به‌خێربێن بۆماڵه‌خنجیلانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌       مشتێک له‌خه‌رمانی سه‌رگوزه‌شته‌کانی شار

 

وه‌فدێكی په‌رله‌مانی عیراق سه‌ردانی هه‌له‌بجه‌یانكرد

پاش ئه‌وه‌ی بریار بوو له‌ 16-3 - 2009 ئه‌م وه‌فده‌ی په‌رله‌مانی عیراقی سه‌ردانی شاری هه‌له‌بجه‌ بكات به‌لام به‌هۆی باروو دۆخه‌وه‌ نه‌توانرا له‌كاتی خۆیدا ئه‌و وه‌فده‌ كه‌پیك هاتبوو له‌ لیژنه‌ی ( قوربانیانی ده‌ستی له‌ناوچوی رژێمی به‌عس ) رۆژی 1 شه‌ممه‌ كاتژمیر 10 سه‌رله‌به‌یانی سه‌ردانی شاری هه‌له‌بجه‌یانكرد سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن یه‌كه‌ی ئیداری هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید له‌به‌ریوه‌به‌رایه‌تی یادگاری هه‌له‌بجه‌ی شه‌هیده‌وه‌ به‌خیرهاتن كران پاشان سه‌رجه‌م به‌شه‌كانیان به‌سه‌ركرده‌وه‌ . دواتر له‌هۆلی خاوه‌ر له‌گه‌ل كه‌س و كاری شه‌هیدانی كیمیاباران دانشتنیكی یان كرد به‌مه‌ستی خویندنه‌وه‌و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌ كه‌له‌لایه‌ن ئه‌م لیژنه‌یه‌وه‌ ده‌دریته‌ په‌رله‌مانی عیراق سه‌باره‌ت به‌خزمه‌تكردن و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی به‌كه‌س و كاری شه‌هیدان و قوربانیانی ده‌ستی رژێم . وه‌فدی ناوبراوه‌ ئه‌مه‌یه‌كه‌مین جاره‌ كه‌ سه‌ردانی شاری هه‌له‌بجه‌ بكه‌ن و له‌گه‌ل ده‌ستیاندا خه‌لاتی مادیان بۆ 500 خویندكار له‌بنه‌ماله‌ی قوربانیان هینابوو .

پاشان سه‌رۆكی لیژه‌ ئه‌حمه‌د محه‌د تایبه‌ت به‌راگه‌یاندنه‌كان به‌م شیوه‌یه‌دواو گوتی : Neue Seite 1

ئه‌م لیژنه‌یه‌ بریار وایه‌ له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا سه‌ردانی چه‌مچه‌مال و گه‌رمیان بكات تا له‌نزیكه‌وه‌ چاوی به‌ بنه‌ماله‌ی ئه‌نفاله‌كان بكه‌ویت .

 

 

به‌خێربێن بۆماڵه‌خنجیلانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌       مشتێک له‌خه‌رمانی سه‌رگوزه‌شته‌کانی شار