|
هه‌رێمى كوردستان و پاره
وه‌گه‌رِخستنى رِاسته‌وخوَى بــیانى
سه‌ركوَ یونس عبدالكریم نوێنه‌رى سه‌ندیكاى ئابوری‌ناسان له هه‌ڵه‌بجه پێشـه‌كى به‌دیهێنانى گه‌شه‌كردنى ئابورى و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى بژێوى كارێكى
ئاسان نى یه بوَ حكومه‌ته‌كانى ده‌وڵه‌ته تازه پێگه‌یشتوه‌كان یان
ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى كه له گوَرانكارى ئابورى ئابورى دان .هه‌روه‌ها
به‌دیهێنانى ئه‌و كاره به‌بىَ ده‌سته به‌ر كردنى پاره
وه‌گه‌رِخستنێكى بیانى سه‌قامگیر كارێكى ئه‌سته‌مه. له نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى پێشوودا رِووكردنه پاره وه‌گه‌رِخستنى
بیانى شوَرِشێكى به خوَوه بینى چونكه هه‌دنێك ولاَت پرِوَگرامى
نوێیان به‌به‌رچاو گرت به‌ره‌و په‌ره سه‌ندن و گه‌شه‌كردن،كه‌پشت به
ئازادكردنى ئابورى ده‌به‌ستێت و ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه پێویسته
ئه‌ركى سه‌ره‌كیان تێكه‌ڵ بوون بێت له‌گه‌ڵ ئابورى جیهاندا.له‌گه‌ڵ
زوَربونى پشت به‌ستنى ده‌وڵه‌تان به‌وروژمى سه‌رمایه‌ى تایبه‌ت پروسه‌ى
قه‌رزكردن له بانكه بازرگانى یه‌كان كه‌م بووه‌وه، له‌گه‌ڵ
ده‌ستكردنى ده‌وڵه‌تان به خوَ دوور گرتن له‌و رِێرِه‌وه په‌ره
پێدانه‌ى كه‌له‌ژێر رِكێفى حكومه‌تدایه وازیان له‌و رِێرِه‌وه په‌ره
پێدانه‌ى دوژمنانه‌یه هێنا كه به‌رامبه‌ر به كوَمپانیا فره
رِه‌گه‌زه‌كان هه‌یا بوو.ئه‌مه‌ش له‌و باوه‌رِه‌یانه‌وه دێت گرنگى
پاره وه‌گه‌رِخستنى بیانى بوَ سه‌ر خستنى هه‌وڵه‌كانى په‌ره‌پێدان و
گه‌شه‌كردن.هه‌روه‌ها ولاَتى چین كه سه‌ره‌رِاى بالاَده‌ستى سیسته‌مى
كوَموَنستی (ئیشتراكـى) بازارِه‌كانى پاره‌ى خوَى له‌به‌رده‌م پاره
وه‌گه‌رِخه‌رانى بیانى دا به‌ته‌واوى خستوه‌ته سه‌رپشت و به‌مه‌ش
گه‌وره‌ترین برِى وروژمى سه‌رمایه‌ى بیانى بوَ لاى خوَى توَمار كردوه
پێش ولاَته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كه‌وتوه كه‌وه‌ك تاكه
ده‌وڵه‌ت و گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌ت ناسراوه له‌رِاكێشانى پاره
وه‌گه‌رِخستنى راسته‌وخوَى بیانى دا .. ئه‌وه‌تا ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى
كه‌له‌رِابردودا رِێیان له پاره‌وه گه‌رِخه‌رى بیانى ده‌گرت ده‌بینین
ئه‌مرِوَ باوه‌شیان بوَ كردونه‌ته‌وه و پێشوازیان لىَ
ده‌كه‌ن،ته‌نانه‌ت كوَریاى باكور كه‌یه‌كێكه له ته‌ریكترین
ده‌وڵه‌ته‌كانى جیهان ده‌رگاى كردوَته‌وه بوَ گه‌رِان به دواى
پاره‌وه‌گه‌رِخستنى بیانى دا ،هه‌ر له‌م رِووه وه له‌نه‌وه‌ده‌كانى
سه‌ده‌ى رِابردوودا چه‌ندین ناوچه‌ى دامه‌زراند بوَ پاره
وه‌گه‌رِخستنى بیانى.هه‌روه‌ها ئێستا زوَر ده‌وڵه‌ت له ئه‌فه‌ریقا
خه‌ریكى بونیاد نانى برِیارى سیاسى خوَیانن و به‌ره‌و چاكسازى ده‌رِوَن
تاوه‌كو سه‌رمایه‌ى بیانى بوَ خوَیان رِابكێشن ،ئه‌مه‌ش له‌و ب لێره‌دا
ئامارێكى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌خه‌ینه رِوو سه‌باره‌ت به پاره
وه‌گه‌رِخستنى راسته‌وخوَى بیانى له ولاَتانى عه‌ره‌بى كه‌تێدا هه‌ر
یه‌كه له عه‌ره‌بستانى سعودى و مێر و ئیمارتى عه‌ره‌بى زوَرترین
رِێژه‌ى پاره‌گه‌وه‌رِخستنى بیانى یان بوَ خوَیان رِاكێشاوه.
ئه‌مرِوَ كه جیهانى تازه پێگه‌شتوو زوَربونى ژماره‌ى ئه‌و
ده‌وڵه‌تانه‌ى به‌خوَوه دیوه كه كراوه‌ترن له‌رِوى پاره
وه‌گه‌رِخستنى بیانى دا به‌جوَرێكى وا مه‌سه‌له‌ى رِێگه‌دان یان رِێگه
نه‌دان به‌سه‌رمایه‌ى بیانى كه‌بێته ناو ولاَته‌وه ئه‌و بایه‌خه‌ى
جارانى نه‌ماوه،چونكه بایه‌خ دانى به‌پرسان له‌و پاره
وه‌گه‌رِخستنه بوَ شێوازى هێنان ورِاكێشانى ئه‌و پاره
وه‌گه‌رِخستنه‌یه بوَ ناو ولاَت،له‌به‌رئه‌وه‌ى بازارِى سه‌رمایه‌ى
جیهانى كێبرِكىَیه‌كى زوَرى تێدایه ده‌وڵه‌تان ناچاربون هانده‌رى
باشتر پێشكه‌ش بكه‌ن و دام‌و ده‌زگاى پسپوَرِ دابمه‌رزێنن و پشتگیرى
له‌و گه‌ره‌نییانه بكه‌ن كه‌له هى ولاَتانى دیكه باشتر
بن،به‌ئامانجى رِاكێشانى سه‌رمایه‌ى بیانى گه‌ر وانه‌كه‌ن خوَیان
ده‌خه‌ن به‌رمه‌ترسى له‌ده‌ست چونى ته‌وه‌رێكى سه‌ره‌كى گه‌شه‌كردنى
ئابورى. له‌م لایه‌نه‌وه جێگاى ده‌ست خوَشى یه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
هه‌ر زوو هه‌ستى به‌م مه‌ترسیه گه‌وره‌یه كردوه ئه‌وه‌تا ( ده‌زگاى
وه‌به‌رهێنان) ى دامه‌رزاندوه به‌پىَى یاساى په‌رله‌مانى كوردستان و
ئه‌م ده‌زگایه كارده‌كات له‌پێناو رِاكێشانى زوَرترین وه‌به‌رهێنه‌رى
بیانى (المستپمر الاَجنبی) و به‌گه‌رِخستنى سه‌رمایه‌كانیان
له‌سه‌رجه‌م كه‌رته ئابوریه‌كانى هه‌رێمدا.ئه‌مه له‌لایه‌ك
له‌لایه‌كى تره‌وه ئاشكرایه ئه‌و ولاَتانه‌ى كه خه‌ریكى
دامه‌رزاندنى ژینگه‌یه‌كى باش و گونجاوى كاركردنن هه‌ر ئه‌وان
له‌رِاكێشانى پاره وه‌گه‌رِخستندا سه‌ركه‌وتو ده‌بن ،چونكه پاره
وه‌گه‌رِخه‌ران هه‌میشه به‌دواى ئه‌و ولاَتانه‌د ده‌گه‌رِێن كه
ژینگه‌یه‌كى ئابورى رِوون و سیسته‌مى یاسایى به‌هێز و ئاستێكى نزمى
گه‌نده‌ڵیان هه‌یه ،هه‌روه‌ها میكانزمى كارایان هه‌یه بوَ
به‌رِێوه‌بردنى كوَمپانیا و ئه‌و دام وده‌زگایانه‌ى كه په‌یرِه‌وى
بنه‌ماى دروست ده‌كه‌ن وه‌ك مافى خاوه‌ن دارێتى و ئاسانكارى بانكى و
ئاسانكارى یاسایى بوَ كاركردن،له‌م لایه‌نه‌وه هه‌رچه‌نده دام و
ده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێم به‌ده‌ست دیارده‌ى (گه‌نده‌ڵى ئیدارى)ه‌وه
ده‌ناڵێنن و ئه‌م دیارده‌یه بوه‌ته رِێگر له‌به‌رده‌م به‌رِێوه‌بردنى
كار‌و چالاكى یه‌كانى حكومه‌ت،به‌لاَم خوَشبه‌ختانه له‌لایه‌نى پشتگیرى
كردنى كوَمپانیاكان وئاسانكارى بوَیان حكومه‌تى هه‌رێم كه‌م ته‌رخه‌مى
نه‌كردوه به‌تایبه‌ت دواى یه‌كگرتنه‌وه‌ى هه‌ردو ئیداره‌كه و
دامه‌رزاندنى كابینه‌ى پێنجه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و
دامه‌رزاندنى ده‌زگاى پسپوَرِبوَ ئه‌م مه‌به‌سته حكومه‌تى هه‌رێم
ئاسانكارى پێشكه‌ش به كوَمپانیاكان كردوه له‌لایه‌نى خاوه‌ندارێتى
زه‌وى و بینا چه‌ندین ئاسانكارى تر،شایانى باسه هه‌موو ئه‌م
پشتگیریانه بوَ رِاكێشانى سه‌رمایه‌ى بیانى یه بوَ ناو ئابورى
هه‌رێم. له‌چه‌ند ده‌یه‌یى ساڵانى رِابردودا جیهان زوَر بونێكى گه‌وره‌ى له
وروژمى سه‌رمایه‌ى بیانى به‌خوَوه بینى ،به‌شێكى زوَرى ئه‌و زوَر
بونه به‌هوَى ئه‌و رِاستیه‌وه بو كه ئێستا گه‌لێك ده‌وڵه‌ت له
گرنگى و سوودى پاره وه‌گه‌رِخستنى بیانى بوَ ئه‌و ولاَتانه‌ى تیایدا
ده‌خرێته گه‌رِ گه‌یشتون،سه‌لمێنراوه و ده‌ركه‌وتوه كه هیچ
پرِوَژه‌یه‌كى وه‌گه‌رِخستن نه‌بوه كه كاریگه‌رى ناله‌بار(نێگه‌تیڤ)
ى له‌سه‌ر ئابورى ئه‌و ولاَتانه بوبێت ،به‌هوَى ئه‌و سودانه‌ى
كه‌له‌ئه‌نجامى پاره وه‌گه‌رِخستنى بیانى دا ده‌ست ده‌كه‌وىَ،له‌و
سودانه‌ى كه‌له‌ئه‌نجامى پاره‌وه‌گه‌رِخستنى رِاسته‌وخوَى بیانى یه‌وه
ده‌ست ده‌كه‌وىَ ده‌توانین چه‌ند خالێك ده‌ست نیشان ده‌كه‌ین:- 1- گواستنه‌وه‌ى ته‌كنوَلوجیا وچوونه بازار. به‌زوَرى كوَمپانیا فره رِه‌گه‌زه‌كان له‌و جوَره كوَمپانیایانه‌ن
كه‌زوَر گه‌وره و پێشكه‌توون هه‌روه‌ها له‌وانه‌ن كه‌گه‌لێك تواناى
كێبرِكێیان هه‌یه، سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى كه خاوه‌نى سه‌رچاوه‌ى پێویستن
بوَ داهێنان،گومانى تێدانى یه بوَ ئه‌مرِوَى ئابورى هه‌رێم پێویستى
یه‌كى هه‌نوكه‌یى ئه‌مرِوَمانه و ئابورى كوردستان پێویستى به
ته‌كنوَلوَجیاى سه‌رده‌م هه‌یه جا ته‌كنوَلوَجیاى پیشه‌سازى به‌رهه‌م
هێنان بێت ته‌كنوَلوَجیاى به‌كاربردن بوَ هاولاَتیانى
هه‌رێم.ئه‌وه‌شمان بیر نه‌جىَ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى كه‌میواندارێتى
پاره‌ى وه‌گه‌رِخراو ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن كوَمپانیا فره
رِه‌گه‌زه‌كانه‌وه سه‌ركه‌وتو ده‌بن و له‌هه‌مان كاتدا سوودمه‌ند
ده‌بن له‌رِێى ئاگاداربونیان له‌زانیارى دامه‌زراوه‌یى ئه‌و
كوَمپانیانیانه‌و گواستنه‌وه‌ى بوَیان ئه‌وانه‌ش شتێكن ئه‌و
ده‌وڵه‌تانه ناتوانن ده‌ست به‌ردارى بن ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت بنكه‌ى
پیشه‌سازیان فراوان بكه‌ن،چونكه ئه‌و كوَمپانیا ناوخوَیانه‌ى
كه‌په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ كوَمپانیا فره رِه‌گه‌زه‌كان دا ده‌به‌ستن
ته‌كنیكى یه‌كانى ئه‌وان به‌كاردێنن و فێرى شێوازه‌كانى كێبرِكىَ ده‌بن
له بازاره جیهانى یه‌كاندا ،هه‌روه‌ها وه‌رگرتنى زانیارى له‌سه‌ریان. 2- پشتگیرى سیاسى و ئابورى:-
ئاشكرایه كوَمپانیا فره رِه‌گه‌زه‌كان له‌و كوَمپانیانه‌ن
كه‌له‌چه‌ندین ولاَتى پێشكه‌وتوى جیهانن و هاوبه‌شیان هه‌یه و هه‌وڵ
ده‌ده‌ن بوَ پاراستنى به‌رژوه‌ندى یه‌كانیان له‌ولاَتانى میواندا ،بىَ
گومان پشتگیرى لایه‌نى سیاسى و ئابورى ولاَته‌كانى خاوه‌ن كوَمپانیا
فره رِه‌گه‌زه‌كان كه زوَربه‌یان ئه‌و ولاَتانه‌ن كه لایه‌نى سیاسى
و ئابورى جیهانیان به‌ده‌سته وه‌ك ولاَته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ریكاو
ولاَتانى ئه‌وروپاى رِوَژئاوا ،ئه‌مه‌ش دیسان بوَ ئه‌مرِوَى لایه‌نى
سیاسى و ئابورى كوردستان گه‌لێك سودى هه‌یه و ئه‌مه واده‌كات كه
هه‌رێمى كوردستان تارِاده‌كــى باش پشتگیرى بكرىَ له‌لایه‌ن ولاَتانى
خاوه‌ن كوَمپانیا فره‌رِه‌گه‌زه‌كان ،له‌م لایه‌نه‌وه پێویسته
له‌سه‌ر حكومه‌تى كوردستان هه‌وڵ بدات و كار بكات رێكه‌وت نامه‌ى
ئابورى موَر بكات به‌شێوه‌یه‌كى ئاشكرا‌و شه‌فاف له‌گه‌ڵ كوَمپانیا فره
رِه‌گه‌زه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌و كوَمپانیانه‌ى كه زوَرێك له ئابورى
جیهانیان به‌ده‌سته. 3- دروست كردنى هه‌لى كاركردن:- زوَرجار ئه‌و ئابوریانه‌ى كه به‌قوَناغى گواستنه‌وه‌دا تێپه‌رِ ده‌بن
دیارده‌ى بێكارى(البگاله) به‌رِێژه‌یه‌كى به‌رز توشیان ده‌بن،ئه‌و
هه‌ولاَنه‌ش كه بوَ به‌رِه‌نگاربونه‌وه‌ى ئه‌م دیارده‌یه ده‌درێن
،وه‌ك دوَزینه‌وه‌ى هه‌لى كار له‌كه‌رتى گشتى دا به‌زوَرى
واده‌ركه‌وتووه كه‌بىَ سوودن له‌م لایه‌نه‌وه حكومه‌تى هه‌رێم
ئه‌زمونێكى سه‌رنه‌كه‌وتووى هه‌یه،ئه‌مه‌ش به‌هوچى بوونى چه‌ندین
كێشه‌وه كه وه‌ك میرات بوَمان ماوه‌ته‌وه له حكومه‌ته‌كانى
ده‌وڵه‌تى عێراق به‌درێژایى هه‌شتا ساڵ و نزیكه‌ى سى ساڵ حوكمى رِژێمى
ێدام و حزبى به‌عس،ئێمه ده‌زانین ناوچه‌كانى به‌رِێوه‌بردنى حكومه‌تى
هه‌رێم(هه‌ولێر،سلێمانى ،دهوَك) له‌پێش راپه‌رِینه مه‌زنه‌كه‌ى ساڵى
(1991) ه‌وه زوَربه‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى له‌كه‌رتى كشتوكاڵدا خه‌ریك
بوون و هه‌ر له‌م كه‌رته‌وه بژێوى ژیانیان دابین ده‌كرد،به‌لاَم
به‌هوَى چه‌ندین كێشه‌ى ناوخوَى ئه‌وكاتى بارى سیاسى وئابورى
هه‌رێمه‌وه ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له كه‌رتى كشتوكاڵدا كاریان
ده‌كرد كه‌م بویه‌وه و ئه‌مه‌ش واى كرد رِێژه‌ى بێكارى زوَر زیادى كرد
و ئه‌م باره ته‌حه‌مول كرا تادواى ساڵى(2003)ئازاد كردنى عێراق له
حكومى ێدام و زوَر بونى ژماره‌ى دانیشتوانى هه‌رێم و كرانه‌وه‌ى ئابورى
هه‌رێم به‌رِووى جیهاندا ونه‌مانى باجى گمرگى ورسم و هێنانه نانه‌وه‌ى
سه‌ربه‌ستانه‌ى سه‌رجه‌م به‌رهه‌م هێنراوه‌كانى ده‌ره‌وه به‌گشتى
وبه‌رهه‌مى كشتو‌كاڵى و ئاژه‌ڵى به‌تایبه‌تى ئه‌مانه هه‌موى واى كرد
كه تاكى كومه‌ڵگاى كوردستان دوور بكه‌ونه‌وه له كاركردن له‌كه‌رتى
كشتوكاڵدا و ببن به كه‌سێكى به‌كاربه‌ر(المستهلك) سه‌رئه‌نجام رِێژه‌ى
بێكارى زیاتر بووه ئه‌وه‌تا به‌پىَى ئامارێكى ساڵى(2006) رِێژه‌ى
(18%)ى هاولاَتیانى هه‌رسىَ پارێزگاكه‌ى هه‌رێمن له‌م رِێژه‌یه‌ش
(68%)ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه خیچزانیان پێك نه‌هێناوه ئه‌مه‌ش
نیشانه‌یه‌كى مه‌ترسى دارى تره كه سه‌ر ده‌كێشێت بوَ كێشه‌ى
كوَمه‌لاَیه‌تى ناو كوَمه‌ڵگاى كوردستان،حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بوَ
چاره‌سه‌ركردنى رِێژه‌یى دیارده‌ى بێكارى بیرى له‌دامه‌زراندنى
ژماره‌یه‌كى زوَر له هاولاَتیان كرده‌وه كه دابمه‌زرین له دام‌و
ده‌زگاكانى حكومه‌تدا ،ئه‌مه‌ش به ئامانجى كه‌م كردنه‌وه‌ى رِێژه‌یى
بێكارى و دووركه‌وتنه‌وه له كێشه سیاسى و كوَمه‌لاَیه‌تىیه‌كان
،ئه‌مه‌ش بووبه گوَرانى دیارده‌كه له بێكارى ئاشكراوه بوَ بێكارى
ژێر په‌رده به‌رِێژه‌ى (56%) له‌فه‌رمانبه‌رانى دام وده‌زگاكانى
حكومه‌تى هه‌رێم ،به‌لاَم ئه‌مه‌ش چاره‌سه‌ر نه‌بوو چونكه دام‌و
ده‌زگاكانى حكومه‌ت ته‌نها خزمه‌تگوزارین(الخدمی) .، به‌لاَم پاره‌ى وه‌گه‌رِخستنى رِاسته‌وخوَى بیانى له‌رِێى كوَمانیا
فره رِه‌گه‌زه‌كانه‌وه ده‌بێته هوَى دروست كردنى هه‌لى كارى ئه‌وتوَ
كه سودى بوَ ئابورى نیشتمانى ده‌بێت و رِێژه‌یه‌كى زوَرى دانیشتوان
ده‌چنه بوارى كاركردنه‌وه ،ئه‌مه‌ش بوَئابورى هه‌رێم سودێكى زوَر
گه‌وره‌ترى هه‌یه به‌به‌راورد به ولاَتانى دواكه‌وتوى جیهان چونكه
به‌پىَى ئاماره‌كانى ساڵى (2006) دانیشتوانى هه‌رێم (18%)ى هاولاَتیانى
كوردستان بێكارن له‌م رِێژه‌یه (70%) ته‌مه‌نیان له‌نێوان (15
بـوَ20)سالیدان كه‌رِێژه‌یه‌كى به‌رزه به‌پىَى پێوه‌ره
ئابوریه‌كان،ئه‌مه سه‌ره‌رِاى بونى رِێژه‌یه‌كى زوَر له خاوه‌ن
برِوانامه‌و كه‌سانى پیشه‌یى له هه‌رێمدا. 4- نزمـى نرخ (نزمى ئاستى گشتى نرخه‌كان) له‌به‌رئه‌وه‌ى كوَمپانیا فره رِه‌گه‌زه‌كان ته‌كنوَلوَجیاى نوىَ
ده‌هێننه ناو ئه‌و ولاَتانه‌ى كه میوانداریان ده‌كه‌ن كاریگه‌ریه‌كى
پوَزه‌تیڤیان له‌سه‌ر بازارى ناوخوَى ولاَته ده‌بێت ئه‌مه‌ش له‌رِێى
زوَركردنى به‌رهه‌م و پتر كردنى تواناوه، كه‌له‌كوَتایدا
كاریگه‌ریه‌كى گه‌وره‌ى له سه‌ر ژێر خانى ئابورى ناوخوَ ده‌بێت بره‌و
به بازرگانى ده‌دات و ئه‌مه‌ش ده‌بێت هوَى كه‌مبونه‌وه‌ى نرخه‌كان و
دابه‌زاندنى بوَ به‌كارهێنه‌ران ،ئاشكرایه ئه‌مرِوَى بازاره‌كانى
هه‌رێم بىَ سه‌رو به‌رى یه‌كى پێوه دیاره و ئه‌مه واى كردووه ئاستى
گشتى نرخه‌كان زوَر به‌رزببێته‌وه و سه‌رئه‌نجام هه‌لاَوسانى لىَ
په‌یدابووه ،ئه‌مه‌ش به‌هوَى نه‌بونى سیاسه‌تى ئابورى ودارایى و
نه‌بونى به‌رهه‌مى نیشتمانى بوَ كێبرِكىَ كردن له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مى بیانى
دا. 5- گه‌شه‌كردنـى ناردنه ده‌ره‌وه:- زوَرجار پاره وه‌گه‌رِخستنى بیانى ده‌بێته هوَى زوَربونى
ناردنه‌دره‌وه‌ى شمه‌ك له‌و ولاَتانه‌ى كه‌میواندارى له
پاره‌وه‌گه‌رِكراوه‌كه كردوه بوَ بازاره‌كانى ده‌وروبه‌ر یان
ته‌نانه‌ت بوَ ولاَتى كوَمپانیا فره رِه‌گه‌زه‌كه واته خاوه‌نى
پاره وه‌گه‌رِ خراوه‌كه..ئه‌و شمه‌ك ناردنه ده‌ره‌وه‌یه‌ش پاره‌ى
قورس و گران به‌ده‌ست دێنێت كه‌به شتیچكى سه‌ره‌كى داده‌نرێت
له‌گه‌شه‌كردنى به‌رده‌وامى ئابوری‌دا .له‌لایه‌نى ئه‌و سوده‌ى پاره
وه‌گه‌رِخستنى بیانى بوَ ئێستاى ئابورى هه‌رێم زوَر گرنگ وبه‌سوده
چونكه ئاشكرایه كه ئابورى هیچ به‌رهه‌مێك یان شمه‌كێكى نیشتمانى
نىیه كه بتوانیچت بینێرێته ده‌ره‌وه و له‌رِێگه‌یه‌وه بتوانرىَ
پاره‌ى قورس مان ده‌ست بكه‌وێت،سه‌ره‌رِاى بونى سه‌رچاوه ئابوریه‌كان
بو َوه‌به‌رهێنان چونكه ئاشكرایه هه‌رێمى كوردستان به سامانى سروشتى
زه‌وى و كانزاكان ده‌وڵه‌مه‌نده سه‌ره‌رِاى بونى یه‌ده‌كى نه‌وتى له
هه‌رێمدا،ئه‌مه جگه‌له بونى سه‌رچاوه‌ى مروَى كه‌دانیشتوانى هه‌رێم
به نزیكه‌ى (4)ملێوَن دانیشتوان ده‌خه‌مڵێنرێت.مانه‌وه‌ى ئابورى
ئێستاى هه‌رێمى كوردستان به‌م شێوه‌یه ده‌بێته هوَى ته‌مه‌ڵ كردنى
دانیشتوان و چاوبرِینه ده‌ره‌وه بوَ پرِكردنه‌وه‌ى پێداویستىیه‌كان
سه‌رئه‌نجام به شوێن كه‌وتووى ده‌مێنینه‌وه واى لىَ دێت ئابورى
هه‌رێم ببێته پاشكوَ بوَ ئابورى ولاَتانى ناوچه‌كه‌و جیهان و
ده‌ربازبوون له پاشكوچیه‌تى كارێكى ئاسان نىیه هه‌وڵ وتێكوَشانى
ئابورى و سیاسى وكوَمه‌لاَیه‌تى ده‌وێت،كه‌ئه‌مه‌ش زه‌نگێكى
مه‌ترسیداره بو َئاینده‌ى هه‌رێمى كوردستان.لێره‌وه بوَمان
ده‌رده‌كه‌وێت به‌هوَى ئه‌و سودو كه‌ڵكانه‌ى كه پاره وه‌گه‌رِخستنى
بیانى هه‌یه‌تى بو َئابورى ولاَتانى میواندارى یه‌كه چه‌ندین سودى
هه‌یه بوَیه هه‌رده‌وڵه‌ته‌و به‌شێوارزى جیاجیا كارده‌كه‌ن بو
َرِاكێشانى زوَرترین برِ له سه‌رمایه‌ى بیانى بو َولاَته‌كانیان، بوَ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌وڵه‌تانی تازه پێگه‌یشتوو له‌كێبرِكێدان بۆ
رٍِاكێشانی زۆرترین برِ له سه‌رمایه‌ی بیانی بۆ ولاَته‌كانیان ، جا
هه‌رولاَته‌و به‌شێوازێك كارده‌كه‌ن بۆنمونه هه‌ندێ ولاَت وای بۆده‌چن
كه‌بونی سیاسه‌تی هاندانی پاره و گه‌رِخستن خۆی له‌داشكاندنی باج و
ئاسانكاری بانكی و یاسایی ده‌بینێته‌وه ، هه‌رچه‌نده ئه‌مانه
سیماگرنگه‌كانن بۆ برِیاردان له‌سه‌ر پاره‌وه‌گه‌رِخستن به‌لاَم تاكه
هۆكار نین له‌و برِیارانه‌دا كه په‌یوه‌ندیان به وروژمی سه‌رمایه‌وه
هه‌یه ، كۆمه‌ڵێك هۆكاری دیكه هه‌ن كه‌ده‌بنه هۆی برِیار لێدانی
كۆمپانیا فره رِه‌گه‌زه‌كان له و بواره‌دا ، چونكه پاره
وه‌گه‌رِخه‌ران ( المستپمرون) به‌پله‌ی یه‌كه‌م جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌و
هۆكارانه‌یه كه كه‌ش و دۆخی كاركردنێكی رِه‌وا دابین بكه‌ن ، چ جای
سه‌قامگیری سیاسی و ئاسایش و تواناى گه‌شه‌كردن له‌داهاتودا، له‌و
هوَكارانه‌ش چوونه بازارِ و یاسا‌و سیسته‌مه‌كانى كاركردن و كرێكاران و
پاراستنى مافى خاوه‌ندارێتى بوَ كوَمپانیاكان و مه‌وداى به‌شدارى
حكومه‌ت له ئابوری‌دا و ژێر خانى ئابورى و سیاسه‌تى بازرگانى
وهه‌روه‌ها ئه‌و چوارچێوه گشتى یه‌ى كه برِیار له سه‌ر لایه‌نى
ئابورى ده‌دات........... هه‌ر له‌م رِوه‌وه پاره وه‌گه‌رِخه‌ران هه‌ستیان به‌و هوَكارانه
كردوه كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دابینى كردوه بوَ پاره
وه‌گه‌رِخستنى بیانى هه‌ر له‌مافى خاوه‌ندارێتى و ئاسانكارى بانكى و
یاسایى و چه‌ندین هوَكارى ئاسانكارى تر،هه‌ر بوَیه وه‌ك بینیمان
چه‌ندین كوَمپانیاى گه‌وره ى ئیقلیمى و وفره نه‌ته‌وه هاتونه‌ته
ناو ئابورى كوردستان و كارده‌كه‌ن له‌بوارى وه‌به‌رهێنان سه‌رجه‌م
كه‌رته ئابوریه‌كاندا نمونه‌مان وه‌ك كوَمپانیاكانى تایبه‌ت
به‌ده‌رهێنانى نه‌وت وسه‌روه‌تى نیشتمانى كه برِى پاره‌ى ته‌رخان
كراویان به‌چه‌ندین ملیار دوَلار ده‌خه‌مڵێنێت،وه له‌م دواییانه‌شدا
هاتنى كوَمپانیاى (داماك)ى ئیماراتى بوَ وه‌به‌رهێنان له كوردستاندا
كه‌له یه‌كه‌م هه‌نگاوى كاركردنیاندا برِى (4) ملیار دوَلار ته‌رخان
كراوه بوَ دروست كردنى شارى یارى و چه‌ندین پروَژه‌ى گرنگى ئابورى
تر،هه‌روه‌ها گرىَ به‌ستى حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ كوَمپانیاى (دانا
غاز) بوَ ده‌رهێنانى گازى سروشتى و پاشان دامه‌زراندنى شارى گاز
له‌كوردستاندا ،بىَ گومان هه‌مو ئه‌م كاروچالاكى یانه له ئه‌نجامى
سیاسه‌تى ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت ، له‌كوَتایدا ئومێده‌وارین حكومه‌تى هه‌رێم ودام وده‌زگا په‌یوندى
داره‌كان به‌لایه‌نى ئابورى به‌تایبه‌تى ده‌زگاى وه‌به‌رهێنان و
وه‌زاره‌تى دارایى وئابورى و وه‌زاره‌تى بارزرگانى هه‌وڵ بده‌ن و
كاربكه‌ن به‌پلانى ئابوریانه‌ى درێژ خایه‌ن و مام ناوه‌ند تابتوانرێت
زوَرترین رِێژه‌ى سه‌رمایه‌ى بیانى له ئابورى هه‌رێم وه‌گه‌رِبخرێت
له‌رِێگه‌ى دانانى سیاسه‌تى ئابورى حه‌كیمانه كه‌خزمه‌ت به‌سه‌رجه‌م
لایه‌نكانى ژیان بكات وتاكوردستانیش وه‌ك ولاَتانى تر‌ى تازه
پێگه‌یشتوى جیهان هه‌نگازێك بره‌وه پێشكه‌وتن و سه‌ربه‌خوَى ئابورى
هه‌ڵبنێت،چونكه ئاشكرایه سه‌ربه‌خوَى سیاسى نایه‌ته‌دى به‌بىَ بونى
سه‌ربه‌خوَى ئابورى وه‌ك ده‌زانین سیاسه‌ت وئابورى دوو رِووى
دراوێكن،ئه‌م سه‌ربه‌خوَیه‌ش له چوارچێوه‌ى كوردستانێكى ئازاد‌و
سه‌ربه‌خوَدا كه خه‌ونى سه‌رجه‌م دانیشتوانه‌كه‌یه‌تى.
ـ
|