هه‌ردى شه‌فیق
ئاگام لێیه به‌سه‌ر گۆرِه‌كه‌مدا ده‌رِۆىءتابووته‌كه‌م ده‌شكێنى،بیشكێنه
ئاگام لێیه دڵى نێو لاشه‌یه‌كى مردوو ده‌ردێنى ،ده‌رى بێنه
ئاگام لێیه رِۆحێكى وێران ده‌به‌ى ،بیبه
چیترت ئه‌وىَ بۆتۆ
تۆ ئه‌زانى ده‌روێشى ئه‌م نائومێدیه سه‌وزه‌و
كاره‌سات وخه‌فه‌تم
له‌ئاوێنى ژێر ئاسمانىَ ته‌نیا گولله‌ى تیا ده‌بارىَ
زیاتر له‌ت له‌تم
**
تف له‌و چاره‌نوسه‌ى غه‌یبى عیشقى تیا ونه
له‌سه‌ر جێگاى شیعرێكى تر ده‌گریم
له‌پێخه‌فى دڵء رِۆحێكى سوتاودا
شیعر گۆرِو عیشق و ژیانى منه
بۆیه ده‌سته‌كانم به‌بارانى عیشقێكى تر ته‌رِده‌كه‌م
رِۆحم به‌عیشقێك مه‌ست و دڵم به‌گۆرِێكى تر ده‌سپێرم
ئاخر عیشق مناڵێكى زۆڵه
له‌جه‌سته‌ى فریشته‌یه‌كى كوژراودا
**
دڵى منءعیشقى تۆ پێكه‌وه ده‌مرن
رِۆحى من وعه‌ترى ئه‌م به‌هاره پێكه‌وه ده‌رِۆن
ئه‌م گوڵه‌ئه‌ستێره تاقه‌تى له‌وه‌چووه جگه‌ره‌ى من داگیرسێنێت
ئه‌م مه‌یخانه تاقه‌تى له‌وه‌چووه سه‌رخۆشم كات
ئه‌م سواڵكه‌ره تاقه‌تى له‌وه‌چووه له‌م ده‌رگا كۆنه‌بدات
**
له‌به‌ر تریفه‌ى مانگدا ده‌توانیت نه‌ژادى په‌پوله‌كان بناسیت
بزانیت گوڵه‌كان رِاسته‌قینه‌ن یانایلۆنن
كۆترى حه‌وشه‌ى شاعیره‌كان بۆچى سپین
بۆچى په‌پوله‌كان به خوێنى شاعیره‌كان ئه‌مرن
ده‌توانیت بزانیت
بۆچى په‌پوله‌كان هه‌موویان مه‌ینۆش و
گوڵه‌ئه‌ستێره‌كان بۆچى جگه‌ره‌كێشن
**
وه‌ك من گۆشه‌ى تاریكى مه‌یخانه مه‌كه به‌ئاوه‌دانى
وه‌ك من سیگاره‌كه‌ت لابه‌ره‌و ئازاره‌كانت بكێشه
په‌یمانه‌كانت لابه‌ره‌و حه‌سره‌ته‌كانت بنۆشه
له‌رِقان ئاوێنه‌كه به‌دیواره‌كه‌وه بهێڵه‌وه‌و دڵى خۆت له‌ت له‌ت كه
ئه‌ها....ده‌نگى وێران بوونى كه‌سێك دێت
له‌ده‌نگى خۆكوشتنى په‌روانه‌یه‌ك ئه‌چێت
ئه‌ڵىَ...
عیشق خوێن به‌خشینه له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كى وێراندا
بۆیه ئه‌وكاته‌ى گۆرِ بانگت ناكات، تۆ بانگى كه
**
په‌نجه‌كانم وه‌كو ستیان به‌سه‌ر مه‌مكى چه‌پى كچێكه‌وه به‌جێمان
ئه‌و شوێنه‌ى دڵێكى مردوى تێدا نوستوه
ئه‌ڵىَ ى ئه‌مشه‌و خۆڵ ده‌بارىَ
ئه‌ڵىَ ى ئه‌مشه‌و خوێن ده‌بارىَ
له‌ناو ئه‌م ژوره‌به‌تابووت بووه‌دا
وه‌ك ئه‌وه‌ى هێشتا نه‌زانم چى رِو ئه‌دا
ئه‌ڵىَ ى زه‌وى به‌پێچه‌وانه‌ى كاتێژمێره‌كه‌ى منه‌وه ئه‌سورِىَ
ئه‌ڵىَ ئه‌م شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌بۆ گۆرِستان ده‌چێت
ئه‌ڵىَ ى باروت كراوه‌ته‌چراكانى شاره‌وه‌و
گوڵه‌كان له‌سه‌ر گۆرِى عاشقه‌كان رِواون
خودایه خوێنى چ كاره‌ساتێكه‌دێت و ده‌چىَ
به‌ناو دڵى ئه‌مشه‌وه‌دا؟؟
**
وه‌ك چۆن ئازیز مردویه‌ك مردوه‌كه له‌ئامێز ده‌گرىَ
به‌خۆته‌وه بمگوشه
چى له‌دڵى په‌پوله‌یه‌كدایه پایز داویه‌تیه‌ده‌ست ته‌نیایی؟
چى له‌دڵى ئه‌و شاعیره‌دایه گوڵى خۆشه‌ویستى ئه‌دات به‌مردن؟
ئه‌ى چى له‌دڵى ئه‌و عاشقه‌دایه ده‌چێته سه‌ر گۆرِى یار؟
ساحیرێكم نیشانبده به‌من بڵىَ كه‌ى ده‌مرم
خۆم ده‌زانم له‌مێژه عیشق مردوه
**
ناترسم به‌كاغه‌زى ئه‌م شیعرانه پێكى باده‌كان پاك كه‌ته‌وه
له‌ژێر قاپى چێشتخانه‌كاندا داى بنێن
كه‌سێك ته‌نه‌كه‌ى خوڵه‌كه‌ى پێ بسرِىَ
له‌تاقێكى كۆنه‌دا مێشه‌كان پاشه‌ڵى پىَ پاك كه‌نه‌وه
ده‌ترسێم جه‌لادێك به‌م هه‌ناسه ساردیه‌ى من
جه‌لادێك ،كه‌كچێنى وه‌كو پێلاَو له‌پێده‌كات
رِۆحى چوارده ساڵه‌یه‌كى پێ بكرِىَ
**
مانگ له‌تابووته‌كه‌ى دڵى مندایه په‌ریزاد
خودا‌ش له‌پشت هه‌وره رِه‌شه‌كانه‌وه وه‌كو مانگ خه‌مینه
ئه‌وه‌ى له‌پشت تفه‌نگه‌كانه‌وه ده‌جوڵىَ
ئه‌قڵى ئاقڵێكه نه‌ك په‌نجه‌ى نابینایی
كىَ ئه‌م په‌رده رِه‌شه‌لائه‌دات
رِوى مانگ له‌م خوێنه‌رِژاوه ده‌سرِىَ
ئه‌وه‌ى له‌تفه‌نگى سه‌ربازێكه‌وه دێته‌ده‌ر
گولله‌ى كوشتنه
نه‌ك گوڵه ئه‌ستێره‌ى رِۆشنایی
**
په‌پوله به‌و ناسكیه‌وه ئه‌فرِىَو به‌و جوانیه‌وه ئه‌مرىَ
خودا چۆن دڵى دىَ وابكا؟
ئه‌گه‌ر جگه‌ره‌ت پێ نه‌ما رِۆحى من بكێشه ،په‌ریزاد
نهێنیه‌كانت لاى دڵم دانىَ
ئاخر كه‌تۆ خه‌فه‌ت ئه‌خۆى دڵى من ته‌نگ ئه‌بىَ
بوغوردىَ به‌دیوارى ژوره‌كه‌مه‌وه داگیرسێنه
سه‌یركه له‌ناو مندا چ گۆرِستانێك هه‌یه؟؟
ئێواره‌دره‌نگى كرد‌و بارانه‌كه‌ش رِه‌هێڵه‌یه
ئه‌مه گۆرانیه‌ك بوو دێوانه‌كه وتى
**
وه‌ك گۆزیه‌ك به‌سه‌ر كچۆڵه‌یه‌كى عه‌یاره‌وه ده‌شكێت ،له‌ت ده‌بم
له‌م وێرانه ده‌خۆمه‌وه‌و
له‌سه‌ر ئه‌م گۆرِه پێكه شه‌رابه‌كه‌م دائه‌نێم
قه‌ده‌رى من وایه هه‌میشه تۆ به‌نیوه مردویی جێبێڵم و خۆم به‌مردویى
په‌نجه‌ى په‌له‌پیتكه‌و لوله‌ى تفه‌نگه‌كان مۆسیقایان پێناژه‌نرىَ
قه‌ده‌رى تۆ وایه كورێك ده‌رگاى دڵت ئه‌كاته‌وه پرِا له‌وێرانه‌ى بێوه‌فایی
وه‌كو نیشانه شكێنێكى له خۆبایی
كچێنییت ئه‌داته به‌ر گولله‌ى بێحه‌یایی
بیرته ته‌با ده‌بوین شه‌رِه ئاومان ده‌كرد
گوڵمان ده‌گرته یه‌كترى كاتىَ شه‌رِمان ده‌كرد؟
**
مه‌رگى گوڵێك جوانترین ته‌فسیره بۆ پایزى عه‌شق
وه‌كو شوشه‌یه‌ك عه‌تر رِۆحى تۆیان شكاند
بۆیه هه‌موو به‌هاره‌كان بۆنى تۆى لێدىَ
وێنه‌یه‌كیش له‌ئاوێنه‌ى ژوره‌كه‌مدا به‌جێماوه
ئه‌شێت من هیچى لێ تێنه‌گه‌م و
ئه‌ویش بێده‌نگ بدوىَ
من ده‌مه‌وىَ كوخێك له‌گه‌لاَ پایزیه‌كان
له‌سه‌ر ئه‌م رِۆحه‌مان بۆعیشق دروست بكه‌ین
گۆرِێكیش له‌رِۆح له‌سه‌ر دڵمان بۆ هه‌ردووكمان
**
پرسه‌خانه‌كه ئێره‌یه ناو دڵى من
ئاهه‌نگه‌كه‌ش ئه‌وه‌تا له‌شوێنێكى دور
تۆ پێویستت به‌وه‌یه به‌ژیانا پیاسه بكه‌یت
كه‌چى مه‌رگ به‌زۆر ده‌تبات
من ده‌مه‌وێت چیرۆكێك بنوسم به‌ر له‌ته‌واوكردنى كاراكته‌ره‌كانى بمكوژن
ده‌مه‌وێت كه‌سێك بمباته به‌رده‌مى ئه‌و كچه‌ى هه‌میشه ئه‌ڵىَ:
ئه‌م پیاوه نه‌هلیزیه به‌ناو خۆمدا وێرانى كردوم
بمباته‌به‌رده‌مى كچىَ
هه‌ركات ده‌زانىَ سه‌رم دێشىَ ستیانه‌كه‌ى به‌ناو چاومه‌وه‌ده‌به‌ستىَ
هه‌ركات ده‌زانىَ دڵم ژان ده‌كات ده‌ستى وه‌كو مه‌رهه‌م له‌سه‌رى دائه‌نىَ
به‌لاَم ئه‌م شه‌و له‌شه‌وه‌كانى ترناچىَ
من ئه سوتێم وگوڵه ئه‌ستێره‌یه‌ك ده‌كوژێته‌وه
بۆیه ده‌مه‌وێت پێى بڵێم
لافیته‌یه‌ك بۆ مردنى من بنوسه
منیش وه‌سیه‌ت نامه‌كه‌م ئه‌نوسم
**
گیان كێشان هه‌ناسه‌یه‌كه بۆ ئه‌و مه‌عشوقه‌ى
ده‌ستى خۆزگه‌ت نایگاتىَ و چاوى ئومێدى له‌تۆیه
یا ئه‌وه‌ى خوێن ببێت به‌سوراو بۆ لێوى باخچه‌و
عیشقیش گوڵێك له‌سه‌ر گۆرِى یار
یا شكاندنى په‌رداخێك
په‌پوله‌یه‌ك ئاوى بۆ یاسه‌مینێك پێده‌با
یانى ئه‌وه‌ى هیچ هیوایه‌ك نامێنێته‌وه بۆ ژیان
یانى مردن له‌پاڵ خه‌یاڵ و خه‌ونه‌كان
یانى ئه‌وه‌ى وه‌كو قه‌ره‌جێكى بىَ ولاَت
سێبه‌رى گۆرِێك بكه‌ى به‌نیشتیمان
ئه‌مه نامه‌یه‌ك بووئیزرائیل هێناى
**
مانگ ئه‌و ئاوێنه ناوازه‌ى خۆشمان ده‌ویست
هه‌میشه كه‌دوربووین یه‌كتریمان ئه‌دى
ئێستا مانگ له‌پشت هه‌وره‌كانه‌وه ده‌یه‌وىَ شتێك بڵىَ
نازانم...
رِه‌نگه واهه‌ست بكات غوبارى مردنى لێنیشتوه
یاخود گلله‌یی بكات بۆچى مه‌رگ به‌ته‌نیا ئه‌وى جێهێشتوه؟
**
بىَ به‌زه‌ییانه هاتیته ناو دڵى من و
بێرِه‌حمانه ده‌رِۆى
كىَ ئه‌توانىَ ئه‌و هه‌موو رِه‌نجه بكێشىَ و
ئه‌و حیكایه‌ته غه‌مینه بنوسىَ
دڵێك چۆن ئه‌بێت به خۆڵه‌مێش؟
**
دڵى نێو ئه‌م دڵه شێته‌م
رِۆحى نێو ئه‌م رِۆحه وێرانه‌م
هاتم به‌غوبارو پرسیارى سه‌ده دوره‌كانه‌وه
هه‌زار ساڵه له‌م تارماییانه هه‌ڵدێم وله‌ناویاندا نیشته جێم
قاچاخچێتى به‌م رِۆحه وێرانه‌ى خۆمه‌وه ده‌كه‌م
ئه‌م دڵه‌ى خۆم بۆ دورگه دوره‌كان ده‌نێرم
كه‌سێبه‌ره‌كه‌ى خۆم بۆ كوشتنم دێت
ئیتر چۆن ئه‌توانم له‌سێبه‌ركانى تر هه‌ڵبێم؟؟
**
ده‌ترسم سه‌رخۆشێك كچێنیت بدزىَو
به‌دیار چاوى پۆلیسه‌كانه‌وه رِۆژنامه‌یه‌كى تێوه بپێچىَ
ده‌ترسێم ئێواره‌یه‌ك كه‌پایز گۆرانیه‌كى غه‌ریبانه ئه‌ڵىَ
گه‌لاَى داره‌كان چیمه‌نه‌كان رِه‌نگ ئه‌كه‌ن
كچێك عه‌جولانه ده‌ستى خۆزگه‌كانى بگرىَء
بۆماڵى عیشقێكى سواڵكه‌رانه بچىَ
هه‌ژارانه هاواربكات و له‌ده‌رگا بدات و
به‌رله‌وه‌ى هاوارى ئه‌و بێده‌نگى ماڵه‌كه بشێوێنىَ
نامه‌ى كورِێك له‌سه‌ر ده‌رگاى ماڵكه بخوێنێته‌وه
به‌خوێنى دڵى نوسیویه‌تى
(عیشق لێره كۆتایی هات)!!
**
به‌سه‌ر ئه‌م ده‌ریا مردوه‌دا ده‌رِوانم
قه‌ێیده‌یه‌ك ئه‌نوسمه‌وه ساڵه‌هایه شاعیره‌كه‌ى مردوه
گۆرانیه‌ك له‌ناو دڵى خۆما بۆ ته‌نیایی خۆم ئه‌ڵێم
نازانم گریان له گۆرانیه‌كه ئه‌چىَ
یا گۆرانیه‌كه له‌گریان؟
ئه‌و ساته‌ى داوا له‌مردن ئه‌كه‌یت ژوره‌كه‌ت پرِكات له‌بۆنى خوێن و
به‌مه‌كرێكى كچانه‌وه پێت ده‌ڵێت:(نا)
ئه‌م دووباره بووه‌نه‌وه‌یه چه‌ند وه‌حشیه!
ئه‌م رِۆژگاره‌ش چ بىَ ئه‌خلاق !
12/2003