|
|
|
|
|
داكشانه‌وه‌ى هه‌لاَوســــان له رِاستیدا ئه‌و سیاسه‌ته دارایى ونه‌ختینه‌یه‌یى كه‌ئه‌مرِوَ حكومه‌تى ناوه‌ند وحكومه‌تى هه‌رێم پیاده‌ى ده‌كه‌ن له‌كه‌مكردنه‌وه و رِاگرتنى برِى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ى دام وده‌زگاكانى حكومى(میرى) ده‌بێته هوَى سه‌رهه‌ڵدانى دیارده‌یه‌كى دوولایه‌نه‌ى ئابورى ناته‌ندروست به‌ناوى دیارده‌ى (داكشانه‌وه‌ى هه‌لاَوسان) . لاى هه‌مووان ئاشكرایه له‌م كاته‌دا بازاره‌كانى عێراق وكوردستان توشى به‌رزترین ئاستى هه‌لاَوسان بون وبه‌هاى دینارى عێراقى رِوو له‌دابه‌زینه و توانا یان هێزى شت پىَ كرِینى دینار زوَر نزمه كه‌ئه‌مه‌ش پاش هه‌مو ئه‌و گوَرانكاریانه هاته كایه‌وه كه‌له‌ساڵى( 2003) وه به‌رده‌وامه تائه‌مرِوَ ،جێكاى وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه حكومه‌ت له‌سه‌ره‌تاى ساڵى(2008) ه‌وه دا برِیارى زیادكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى دا‌و سیسته‌مى نوىَى موچه هاته‌كایه‌وه برِى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران زیادى كرد( واته ده‌ستهاتى نه‌ختینه‌یى زیادى كرد) و پله‌كانى وه‌زیفه‌ش گوَرِان. له‌رِاستیدا سیسته‌مى نوىَى موچه له‌به‌رژه‌وه‌ندى چینى فه‌رمانبه‌ران (موچه‌خوَران) بو ،كه‌بوه هوَى زیادكردنى تواناى داراییان و خه‌رجىیه‌كانیان زیادى كرد به‌تایبه‌تى خه‌رجى به‌كاربردن بوَكالاَ رِواڵه‌تىیه‌كان(كمالی)،هه‌رچه‌نده سیسته‌مى نوىَى موچه بو به‌هوَى دوباره زیادبونى رِێژه‌ى هه‌لاَوسانه‌كه كه‌نزیكه‌ى پێنج ساڵه توشى بازارِه‌كانى عێراق وهه‌رێم بوه نبه‌لاَم تارِاده‌یه‌كى باش چینى موچه‌خوَران سودو كه‌ڵكیان لێ بینى ئه‌ویش به چه‌ندین شێواز له‌وانه( كرِینى كه‌لوپه‌لى ناوماڵ وكردنه‌وه‌ى سلفه له‌نێوان موچه‌خوَرانداو دانه‌وه‌ى به‌شه‌كانى قه‌رزه‌كانیان) وهتد. به‌لاَم ئه‌وه‌تا حكومه‌تى ناوه‌ند وحكومه‌تى هه‌رێم به‌برِیارێك برِیارى كه‌مكردنه‌وه ورِاگرتنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى داوه بوَمانگه‌كانى (11و12)ساڵى دارایى( 2008 )،به‌چه‌ند بیانویه‌ك له‌وانه پاپه‌ندبونى حكومه‌ت به‌به‌نده‌كان ورِێنمایى یه‌كانى رِێكه‌وتنه‌كه‌ى حكومه‌ت و ێندوقى نه‌ختى نێوده‌وڵه‌تى یان به‌بیانوى دابه‌زینى نرخى نه‌وت له‌بازارِه‌كانى جیهاندا. هه‌رچوَنێك بیت كێشه‌كه لێره‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات تائه‌مرِوَ ئاستى گشتى نرخه‌كان له‌بازارِه‌كانى عێراق وهه‌رێم دا گه‌یشتوه‌ته به‌رزترین ئاست و كه زه‌نگێكى مه‌ترسى داره بو َئابورى عێراق وهه‌رێم ،كه‌یه‌كێك له هوَكاره‌كانى كێشه‌كه زیاد خستنه رِوى دیناره له‌رِێگاى خه‌رجى حكومى یه‌وه له‌رِێگاى خه‌رجى به‌گه‌رِه‌وه، له‌م كاته‌دا كه‌حكومه‌ت برِیارى رِاگرتنى داوه واته كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجى حكومى كه‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته هوَى كه‌مكردنه‌وه‌ى خواستى هه‌موه‌كى(به‌تایبه‌نى خواستى به‌كاربردن) به‌رده‌وام بون له‌سه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته سه‌رده‌كێشێت بوَ سه‌رهه‌ڵدانى دیارده‌ى (داكشانه‌وه‌ى هه‌لاَوسان) له‌ئابورى عێراقدا، واته له‌یه‌ك كاتدا ئاستى گشتى نرخه‌كان به‌رزه‌و (هه‌لاَوسان) له‌هه‌مان كاتدا خه‌رجى گشتى (خواستى هه‌موه‌كى) كه‌م ده‌بێته‌وه و ده‌بێته هوَى داكشانه‌وه‌و بىَ بازارِى ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كى ئابورى نه‌شاژه‌و كاریگه‌رى ناله‌بارى(نێگه‌تیڤ) ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌رجه‌م كه‌ته‌كانى ئابورى ،زه‌ره‌ر مه‌ندى یه‌كه‌م هاولاَتانى به‌گشتى و چینى موچه‌خوَران به‌تایبه‌تى ده‌بن ،ئه‌مه‌ش سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى كه‌هیچ دڵنیا كره‌وه‌یه‌ك (چمانه) نىیه كه‌زیاده موچه‌كه له (1/1/2009)دا خه‌رج بكرێته‌وه .
|
|
|
|
|