|
|
|
|
|
به‌دیار حیكایه‌تێكه‌وه .. عومرم گوزه‌راند . شیعرى : ئیبراهیم هه‌ورامانى تاران پاییز‌ى -2007 لێره‌دا باخچه‌یه‌ك و گوڵێكى سوورى تۆخ . لێره‌دا دره‌ختێك و پاسارى یه‌كى كزۆڵه . لێره‌دا هه‌ناسه‌یه‌ك و گه‌لاَیه‌كى زه‌ردى وه‌ریوو . له‌و به‌رى باخچه‌كه‌وه ئاپارتمانێكى شوشه به‌ند . جار.....جارىَ له‌نهۆمێكى به‌رزه‌وه كچێكى نه‌شمیله ده‌لاقه‌ى په‌نجه‌ره‌ى ژووره‌كه‌ى ده‌كاته‌وه و به نیگایه‌ك دوو نیگا .... عه‌تر بارانى شه‌قام و پباسه‌ى هه‌ندى موسافیران ده‌كا . لێره‌دا من به‌دیار حیكایه‌تێكه‌وه عومرم ده‌گوزه‌رێنم . چه‌ند ده‌كه‌م ، رِىَ نابه‌مه‌وه سه‌ر رِێگه‌ى رِۆژانى غه‌ریبیم . چه‌ند ده‌كه‌م ، زاكیره‌م ، هه‌نگاوى پیاسه‌ى شه‌قامى تانیایم ناناسێته‌وه . لێره‌دا من ته‌نیام به‌ته‌نیا ، وه‌ك پاسارى یه‌كى به‌نه‌فره‌ت بووى ده‌ست منداڵێكى عه‌جول . ژیر نابمه‌وه . وه‌ك دواعومرى دوكه‌ڵى جگه‌ره‌یه‌كى سیخن . له‌نیوان لێوانى به‌د مه‌ستێك دا . ئۆقره‌ییم ناگیرسىَ . ته‌نیایم به‌قه‌د پانتایى ئه‌م زه‌وى یه نه‌عله‌تی یه . فراوانه ، له‌گریان و له زه‌حمه‌ت . چه‌ندى ده‌كه‌م ....... هه‌نگاوه‌كان نامبه‌نه‌وه سه‌ر ئه‌و رِىَ یه‌ى جىَ پىَ ى ..من و ئه‌وى تێدا جىَ ماوه . چه‌ندى ده‌كه‌م ... دار عه‌ساى چاوه‌كانم نامبه‌نه‌وه ، لاى ئه‌و چڵه گوڵه‌ى هه‌ناسه‌ى عه‌ترینى ئه‌وى به‌سه‌ردا باریوه . لێره‌دا من ته‌نیام .. ته‌نیا و ته‌نیاتر ده‌بمه‌وه . لێره‌دا له‌ژێر رِه‌حمه‌تى دار سنه‌وبه‌رێك دا رِۆژ هه‌ڵدىَ و من ته‌نیام . رۆژ ئاوا ده‌بێت و من ته‌نیام . شه‌وو دێت و من ته‌نیام . هه‌موو شتىَ كۆتایى دىَ هه‌ر من ته‌نیام .
|
|
|
|
|