به‌خێربێن بۆماڵه‌خنجیلانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌       مشتێک له‌خه‌رمانی سه‌رگوزه‌شته‌کانی شار

 

رِیفۆرِمى سیاسى و جیاكردنه‌وه‌ى حیزب له‌ حكومه‌ت

راپۆرت : ئاری عمر

له‌میانه‌ى به‌رِێوه‌چونى ئه‌و ژوانه‌ ئه‌ده‌بى و هونه‌رى رِۆشنبیریه‌ى كه‌به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى رِۆشنبیرى هه‌ڵه‌بجه‌ سازى كردووه‌ له‌ رِۆژى دووه‌م دا كاتژمێر (10) ى سه‌ر له‌یه‌یانى 2\2\2009 له‌ هۆڵى سارا كۆرِێك بوو بۆ نوسه‌رو رِۆژنامه‌نوس (كامیل محمود) به‌ناونیشانى (رِیفۆرِمى سیاسى و جیاكردنه‌وه‌ى حیزب له‌ حكومه‌ت) به‌ ئاماده‌بونى ژماره‌یه‌ك له‌ رِۆشنبیران و دام و ده‌زاگاكان و كه‌ناڵه‌كانى رِاگه‌یاندن به‌رِێوه‌چوو .
وه‌پاشان له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌قسه‌ له‌سه‌رئه‌و بابه‌ته‌ كرا كه‌ له‌لایه‌ن كۆرِگێرِه‌و پێش كه‌ش كرا
.


 

وه‌سه‌ر له‌ ئێواره‌ى هه‌مان رِۆژكاتژمێر(2:30) به‌ئاماده‌بونى ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى رِۆشنبیران و ئه‌ده‌ب دۆستانى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ كۆرِێكى چیرۆك خوێندنه‌وه‌ بوو له‌ هۆڵى سارا بۆ چیرۆك نوسان (حه‌سه‌ن نازدار ـ سه‌با هه‌ڵه‌بجه‌یى ـ هۆشه‌نگ دارا ـ سه‌لام ئه‌حمه‌دى) كه‌تیایدا هه‌ر چیرۆ نوسه‌و چیرۆكى خۆى تێدا خوێده‌وه‌و بویه‌ جىَ ى ده‌ست خۆشى له‌ لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه‌ و هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواستن .


 

به‌خێربێن بۆماڵه‌خنجیلانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌       مشتێک له‌خه‌رمانی سه‌رگوزه‌شته‌کانی شار