|
رِۆژێك له رِۆژانى
دى ناچىَ

شیعرى : ئیبراهیم هه‌ورامانى
حوزه‌یرانى :2009
به نه‌داى
ئاغا سوڵتانى شه‌هیدى ئازادى پێشكه‌شه
ئه‌م رۆت له‌رۆژانى دوێكه و
له سبه‌ى ناچىَ .
به‌یانى زوو
له‌ته‌ك شه‌فه‌ق دا سلاوێكى سه‌وزت گۆرِییه‌وه
له‌ته‌ك خیابانه مه‌لوله‌كانى تارانا
ماچ و موچێكى سه‌وزت به‌خشى .
چاوه‌كانت ...
گه‌ش گه‌ش
له دره‌خت و
پاسارى یه عاشقه‌كانى پاركه‌كان ده‌یانرِوانى .
ئه‌م به‌یانى یه
وه‌ك رۆژانى رِابردوو
تۆ نه بىَ ده‌نگ و
نه مه‌لوول و
نه ته‌نیا بووى .
چاوه‌كانت سه‌وز ده‌یانرِوانى
ئه‌م به‌یانى یه جیاواز
له رۆژانى رابردوو
چه‌ند ده‌كرد
تێر نه‌ده‌بوو
له‌سلاَوكردن
له‌تێكشكانى بىَ ده‌نگى
به‌یانیانى ئه‌م پایته‌خته .
ئه‌م به‌یانى یه جیاوازتر له‌رۆژانى رِابردوو
شه‌قام بوبویه دانشگاه
ئازادى ئه‌وه‌لین و دوا وانه
ته‌خته‌ره‌شیش
سیماى وولات
تۆ ...چاوێكت لاى
ده‌سگیران و
چاوه‌كه‌ى دیت
له جه‌سته‌ى شه‌كه‌تى تاران
ئه‌م به‌یانى یه
جیاوارزتر له
به‌یانى یه‌كانى دى
هه‌رچیت ده‌دى
سه‌وزى ده‌نوان .
وه‌ك به‌یداخێكى سه‌وز
له‌نێو سنگى شه‌قامێكى تورِه‌ى پایته‌خت دا
به‌خه‌تێكى سوور
خوێنت به‌خشى .
بۆ ئه‌به‌دى
ووشه‌ى (ئازادى ) یت
نووسى .
|