|
|
|
نامه‌یه‌كى كراوه بۆ به‌رِێز خاتوو (چنار سه‌عد) وه‌زیرى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان هه‌ردى شه‌فیق
وه‌ك به‌رِێزتان ئاگادارن مه‌ینه‌تیه‌كانى ئه‌م ولاَته به‌هۆى كاره‌ساته یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى حكومه‌تى به‌عسه‌وه له‌ئه‌ژمار نایه‌ن وئاسه‌واره تاڵه‌كانى له‌دڵ و ده‌رونى خه‌ڵكدا نه‌سرِاوه‌ته‌وه .ئه‌وه‌ى من ده‌مه‌وێت بیخه‌مه به‌رچاوى به‌رِێزتان و وه‌بیرى به‌رِێزتانى بێنمه‌وه (ئه‌ودوومنداڵه‌یه به‌فركردنى به‌په‌یكه‌رى شارێك )به‌ڵىَ (چنار و هێمن )ئه‌و دوومنداڵه‌ى له‌خێزانێكى سته‌م دیده‌ى ئه‌م ولاَته به‌دونیا هاتن و هه‌موو تاوانه‌كه‌شیان به‌ته‌نیا كورد بوون بوو!ئه‌و دوومناڵه‌ى له‌گه‌ڵ چاو كردنه‌وه‌دا له‌برى باوك وێنه‌ى شه‌هیدیكێان به دیوارى ماڵه‌كه‌یانه‌وه بینى .ئه‌و دومناڵه‌ى ده‌یان ویست وه‌ك هه‌ر هاولاَتیه‌كى ئاسایی ئه‌م دونیایه لایه‌نى كه‌م له‌باوه‌شى نازى دایكیانا گه‌وره‌بن ،هه‌ر بۆیه دواى ده‌رباز بوونیان له‌كاره‌ساتى رِه‌شى ئه‌نفال و له‌دواى كۆرِه‌وه مه‌زنه‌كه له‌شارۆچكه‌ى (سه‌ید ێادق )گیرسانه‌وه . سه‌ربارى هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌كانى ئه‌و كاته و ژیان له‌ژێر رِه‌حمى گرانى و دانیشتن له‌سه‌ر بلۆك و كابینه بىَ عه‌لادینه‌كانى ژورى پۆل و برِینى سىَ كیلۆمه‌تر رِێگا ده‌یان ویست درێژه به‌خوێندن بده‌ن .هه‌رئه‌وكات رِێكخراوى ((unchr,وه‌ك ئه‌ركێكى خێر خوازى سه‌رجه‌م ئاواره‌كانى ده‌ڤه‌رى گه‌رمیانى له‌گوندى شانه‌ده‌رى له‌شێوه‌ى ئۆردوگایه‌كدا كۆى كردنه‌وه‌و كۆمه‌ڵێك خزمه‌تگوزارى سه‌ره‌تایی بۆدابینكردن .ئه‌م دوومنداڵه سه‌ره رِاى دورى رِێگاكه‌یان نه‌بوونى سه‌یاره رِۆژانه ئه‌و رِێگا دوره یان ئه‌برِى و درێژه‌یان به‌خوێندن ئه‌دا به‌لاَم سه‌د مخابن (7/1/1992 )ئه‌و رِۆژه شومه بووئه‌و دوومناڵه ده‌یان ویست شێره به‌فرینه‌یه‌ك دروستبكه‌ن به‌لاَم شه‌وى هه‌مان رِۆژ به‌فر ئه‌و دوومناڵه‌ى كرد به‌په‌یكه‌رى شارێك . له‌شه‌وێكى سه‌رماو كرِێوه‌دا له‌شه‌وێكى ئه‌نگوسته چاودا ، له‌شه‌وێكى سه‌رماو كرێوه‌دا كه‌به‌فر به‌لێشاو ده‌بارى ئه‌م دوومناڵه له‌ئامێزى یه‌كتریدا رِه‌ق بوونه‌وه له‌چاوه‌رِوانى ده‌ستێكى میهره‌باندا ویژدانى بجوڵىَ و سوارى سه‌یاره‌یه‌كیان بكات بیگه‌یه‌نێته ماڵه‌ساردو سرِه‌كه‌یان .هه‌ر ئه‌و كات سه‌رجه‌م رِاگه‌یاندنه‌كه‌یان ئه‌م هه‌واڵه دڵته‌زێنه‌یان بلاَو كرده‌وه و (هه‌ربه‌و شێوه‌یه‌ى ئێستا په‌یكه‌ره‌كه‌یان بووه‌ته رِه‌مزى كاره‌ساته‌كه‌و دكتۆر یه‌ڵدا كه‌دكتۆرێكى بیانى بوو به‌هۆى ئه‌و كاره‌ساته جه‌رگبرِه‌وه ئه‌و په‌یكه‌ره‌ى بۆ دروستكردن )و له‌ده‌فته‌رى یاداشته‌كانیدا نوسى ئه‌مرِۆ جه‌رگبرِترین كاره‌ساتى دونیا له‌به‌رده‌م كاره‌ساتى میلله‌تێك و ویژدانێكى مردوودا به‌چۆكیدا هێنام .ئێستا ئه‌و دوومنداڵه نه‌ك هه‌ر بوونه‌ته سیمبوڵى شارێك به‌ڵكو بوونه‌ته ره‌مزێك (بۆكۆرِه‌وه‌كه‌و قوربانیدان له‌رٍِێگاى خوێندندا ،قوربانى كاره‌ساته‌كانى دواى ئه‌نفال )ئه‌وه‌ى جێگه‌ى داخه ئه‌مساڵ له‌مه‌راسیمى 17ساڵه‌ى یاد كردنه‌وه‌ى ئه‌و دوومناڵه شه‌هیده‌دا دایكه رِه‌شپۆشه‌كه‌یان كه تاقه كچێك و وێنه‌ى مناڵه شه‌هیده‌كانى و هاوسه‌ره شه‌هیده‌كه‌ى له‌ئاسه‌وارى خێزانه‌كه‌ى به‌یادگارى بۆ ماوه‌ته‌وه باسى له‌وه‌كرد مناڵێكى بۆ ئه‌كه‌ن به‌شه‌هید .ئه‌مه له‌كاتێكدایه هه‌ردووكیان پێكه‌وه بوون و كه‌نه‌ك هه‌رمن به‌ڵكو ته‌واوى خه‌ڵكى شاره‌كه‌ش سه‌رى رِێز بۆ ئه‌و دوومناڵه دائه‌نه‌وێنن و پێیان وایه ده‌بوو حكومه‌ت به‌شێوه‌یه‌كى جدى ئاورِى له‌وبنه‌ماڵه‌یه بدایه‌ته‌وه نه‌ك به‌و شێوه‌فه‌رامۆشیان بكات . به‌داخه‌وه ده‌بوو وه‌زاره‌تى په‌ره‌وه‌رده‌ش وێنه‌ى ئه‌و په‌یكه‌ره‌ى بكردایه به ئارِمى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى نه‌ك فه‌رامۆشیان بكات .بۆیه ئه‌گه‌ر به‌رِێزتان هیمه‌تێك بكه‌ن ئه‌وانه‌ك هه‌ر به‌ئه‌ركێكى پیرۆز هه‌ستاون به‌ڵكو وه‌فاداریشه به‌رامبه‌ر به‌نه ماڵه‌ى شه‌هیدێك له‌ژنێكى ته‌نیاو بێكه‌س ى دواى كاره‌ساته‌كه‌ى ئه‌نفال ،هاوكات رِێزگرتنیشه له‌شعورى خه‌ڵكى شارێك .
|
|
|
|
|