به‌خێربێن بۆماڵه‌خنجیلانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌       مشتێک له‌خه‌رمانی سه‌رگوزه‌شته‌کانی شار

 

 به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی برینداران تیمیك سه‌ردانی شاری هه‌له‌بجه‌ ده‌كات

 
پاش ئه‌وه‌ی نوینه‌ری سه‌رجه‌م چین و تویژه‌كانی شار ی هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید سه‌ردانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئیراق نوری مالیكی كرد و له‌و سه‌ردانه‌ له‌لایه‌ن نوری مالیكی بریاری ێاره‌سه‌ركردنی بریندارانی چه‌كی كیمیاوی درا له‌م باره‌یه‌وه‌ به‌ریز ئاراس عابید جیگری سه‌رۆكی كۆمه‌له‌ی قوربانیان تایبه‌ت به‌ هه‌له‌بجه‌ ئین فۆر رای گه‌یاند و گوتی ئه‌و لیژنه‌یه‌ له‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا یان هه‌فته‌ی داهاتووبریاری سه‌ردانی شاری هه‌له‌بجه‌ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و بریندارانه‌ ببینن به‌مه‌به‌ستی دانانی پلان بۆ چاره‌سه‌ركردنیان له‌ناوه‌وه‌ی هه‌ریم یان له‌ده‌ره‌وه‌ی عیراق ئه‌وه‌ی جیگه‌ی ئاماژه‌یه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و بریندارانه‌ كه‌ نزیكه‌ی 70 بریندارن و رۆژانه‌ ئازاره‌كانیان زیاد ده‌كات و به‌ده‌م ئه‌و ئازاره‌وه‌ ده‌تلینه‌وه‌


 

به‌خێربێن بۆماڵه‌خنجیلانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌       مشتێک له‌خه‌رمانی سه‌رگوزه‌شته‌کانی شار