هه‌ڵه‌بجه..
له‌نێوان به‌رداش بێ ویژدان و ویژداندا

كۆی گشتی ئه‌و پارانه‌ی كه خه‌رجكراوه بۆ
پرۆژه‌كانی هه‌له‌بجه
له‌ساڵی 2008 دا
به‌دینار :147،179662642
به‌دۆلار:52،421.826
هه‌رچه‌نده ئازار‌و ئازادى گه‌لان یه‌كه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا، پێمانوایه، "غه‌زه"ى فه‌له‌ستین، له‌چاو هه‌ڵه‌بجه‌ى
كوردستان، هێشتا برینێكى قوڵ نییه.
"غه‌زه" تازه لێى ده‌قه‌ومـآ، هێشتا شه‌رِو په‌لاماردانى ته‌واو
نه‌بووه، كه‌متریش له‌هه‌ڵه‌بجه شه‌هیدو قوربانیداوه، كه‌مترین
ته‌لار
و
خانویشى روخێندراوه به‌ڵام هه‌ر زوو له‌لایه‌ن وڵاتانى عه‌ره‌بو
رۆژئاواوه، سه‌دان ملیۆن دۆلارى بۆ ده‌نێرن و سه‌دان ته‌ن كۆمه‌كى
جۆراو جۆریشى پآ ده‌گه‌یه‌نن‘ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، زلهێزه‌كان،
ده‌وڵه‌تانى عه‌ره‌بو ئیسلامى، ئاسیا‌و ئه‌مریكاى لاتینیش، تێكرِا
پشتیوانى لێده‌كه‌ن.
هه‌ڵه‌بجه‌ش.. ئارام ئارام، له‌ناو بێده‌نگى راى گشتى جیهاندا،
كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ شه‌هیده‌كانى ده‌ناشتو ته‌نانه‌ت یه‌ك نه‌خۆشخانه‌ش
نه‌بوو، برینداره‌كانى تیمار بكات، یه‌ك ماڵ‌و یه‌ك مزگه‌وتو یه‌ك
شه‌قامیشى نه‌مابوو خاپور نه‌كرىَ، بیست ساڵ زیاتریشه به‌سه‌ر
ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه تێپه‌رِیوه، هێشتا نه‌ك خه‌ڵكه‌كه‌ى،
به‌ڵكو شه‌هیده‌كانیشى به‌ته‌واوه‌تى نه‌گه‌رِاونه‌ته‌وه، به‌ڵام
هه‌تا ئێستاش یه‌ك له‌سه‌ر هه‌زارى ئه‌م كۆمه‌كانه‌ى له‌م مانگه‌دا
بۆ غه‌زه نێردراوه، بۆ هه‌ڵه‌بجه دابین نه‌كراوه. ته‌نانه‌ت
حكومه‌تى عێراقیش قه‌ره‌بووى شاره‌كه‌و خه‌ڵكه‌كه‌ى نه‌كردۆته‌وه
.
له‌و
بیست ساڵه‌دا، هه‌ڵه‌بجه (10) ساڵى ره‌به‌قى له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى
شه‌رعى حكومه‌تو (ى.ن.ك)دا نه‌بووه. به‌ڵكو مه‌یدانى ته‌راتێنى
ده‌وڵه‌تانو هێزه سه‌له‌فىو ناسه‌له‌فیه‌كان بووه. دواى روخاندنى
به‌عس، كوتومت دواى دوو ساڵ، ئه‌و لایه‌نانه‌ى چاویان
به‌دیموكراسىو بوژاندنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵنه‌ده‌هات، قه‌تماغه‌ى
برینه سارێژ نه‌كراوه‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌یان هه‌ڵدایه‌وه‌و له‌باتى
به‌هێمنى نارِه‌زایى ده‌ربرِینو به‌ئارامى خۆپیشاندان، بۆ زووتر
گه‌یاندنى خزمه‌تگوزارى، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر
هێماى شه‌هیدانى هه‌ڵه‌بجه‌و رقى نه‌گریسیان پآ رشت. به‌مه‌ش، روى
ره‌شى خۆیان ده‌رخست.

حكومه‌تى هه‌رێم، سه‌ره‌رِاى هه‌ندێك كه‌موكورِىو كه‌مته‌رخه‌مى،
به‌ڵام له‌دواى رزگاركردنى هه‌ڵه‌بجه‌وه، به‌رنامه‌ى
بوژاندنه‌وه‌ى هه‌بوو، كه‌وتبووه جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كانیشى،
خه‌ریكبوو گۆرِانیش به‌دى بێت، به‌ڵام ئاژاوه‌گێرِان نه‌یان
ده‌ویست پرۆژه‌كان ته‌واوبكرآو پرۆژه‌ى تریشیان به‌دواوه بآ،
چونكه ده‌یانزانى به‌جىَ به‌جىَ كردنى پرۆژه‌كان جیاوازى حكومه‌تو
یه‌كێتى نیشتمانى له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ى (10)ساڵ هه‌ڵه‌بجه‌یان
حوكمى دواكه‌وتوانه‌و سه‌له‌فیانه ده‌كرد، ده‌رده‌كه‌وىَ بۆیه،
ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌یان ئه‌نجامدا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، كار‌و
خزمه‌ت به‌رده‌وامبوو، له‌گه‌ڵ كۆتایى (2008) دا، پرۆژه‌یه‌كى زۆر
ئه‌نجام دراون‌و پرۆژه گه‌لێكى دیكه‌ش له‌جێبه‌جێكردندان. هى
دیكه‌ش به‌رِێوه‌ن..jpg)
له‌كاتى فێستیڤاڵى گه‌لاوێژدا، میوانانى فێستیڤاڵ سه‌ردانى
هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد‌و نوسه‌رانى عه‌ره‌بى به‌غداد، ئوردن، لوبنان،
فه‌ره‌نسیه‌ك، نوسه‌ره عه‌ره‌به‌كانى له‌رۆژئاوادا ژیا‌و، هه‌مویان
كه هه‌ڵه‌بجه‌یان به‌و ئاوه‌دانیه‌و خه‌ڵكه‌كه‌شیان به‌و دڵخۆشیه
له‌ناو بازارِ، په‌یمانگه، كۆلیژ، ئێزگه، ناوه‌ندى كۆمپیوته‌ر،
رێكخستن‌و رێكخراوه‌كاندا بینى، سه‌ریان سورِما كه چۆن،
هه‌ڵه‌بجه‌ى وێران، ئاوا بوژاوه‌ته‌وه؟ چۆن خه‌ڵكه‌كه‌ى
پێده‌كه‌نى؟ چۆن دانیشتوانى پێشوازى له‌میوان ده‌كه‌ن؟ چۆن
ته‌لارسازى هه‌یه؟ چۆن شه‌قامه‌كان قیرتاوكراون؟ چۆن كشتوكاڵ
هه‌یه؟ تاد..
له‌كۆتایى فێستیڤاڵدا، مه‌لا به‌ختیار باسى ئه‌و بوژانه‌وه‌یه‌ى
كرد‌و گوتیشى: له‌سه‌ردانى هه‌ڵه‌بجه‌دا، چه‌ندین كه‌س پێیاین
گوتوین، شتێك نه‌ماوه بۆمان نه‌كرابآ هه‌تا پێـان بڵێین بۆمان
بكه‌ن. كه‌چى (كه‌سێك !!) گوتارێكى ناشایسته‌ى بۆ
به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ئه‌م راستیه نوسیبوو، مه‌لا به‌ختیارو
ده‌سه‌ڵاتى كوردستان‌و یه‌كێتى، به‌تاقه ده‌مه‌وڵه‌مه‌ندێك
به‌راورد كردبوو، كه ته‌نها چوار كارى خێرخوازى له‌بوارى
وه‌رزشیدا ئه‌نجامداوه. وێرِاى سوپاس بۆ ئه‌و به‌رێزه‌ى
خزمه‌ته‌كانى كردووه، ده‌پرسین:

ئایا
ئه‌و كه‌سه‌ى، ئه‌و قسه‌یه‌ى كردبوو، گوایه له‌لایه‌ن حكومه‌تى
هه‌رێمه‌وه هیچ بۆ هه‌ڵه‌بجه نه‌كراوه، ئاخۆ ئه‌و قسه‌یه
راسته؟ ره‌نگه قسه‌ى واى بآ بناغه، هه‌بن، باوه‌رِى پآ بكه‌ن،
به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى شاره‌كه‌یان نه‌دیووه، به‌ڵام دڵنیاین
زۆرینه‌ى خه‌ڵك باوه‌رِ به‌قسه‌ى واى ناراست ناكه‌ن. بۆ ره‌ت
كردنه‌وه‌ى ئه‌و "كه‌سه‌ى" كه له‌ناو هه‌ڵه‌بجه‌دا، چاوى به‌رایى
نه‌داوه ئه‌و خزمه‌تانه ببینآو بۆ ئه‌وه‌ى نه‌شكه‌وینه
ره‌تكردنه‌وه‌ى رسته به‌رسته‌ى گوتارۆكه‌كه‌ى، واچاكه، لـآ
گه‌رِێین ئامار قسه بكات‌و ئامارى پرۆژه‌قسه‌ى بىَ بناغه ره‌ت
بكاته‌وه.

به‌ڵـآ
.. ته‌نها ئامار له‌بوارى ئابورى‌و له‌مه‌یدانى خزمه‌تگوزاریدا،
ده‌توانآ راستىو ناراستى لێك جیابكاته‌وه. نه‌ك رق‌و كینه‌و تآ
نه‌گه‌یشن له‌بنه‌ماو ئاكارى نوسین‌و په‌یامى نوسه‌ر. فه‌رموون،
ئه‌میش ئامارى ته‌واوى ئه‌و پرۆژه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ى
له‌شاره‌كه‌دا پێشكه‌ش كراوون كه زیاتر له(130) پرۆژه‌یه، كه‌چى
ئه‌و "كه‌سه‌ى" ئه‌و نوسینه‌ى له (كوردستان پۆست!) دا نوسیوه،
ته‌نها یه‌ك پرۆژه‌شى له‌و پرۆژانه‌ى جێبه‌جێكراوون، رق رێگه‌ى
نه‌داوه دانى پیا بنآ. جا كه‌سێك، ئه‌م هه‌موو پرۆژه‌یه بكاته
پێخۆرى رق‌و كینه‌ى تایبه‌ت، ئاخۆ كه‌سێكى ئاوا، ده‌شـآ دوور‌و نزیك
مافى به‌سه‌ر په‌یامى نوسینه‌وه هه‌بآ؟ به‌ڵكو ئایه ده‌شىَ
كه‌سێكى ئاوا به دڵسۆزى شاره‌كه‌شى بزانرىَ؟ ئه‌مه‌یان خوێنه‌ر
حه‌كه‌م بآ له‌سه‌رى. به‌ڵام دواى خوێندنه‌وه‌ى ئه‌م ئامارانه‌ى
خزمه‌ته‌كانو پرۆژه‌كانو پاره‌ى سه‌رفكراو له‌هه‌ڵه‌بجه‌دا.
فه‌رمون با ئامار برِیار بدات:







