|
|
|
|
|
بۆچی په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوور رِه‌تبكه‌ینه‌وه؟
عه‌لی مه‌حموود محه‌مه‌د
هه‌رایه‌ك له ئارایه بۆ رِه‌تكردنه‌وه‌ی په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوور له لایه‌ن پارله‌مانه‌وه,به بیانووی ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی پارله‌مان به‌سه‌ر چووه و مافی ئه‌وه‌ی نییه ده‌ستوور په‌سه‌ند بكات. ده‌سه‌ڵاتی كوردی 18 ساڵه فه‌رِمانرِه‌وایی كوردستانه كات به بێ ده‌ستوور ,ئێستا دنیای لێهاتۆته یه‌ك و ده‌یه‌وێت له ماوه‌ی 18 رِۆژی داهاتووی ته‌مه‌نی ئه‌م خوله‌ی پارله‌ماندا ده‌ستوور په‌سه‌ند بكات,وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌توانێت نه‌فه‌س بدات بێ ده‌ستوور,پرِۆژه‌ی ده‌ستوره‌كه‌ش چه‌ندین ساڵه قسه و باسی له‌سه‌ره كرێت,ئه‌وه‌نده به دیارییه‌وه دانیشتن ئاوی چاومان داهات و هه‌ر نه‌هات و له دایك نه‌بوو تا هه‌موو له بیرمان چووه‌وه. هه‌فته‌ی رِابردوو 25 پارله‌مانتاری به‌رِێز له نامه‌یه‌كدا بۆ سه‌رۆكایه‌تی پارله‌مان داوایانكرد ,ده‌ستوور په‌سه‌ند نه‌كرێت له‌م خوله‌ی پارله‌ماندا ,دیاره هه‌موو ئه‌م لایه‌ن و به‌رِێزانه له خاڵێكدا هاوبه‌شن ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ده‌ستوور په‌سه‌ند نه‌كرێت,وه‌لێ پێمان ناڵێن بۆچی په‌سه‌ند نه‌كرێت؟,ئه‌و برِگه و فه‌قه‌ره و خاڵانه چین له‌ناو ده‌ستووره‌كه‌دا خراپن ؟,ئایا هه‌موو لایه‌كیان ته‌بان له‌سه‌ر هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له باره‌ی برِگه و خاڵ و دیباجه‌ی ده‌ستووره‌وه بۆیه‌وه پێكه‌وه ئه‌م كه‌مپینه به‌رِێوه ده‌به‌ن؟,یاخود هه‌ر یه‌كه‌یان له ئاراسته‌یه‌كه‌وه رِه‌تی ده‌كه‌نه‌وه و بۆ خۆشیان ته‌با نین له نێوان خۆیان له‌سه‌ر دارِشتنه‌وه‌ی ناوه‌رِۆكی ده‌ستووره‌كه له دوای رِه‌تكردنه‌وه,ته‌باییان ته‌نها له‌سه‌ر رِه‌تكردنه‌وه‌یه‌تی نه‌ك دارِشتنه‌وه,وه‌ك بینیمان له كاتی گفتوگۆكان به دوو ئاراسته عه‌لمانی و ئیسلامی رِه‌خنه به‌رِێخرا و كه‌مپین سازكرا بۆ هه‌مووار كردنی پرِۆژه‌كه. هیوادارین نه‌یارانی په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوور بچنه ناو ورده كارییه‌كانه‌وه, به‌رچاومان رِۆشن بكه‌نه‌وه له باره‌ی ناوه‌رِۆكی ده‌ستووری ئاماژه پێدراو ئه‌و خاڵانه‌ش دیاریبكه‌ن ئه‌وان رِه‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌و ئالته‌رناتیفه‌كانیشیان دیاریبكه‌ن؟. هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵات به نیازه پاش په‌سه‌ندكردنی بیخاته به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر بۆ ده‌نگ له‌سه‌ردانی,ئه‌مه‌یان كایه‌كه به‌رینتر ده‌كاته‌وه و تۆپه‌كه ده‌خاته ناو گۆرِه‌پانی جه‌ماوه‌ره‌وه,دیاره رِیفراندۆم پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسییه وه‌لێ بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ستوور كه خه‌ڵك هوشیاری یاساییان لاوازه سه‌ركه‌وتوو نییه,بگره زۆرجار دژ به قازانجی پێشكه‌وتنخوازیش كۆتایی دێت . گرنگ ئه‌وه‌یه ئاگادار بین كه ئه‌م ده‌ستووره رِه‌ته كرێته‌وه ,كام ده‌ستوور و چۆن ده‌ستوورێكمان بۆ كوردستا ده‌وێت؟,من بۆخۆم هه‌واداری ده‌ستوورێكی عه‌لمانیم مافی مرۆڤ و ئازادی بێقه‌یدوشه‌رتی سیاسی و یه‌كسانی مرۆڤه‌كان مسۆگه‌ر بكات له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان,ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی رِه‌تكه‌ره‌وه گرنتیمان ده‌دنێ داكۆكی له‌م پرنسیبانه بكه‌ن ئه‌وا بژی به‌ره‌ی رِه‌تكه‌ره‌وانی ده‌ستوور.
|
|
|
|
|