكانی زۆربه‌ی وڵاتانی هه‌رێمی و نیو ده‌وڵه‌تی بازاره‌كانی عیراق و كوردستان بونه‌ته هۆ بۆ ساخ كردنه‌وه‌ی ئه‌م كاڵایانه به‌بۆنی داخواستیكی زۆر یان باش بۆ كاڵاكانیان ئابووری عیراقیش هیچ به‌رهه‌مێك یان كاڵایه‌كی نی یه كیبركی بكات له‌گه‌ل ئه‌م كاڵایانه‌وه ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می ناوخۆش هه‌بیت به‌هۆی خراپی له‌چه‌ندیه‌تی و چۆنیه‌تی دا‌و به‌رزی و نزمی نرخ ئه‌م كاڵا ناوخۆیانه ده‌توانین بڵین ته‌واو خواست له‌سه‌ر كاڵای ناوخۆی كه‌مه یان هه‌ر نی یه‌ئه‌مه‌ش خۆی ده‌بینیته‌وه له‌و داخۆسته كه‌له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی ماست و په‌نیرو شیره‌مه‌نی و ووڵاتانی دراوسێی جیهانی هه‌یه . له‌مه‌وه ده‌بینین كه‌رتی بازرگانی گه‌شه‌یكردوه كه عیراق و كوردستان به‌رهه‌میكی وایان هه‌بیت بۆ ناردنه ده‌ره‌وه له‌به‌رامبه‌ری دا زۆربه‌ی یان ئه‌توانین بڵین بازرگانی عیراق ته‌نها لایه‌نی هینانه ناوه‌وه‌یه ئه‌مه‌ش پاش ماوه‌ی خراپی هه‌یه له‌سه‌ر ئابووری وڵات به‌و پی یه‌ی داهاتی ناوخۆی ده‌چیته ده‌ره‌وه ئه‌م دیارده‌یه له زانستی ئابووریدا به‌رۆچوون ناو ده بریت كه چه‌ندین پاشماوه‌ی خراپی ده‌بیت هه‌ر شوین كه‌وته‌ی ئابووری عیراق و كوردستان بۆ ئابووری جیهان كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌بیت له‌سه‌ر میزانی مدفوعاتی ووڵات وز زۆربه‌ی كات به سالب ده‌وه‌ستیته‌وه له‌سه‌ر ئابووری وڵات و زۆربه‌ی كاتیش كاریگه‌ری ده‌بیت له‌سه‌ر لایه‌نی سیاسی و وڵاتی و ووڵات به‌ره‌و كه‌ناری له‌ناوچوون و دارِمان ده‌بات . ده‌ره‌نجام :. له‌و خویندنانه‌ی سه‌ره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌ویت كه ئابووری كوردستان و عیراق ته‌نهاوته‌نهاله‌سه‌ركه‌ره‌ستیه‌ی سه‌ره‌تایی و سروشتی نه‌وت وه‌ستاوه ووڵات به‌داهاتی نه‌وت به‌رِیوه‌ده‌برێن . كه‌ئه‌مه‌ش له‌م دوایانه‌دا مه‌ترسی له‌سه‌ر دروست بوه‌و له‌پاش دۆزینه‌وه‌ی و به‌ده‌ست هینانی وزه‌ی ناوه‌كی وه‌ك جیگره‌وه بۆنه‌وت ( بدیل ) ده‌توانریت به‌كاربهینریت كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری وه‌ك له‌سه‌ر دابه‌زینی نرخی نه‌وت هه‌یه ئه‌گه‌ر وزه‌ی ناوه‌كی ده‌ست زۆربه‌ی وڵاتان بكه‌وێت ئه‌مه له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی تره‌وه مه‌ترسی نه‌مان یان كه‌م بونه‌وه‌ی نه‌وت دروست بوه ئه‌مه‌ش بۆ خۆی ئابووری عیراق به‌تایبه‌تی و ئه‌و وولاتانه‌ی كه‌نه‌وت سه‌رچاوه‌ی داهات و بژێویانه به‌شیوه‌یه‌كی گشتی داهاتیان كه‌م ده‌بیته‌وه . له‌م رِوانگه‌یه‌وه پیوست ده‌كات له‌سه‌رحكومه‌ت و كه‌سانی دڵسۆز كه‌رته‌كانی تری ئابووری بكریته‌وه و به‌تایبه‌تی كه‌رتی كشتوكاڵی و كورتی گه‌شت و گوزار بۆ ئه‌وه‌ی جیگره‌وه‌ی نه‌وت بگریته‌وه ئابووری وڵات نه‌روخیت .
كردنه‌وه‌ی خالی سنوری سازان و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابووری ناوچه‌كه
|
|
|
|
|