|
مانگ
له‌ئاوێنه شكاوه‌كاندا

هه‌ردى شه‌فیق
ئه‌و جه‌لاده چه‌ند گوناهه
ده‌یه‌وێت مانگ له‌سێبه‌رى قامچیه‌كه‌یدا دیل بكات!
رِێك وه‌ك ئه‌وه‌ى
من دوكانێك دابنێم وشیعرى تیابفرۆشم
یاوه‌ك ئه‌وه‌ى من بتوانم
عیشقى ناو داستان وئه‌فسانه‌كۆنه‌كان
بكه‌م به‌حه‌قیقه‌ت
**
ئه‌م گوڵه ئه‌گه‌ر به‌درۆوه نه‌پچرِاباو
عاشقێكیش به‌درۆوه نه‌یدابا به‌ده‌زگیرانه‌كه‌ى
ئه‌یتوانى له‌و پێنج رِۆژه‌دا
له‌دوره‌وه سه‌یرى مانگ بكا
**
ئه‌م ئاسمانه ناتوانێت
دوومانگ له‌ناو خوێنى دڵى خۆ‌یا هه‌ڵگرىَ
وانه‌بوایه
وه‌لى له‌چاوه‌رِوانى شه‌مدا دیقى نه‌ئه‌كرد
**
ئێواریه‌ك هات مانگیان له‌به‌ره‌كانه‌كانى جه‌نگدا شه‌هید كرد
به‌لاَم ئه‌و هیچ نه‌بوو
جگله پاڵه‌وانى ناو شیعرێكى دڵشكاو
**
ئه‌مرِۆ ئه‌و پیره‌ژنه‌یان برده گۆرِستان
ساڵه‌هاى ساڵ خۆشم ئه‌ویست
رِۆژگاره‌كان مه‌راق وحه‌سره‌تم
وه‌كو جگه‌ره‌كه‌ى ئه‌و ئه‌كێشا
ئێستاش ده‌مه‌وێت ئه‌گه‌ر مانگ له‌شیعرێكى منه‌وه هه‌ڵهات
له‌كچێنى ئه‌وساى ئه‌و بچىَ
ئاخر ئه‌و له‌دوكه‌ڵى جگه‌ره‌كه‌یدا ئاوابوو
**
من ومانگ مۆمێك له‌نێوانماندا نیه
چونكه هه‌ردووكمان بیر له‌سوتان ده‌كه‌ینه‌وه
له‌نێوان من ومانگدا گوڵه ئه‌ستێره‌یه‌ك نیه
چونكه هه‌ردووكمان ده‌مانه‌وێت رِوناك بین
**
هه‌ڵهاتنى مانگ چ پیاسه‌یه‌كى به‌ئێواره‌ى ئه‌م شه‌قامه به‌خشى !
له‌ژێر ماچى شنه‌و تریفه‌دا گفتوگۆمان چه‌ند شیرین بوو!
زه‌مان چه‌ند زوو تێپه‌رِى !
ئێستاش شنه وه‌كو جاران جوانه
مانگیش وه‌كو جاران هه‌ڵهاتووه
ژیانیش تاحه‌زكه‌یت نابووته
به‌لاَم حه‌یف
تازه‌ناكرێت له‌سه‌ر رِوى مانگ بنوسم
یه‌شتا به‌عیشقت گیرۆده‌م
چونكه هه‌مووشتێك له‌دڵى تۆدا ئاوابووه
**
ساڵه‌هاى ساڵ و
شه‌وه‌درێژه‌كان
مانگ دێت و
له‌ئاوێنه‌ى ئه‌م ئاوه وه‌ستاوه‌دا سه‌یرى خۆى ئه‌كات
من ده‌زانم ئه‌و رِۆژه نزیكه كه‌مانگ
پرچى له‌به‌ر ئه‌م ئاوێنه خوێناویه‌دا سپى بكات
له‌ناو لاشه‌ى ئه‌م هه‌مووقه‌وزه‌مردوه‌دا بۆگه‌ن بكات
**
مانگ ده‌یه‌وێت به‌سینه‌ى كراوه‌و
به‌پىَ ى خاوسیه‌وه به‌ده‌ریاو زه‌ریاكاندا بگه‌رِێت
من ده‌زانم ئه‌و ده‌یه‌وێت له‌ناودڵى ده‌ریاكاندا
ئاوێنه‌و شانه‌یه‌ك و پێكىَ شه‌راب بدۆزێته‌وه
به‌لاَم نازانم ئه‌م سه‌گه بچوكه به‌چى ده‌وه‌رِێت؟!
**
گۆرانى نانه‌واكه بۆنى ئومێدى لێدىَو
هى نانكرِه‌كه‌ش نائومێدى
هه‌رئه‌مه‌یه‌واده‌كات
مرۆڤ له‌شه‌قامه‌كه‌وه بچێته‌گۆرِستان و
كه‌سیش له‌وێوه نه‌یه‌ته‌وه بۆ سه‌یرى مانگ
**
مانگ له‌نامه‌یه‌كى خوێناویدا بۆ زه‌وى ئه‌نوسىَ:
ئه‌وكچانه‌ت چه‌ندجوانن
لاشه‌یان ئه‌كوژێننه‌وه‌و به‌دواى ئاگرى دڵیانا ئه‌چن!
تكات لێئه‌كه‌م
شوشه‌یه‌ك له‌خوێنى دڵى من بده‌به‌وكچه‌عه‌یارانه‌ت
به‌دزیه‌وه نامه‌كان ئه‌نوسن
بائیتر مننه‌تى ئه‌و قه‌ڵه‌مانه نه‌كێشن
به‌رله‌وه‌ى بنوسن هه‌ڵئه‌چن
**
له‌ودیو دیواره رِه‌شه‌كانه‌وه
ئه‌ودومانگه‌ت مه‌شاره‌وه
ئه‌وكرێكارانه‌ى له‌نێوان ئێمه‌و مانگدا
دیوار‌یان هه‌ڵئه‌چنى
بوون به‌ژێر هه‌ره‌سى دیواره‌وه
**
ئه‌وكاتژمێرانه‌مان كوژانده‌وه به‌خوێن ئیش ئه‌كه‌ن
كه‌چى وه‌رزه‌كان یه‌شتا خه‌ریكى ژماردنى مردنن
مناڵى مه‌راقێكه مانگ له‌پیربوون ماره‌ئه‌كات
عیشق رِێگایه‌كى دوره بۆ دۆزینه‌وه‌ى به‌خته‌وه‌رى
له‌م كۆلاَنى عیشقه‌وه ده‌چینه جه‌هه‌ننه‌م
به‌م پلیكانه‌ى مه‌رگه‌دا ده‌گه‌ینه‌مانگ
**
ده‌سته زبره‌كانى باوكم منى به‌دونیا هێنا
سوێند به‌و ده‌سته زبرانه‌ى باوكم ده‌خۆم
له‌مانگێكى رِوشاو ئه‌چن
له‌هێلانه‌ى پاساریه‌كى رِوخاوئه‌چن
نازانم به‌دبه‌ختیه‌كانى من له‌ده‌سته‌كانى ئه‌و ئه‌چێ
یاده‌سته‌كانى ئه‌و له‌به‌دبه‌ختیه‌كانى من
تابلۆكانی خوین و خودا
|