|
|
|
|
|
كه‌رتى كشتوكاڵ و گرنگى زیاتر سه‌ركۆ یونس نوێنه‌رى سه‌ندیكاى ئابوریناسانى كوردستان له‌هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید ئابوورى هه‌ر وڵاتێكى سه‌رمایه‌دارى یان هاوبه‌شی سه‌یر بكه‌ین له‌چه‌ندین كه‌رت پێك دێت له‌گرنگترین ئه‌و كه‌رتانه كه‌رتى پیشه‌سازى و كه‌رتى كشت‌و كاڵى ، كه‌رتى بازرگانى و گه‌شت و گوزارو چه‌ندین كه‌رتى تر )كه‌هه‌ر یه‌كه‌یان رِۆڵى به‌رچاو وسه‌ره‌كى وتایبه‌ت ده‌بینن له‌پێكهێنانى ئابوورى نه‌ته‌وه‌دا ، ئه‌م رِۆڵ گێرِانی كه‌رتانه له‌ئابوورى وڵاتێكه‌وه بۆئابوورى وڵاتێكى تر جیاوازه ئه‌م جیاوازییه‌ش به‌هۆى جیاوازى سیستمه ئابورییه‌كانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ به‌تایبه‌تى سیستمى ئابوورى سه‌رمایه‌دارى و هاوبه‌شی . كه‌هه‌ریه‌كه‌یان تایبه‌تمه‌ندێتى وسیفه‌تی جیاوازیان هه‌یه مه‌به‌ستمان رِۆڵ گێرِانى هه‌ركه‌رتێك له‌م كه‌رتانه جیاوازه له‌ئابوورى وڵاتێكه‌وه بۆ ئابوورى وڵاتێكى تر . بۆنمونه له‌هه‌ندێ ئابوورى وڵاتاندا كه‌رتى پیشه‌سازى و بازرگانى رِۆڵى سه‌ره‌كى ده‌گێرِن وسه‌رچاوه‌ى داهاتن بۆ وڵات وه‌ك وڵاتانى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و یابان و یه‌كێتى ئه‌وروپاو چین و كۆریاى باشور ، له‌ئابوورى هه‌ندێ وڵاتى تریشدا كه‌رتى كشتوكاڵ رۆڵ و ده‌بینێت و سه‌رچاوه‌ى بژێوى ژیانى دانیشتوانى وڵاتن وه‌ك ئابوورى هیند و پاكستان و تارِاده‌یه‌ك ئێران و زۆربه‌ى وڵاتانى ئه‌مریكاى لاتین و ئه‌وروپاى رۆژهه‌ڵات . له‌ئابوورى هه‌ندێ وڵاتیشدا كه‌رتى گه‌شت و گوزار رِۆڵ ده‌بینێت و به‌شدارى ده‌كات له‌كۆكردنه‌وه‌ى داهاته‌كاندا وه‌ك توركیا‌و لوبنان و ئیتالیا‌و قبرێ یۆنان ...هتد ئه‌گه‌ر سه‌یری ئابوورى عێراق به‌گشتى و هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى بكه‌ین ده‌بینین دواى سه‌رچاوه‌ى سروشتى نه‌وتى رِه‌ش ، كه‌رتى كشت‌و كاڵ به‌پله‌ى دووه‌م دێت بۆئابوورى وڵات ، بێ گومان ئه‌مه‌ش به‌هۆى بوونى دوو رِوبارى گه‌وره‌ى وه‌ك (دیجله‌و فورات )و چه‌ندین لق و رِوبارى بچوك و كانیاو سه‌رچاوه‌ى ئاوى سروشتی یه وه، وه بوونى خاكێكى پرِ پیت و به‌ره‌كه‌ت بونى كه‌ش و هه‌واو باران بارینى گونجاوه‌وه هاتووه‌ته دى ، كه‌رتى كشتوكاڵ له‌ئابوورى هه‌رێمیشدا به‌هه‌ردوو سێكته‌ره‌كه‌یه‌وه (ئاژه‌ڵى و كشت‌و كاڵ) به‌پله‌ى یه‌كه‌م هاتووه له‌دواى ساڵه‌كانى (1958)وه هه‌تا ئێستاش. ئه‌مه‌ش به‌هۆى چاكسازى كشت‌و كاڵى ساڵى (1958)وه لێ سه‌ندنه‌وه‌ى به‌شێكى زۆرى زه‌وى و زارى كشت‌و كاڵى له‌ده‌ستى ده‌ره‌به‌گ و دابه‌شكردنى به‌سه‌ر زۆربه‌ى دانیشتوانى گوند‌و لادێكانى كوردستان و جێ به‌جێ كردنى له‌لایه‌ن (جه‌نرِاڵ عبد الكریم قاسمه‌وه ) ، ئه‌گه‌ر سه‌یرێكى ئاماره‌كانى كه‌رتى كشتوكاڵ بكه‌ین له‌عێراق به‌گشتى و هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى ده‌بینین له‌ساڵه‌كانى حه‌فتاكان و هه‌شتاندا به‌رووبومى دانه‌وێڵه‌ى كوردستان هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه ده‌كرا و به‌شێك بووه له‌ته‌رازووى پاره‌دانى ئابوورى وڵات و تارِاده‌یه‌ك به‌شدارى كردوه له‌كۆكردنه‌وه‌ى داهاته‌كان و یارمه‌تیده‌ر بوه بۆ باشتركردنى ئاستى گوزه‌رانى دانیشتوان ، به‌ڵام ئه‌م رِه‌وشه به‌رده‌وام نه‌بوه ئه‌ویش به‌هۆی شۆرِشه‌كانى كورد‌و ده‌سه‌ڵاتى تاك رِه‌ویى حیزبی به‌عسه‌وه وێران كردنى گونده‌كان و سوتاندنى رِه‌زو باخ و زه‌وی و زاره كشتوكاڵییه‌كان و ئاواره‌كردنى دانیشتوانى گونده‌كانى كوردستان بۆكۆمه‌ڵگا زۆره ملێكان ،ئه‌مانه‌ى سه‌ره‌وه كۆمه‌ڵه هۆكارێك بون بۆدابه‌زینى ئاستى به‌رهه‌مى كه‌رتى كشت‌و كاڵى هه‌رێم و سه‌ره‌نجام نه‌مانى یان لاوازى رِۆڵى كه‌رتى كشتو‌كاڵى له‌ئابوورى هه‌رێمدا له‌ساڵه‌كانى (1995) بۆ (2003)وهه‌تا ئێستایش ، به‌هۆى شه‌رِى ناوخۆیى برا كوژى و بونى گه‌مارۆى ئابوورى به‌سه‌ر عێراق به‌گشتى و هه‌رێم به‌تایبه‌تى و هه‌روه‌ها له‌م ساڵانه‌ى دوایدا بونى وشكه ساڵى و كه‌مى ده‌ستى كارى كشت‌و كاڵى له‌گونده‌كانى كوردستاندا به‌هۆى به فه‌رمانبه‌ركردن و كۆچ كردنى گوندنشینه‌كان بۆ شاره‌كان و كۆچى ده‌ره‌وه بۆ وڵاتانى جیهان ، كه‌رتى كشت‌و كاڵى هه‌رێمى توشى دارِمان و بێ به‌رهه‌مى كردوه و ئه‌وه‌تا بۆپرِكردنه‌وه‌ى پێداویستییه‌كانى رِۆژانه‌مان پشت به‌به‌روبومى ئێرانى و توركى و سورى و وڵاتانى جیهان ده‌به‌ستین بوَخۆ تێركردنمان (الإكتفاء الژاتی) مان له‌ده‌ست داوه كه‌ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر ئاسایشى خۆراك و ده‌بێته هۆى دروست بون و سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى خۆراكى ودروست بونى كۆمه‌ڵگایه‌كى به‌كاربه‌ر ، كه‌ئه‌مه‌ش به‌شێكه له‌ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك بۆیه جێگاى دڵخۆشی و مژده به‌خشه كه‌حكومه‌تى هه‌رێم كه‌رتى كشت‌و كاڵى له‌رِیزبه‌ندى یه‌كه‌مى بووجه‌دا داناوه بۆساڵى دارایى (2009) . به‌ئومێدى به‌رز كردنه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م كه‌رته گرنگه‌ى ئابوورى هه‌رێم و زیاد كردنى به‌رهه‌م له‌رووى چه‌ندێتى و چۆنێتی یه‌وه بۆئه‌وه‌ى له‌لایه‌ك پێداویستییه‌كانى رِۆژانه‌ى دانیشتوانى هه‌رێم پرِ بكاته‌وه و له‌لایه‌كى تره‌وه بتوانین تواناى كێبرِكێی به‌رهه‌مى بیانى بكات به‌نرخێكى گونجاو . به‌ئومێدى ئه‌وه‌ى له كۆتایی (2009) دا كه‌رتى كشت‌و كاڵ بگه‌رِێته‌وه ئاستى جارانى خۆیی و چینى جوتیارانى كوردستان له‌رِێگاى بوژانه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانى زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان و فرۆشتنى به‌رهه‌مه‌كانیان به‌نرخێكى گونجاو ئاستى گوزه‌رانیان باش ببێت و جیاوازى چینایه‌تى چینى ده‌وڵه‌مه‌ند و چینى هه‌ژاران كه‌م ببێته‌وه .
|
|
|
|
|