بانگه‌وازێك
بۆ ناساندنی16-3 به رِۆژی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیاوی له جیهان
*عه‌لی مه‌حموود
محه‌مه‌د-هۆڵه‌ندا
نووسه‌ری بابه‌ت له
په‌رتووكی گینس
ساڵی
2007 بۆ یه‌كه‌مجار شارێكی كوردی ناوی چووه په‌رتووكی گینسه‌وه ,
ئه‌و شاره‌ش هه‌ڵه‌بجه بوو,لێره‌دا ته‌نها باسی گرنگی ئه‌و هه‌نگاوه
ده‌كه‌م له ناساندنی شاری هه‌ڵه‌بجه و تاوانی كیمیابارانكردنه‌كه‌ی و
ناساندنی به جیهان ,ئیتر باسكردنی له ژماره‌ی قوربانیان و رۆڵی ئێران
و كێ هه‌وڵی بۆ سه‌رخستنی ئه‌مكاره داوه بابه‌تی ئه‌م نوسینه
نییه,ئه‌وانه با بۆ مێژوو به‌جێبهێڵین.
له په‌رتووكی گینسی ساڵی 2007 دا تاوانی كیمیابارانكردنی شاری
هه‌ڵه‌بجه وه‌ك گه‌وره‌ترین كیمیابارانكردن له مێژووی مرۆڤایه‌تی
چووه په‌رتووكه‌كه‌وه, كه به پێی ئاماره‌كانی جێگای برِوای ئه‌وان
زیاتر 4000 قوربانی لێكه‌وته‌وه,یانی تا ئه‌مچركه‌یه شارێك ,
لادێیه‌ك نییه له جیهان به‌هۆی كیمیابارانكردنییه‌وه ئه‌وه‌نده
قوربانییه‌ی دابێت ,ئه‌مه سه‌لمێندراوی په‌رتووی گینسه كه كار
له‌سه‌ر بابه‌ت و دیارده و رِوداوه یه‌كه‌مه‌كانی جیهان ده‌كات,
ئه‌مه‌ش رِه‌وایه‌تی به شاره‌كه ده‌دات داوابكات 16-3 بكرێته رِۆژی
قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیاوی له جیهان. هه‌ر لێره‌شه‌وه و به پشت
به‌ستن به‌م په‌رتووكه ئه‌مساڵ خۆپیشانده‌رانی هۆڵه‌ندا داوایان له
رِێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیاوی له جیهان كرد 16-3 بكرێته
رِۆژی چه‌كی كیمیاوی له جیهان , ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌ی جێی
متمانه‌ی ناوه‌نده زانستییه‌كانه,دیاره كردنی 16-3 به رِۆژی
قه‌ده‌غه‌كردنی جیهانی ته‌نها له رِێگه‌ی ئه‌و ده‌زگایه‌وه
ده‌كرێت,خۆ ماندووكردنی دیكه بێهوده و بێئه‌نجامه .
ناكرێت تۆ بچیت چه‌ند ئیمزایه‌ك كۆ بكه‌یته‌وه , یان ئیمزاكان
وزاره‌ته‌كانی كوردستان كۆپی بكه‌یت و ده‌رگا به ده‌رگا بگه‌رِێیت
داوای كردنی 16-3 بكه‌یت به چه‌كی كیمیاوی,ئه‌مه محاڵه له جیهانی
ئێستادا هه‌موو ده‌زگایه‌ك كاری تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و شێوه‌ی
گه‌یشتن به داخوازه‌كانیش رِێگای دیاریكراویان هه‌یه , ئه‌گه‌ر وا
بێت هه‌موو كورد ئه‌وپه‌رِی توانرا 2 ملیۆن ئیمزامان كۆكرده‌وه با
بگاته 4,گریمان به چه‌ند ساڵێكی دی و به خستنه‌سه‌ری واژۆی
دۆستانمان و مردووه‌كانیشمان و مناڵه ساواكانیش گه‌یشته 20 ملیۆن, خۆ
چینییه‌كانیش هه‌مان داوایان هه‌یه ئه‌وا ملیارێك واژۆ
كۆده‌كه‌نه‌وه,بۆیه نه ئه‌وان متمانه‌یان به‌و واژۆ سكانه‌ر
كراوانه هه‌یه ,نه ئه‌و شه‌رِه گه‌وره‌یه‌ش به واژۆ
ده‌كرێت,هاوكات هه‌روه‌ها دانپێنان به‌وه‌ی تاوانی كیمیابارانكردنی
هه‌ڵه‌بجه وه‌ك جینۆساید بێته ناسین له دادگاكانی ده‌ره‌وه‌ی ئێراق
به تایبه‌ت جێ متمانه‌كانی رِۆژئاوا زۆر ئه‌سته‌م و گرانه, وه‌ك له
دادگای فرانس ڤان ئانرات ده‌ركه‌وت شانسه‌كه لێره‌دا له ئه‌نفال
دایه ,بۆیه ئه‌م په‌رتووكه و ئه‌م دانپێنانه‌ی په‌رتووكی گینس
كه‌ساڵانه چاپده‌كرێته‌وه‌و به زۆربه‌ی زمانه‌كانی جیهان به چاپێكی
رِه‌نگین وپرۆفیشناڵ به به‌ربڵاوی بڵاو ده‌كرێته‌وه,گرنگترین كاره
تا ئێستا بۆ به جیهانیكردنی رِۆژی 16-3كرابێت ,وه هه‌نگاوێكی
مه‌زنیشه بۆ ناساندنی له پاڵ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی تاكو ئێستا نراون به
گه‌وره و بچوكیانه‌وه هه‌موو گرنگی خۆیان هه‌بووه له ناساندنی ئه‌و
تاوانه وهێشتنه‌وه‌ی به زیندووی له بیر و زه‌ینی تاكی كورددا.
دیاره مرۆڤایه‌تی گه‌یشتۆته ئه‌وئاسته‌ی ئه‌سته‌مه بتوانرێت تاوانی
ترسناكتری به چه‌كی كیمیاوی وه‌ك هه‌ڵه‌بجه‌ی جارێكی دی تێدا ئه‌نجام
بدرێته‌وه , هاوكات رِۆژ به رِۆژ ژماره‌ی قوربانیانی كیمیابارانكردنی
هه‌ڵه‌بجه له به‌رزبوونه‌وه‌دایه به‌هۆی مردنی
برینداره‌كانه‌وه,بۆیه له كیس دانی مانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه له
پێشه‌وه‌ی قوربانی چه‌كی كیمیاوی له جیهان محاڵه,من لێره‌دا چه‌ند
خاڵێك ده‌خه‌مه به‌رده‌ست لایه‌نه به‌رپرسه‌كان شاری هه‌ڵه‌بجه و
كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیان و هه‌رسێ وزاره‌تی شه‌هیدان و مافی مرۆڤ و
ته‌ندروستی ولیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی پارله‌مانی كوردستان بۆ كاركردن
له‌م بواره‌دا , هیوادارم سه‌رنجه‌كانم به هه‌ند وه‌ربگرن .
تۆماركردنی تاوانی هه‌ڵه‌بجه له په‌رتووكی گینس ده‌سكه‌وتێكی دیار و
گه‌وره‌یه بۆ كورد,ئه‌م ده‌سكه‌وته له بواری ناساندنی تاوانی
كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه ده‌رگایه‌كی گه‌وره‌ی بۆ كورد و
ناساندنی ئه‌و تاوانه و دیاریكردنی 16-3 به رِۆژی قه‌ده‌غه‌كردنی
چه‌كی كیمیاوی له جیهان خستۆته سه‌ر پشت ,له ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵ و
نیوه‌دا مخابن نه‌توانرا كه‌ڵكی لێوه‌ربگرترێت و گرنگی پێبدرێت
,داواتان لێده‌كه‌م كه :
- ئامارێكی وردی قوربانیانی چه‌كی كیمیاوی به تایبه‌ت شاری هه‌ڵه‌بجه
بكرێت,به‌وانه‌ی دواتریش سه‌ریان نایه‌وه"مخابن ژماره‌كه به‌هۆی
بوونی سه‌دان بریندار هه‌ر له به‌رزبونه‌وه‌دایه ",ئامارێك
كۆتاییه‌كه‌ی به ژماره ترایژیدیاییه‌كه واته سێ سفره‌كه نه‌یات.
- وزاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێراق و باڵوێزخانه‌ی ئێراق له هۆڵه‌ندا و
وزاره‌تی شه‌هیدان و مافی مرۆڤ و ته‌ندروستی كوردستان و شاره‌وانی شاری
هه‌ڵه‌بجه هه‌وڵه‌كانیان چرِ بكه‌نه‌وه بۆ كاركردنی له گه‌ڵ
رِێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی جیهانی ناسراو به‌ئۆ پی ده‌بلیو سی,كه
ئێراق پارساڵ په‌یماننامه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیاوی واژۆ كرد و
بۆته ئه‌ندام تیایدا,بۆ ئه‌وه‌ی گرنگی به كیمیابارانكردنی شاری
هه‌ڵه‌بجه و 16-3 بده‌ن,له‌م نێوه‌دا چاك"چاودێری كوردۆساید" زۆر كاری
كردووه,لێ ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت كاری جدیتر بكات و فه‌رمییه‌تی زیاتری
هه‌یه له‌و ناوه‌نده جیهانیانه.بۆ نموونه ده‌توانرا ساڵانه
هه‌ڵه‌بجه به‌شداری كۆنفرانس و كۆنگره‌كانی ئه‌م رِێكخراوه‌ی
بكردایه,شاندی ئه‌م شاره له رِێكخراوی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیان و
شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه و برینداره‌كان به‌شداری له چالاكییه‌كانی ئه‌م
ناوه‌نده زۆر گرنگه‌ی جیهانیان بكردایه,هیوادارم لێره‌شدا گوڵاڵه
ساڵحێكی هاوشاری و هاوكارم ئاسا"گوڵاڵه رِه‌زا كه‌بابچی" په‌یدا
ببێت,چۆن هه‌ڵه‌بجه‌ی به شاره‌وانییه‌ئاشتیخوازه‌كان ناساند و دواتر
به قازانجی ته‌واو بوو,هه‌مان رِۆڵی گوڵاڵه له‌م په‌یوه‌نده‌دا
بگێرێت.
هیوادارم ئه‌م سه‌رنجه كورته‌م به‌هه‌ند بگرترێت,دیاره ناساندنی
تاوانی هه‌ڵه‌بجه و دیاریكردنی 16-3 به رِۆژی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی
كیمیاوی له جیهان ,ده‌رگای به‌رگرتنه له قرِكردنی كورد له
داهاتوو,با به ده‌رگا گه‌وره‌كه‌ی عومه‌ر خاوه‌را بچینه ناو
جیهانه‌وه .
· ئه‌ندامی چاودێری كوردۆساید-چاك
Alimahmud2001@yahoo.com <mailto:Alimahmud2001@yahoo.com