به‌خێربێن بۆماڵه‌خنجیلانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌       مشتێک له‌خه‌رمانی سه‌رگوزه‌شته‌کانی شار

 

 

شووشـــــه عـــه تـر

 حه‌مه‌ ئه‌حمه‌د جاف

گــــــوڵـم(ژاڵــــــه‌)

جاران كه‌ ئه‌ چوومــــه‌ ســــه‌فــه‌ر

پێت ئــــه‌وتـم:

كـــه‌ هــا تیه‌وه‌،له‌ گه‌ڵ خۆتــــا

شووشـــــــه‌ عــــــــــــــه‌ترێكى بۆنخۆشم بۆ بهێنه‌،..

تـــــــــــا بۆنى پیره‌داربه‌رِووى جێژووانمان، دانه‌به‌زیووه‌!؟

ئێستاش ئه‌ڵێى:

عــــــــه‌تــــرم نـــــــــــاوىَ!..

عـــه‌تــرم له‌ به‌ر چــــــــــاو كـــــــه‌وتووه‌!

چـــــونكه‌ ئه‌و بـــه‌هاره‌ى رِابــــــــــرد...

له‌ ئــــــازارى زامـى ســه‌ختى (خاوه‌ر)ه‌وه‌

لــــــه‌ دامێنى (شــنروىَ) دا..

لـــــــه‌ هه‌ڵه‌بشیماى توێتوێدا

بــــــه‌ بــــارته‌قـــــاى ئـــه‌م زه‌مینــــــــــــــــه‌

بــــــۆنى (ژاڵــــه‌) تاڵه‌كانى (باخى میر)م ،هـــه‌ڵمژیووه‌!؟

* * *

سلێمـــــانى

(16) ى ئـــازارى(1989)

 

به‌خێربێن بۆماڵه‌خنجیلانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌       مشتێک له‌خه‌رمانی سه‌رگوزه‌شته‌کانی شار