|
تابلۆكانى
خوێن وخودا

هه‌ردى شه‌فیق
كه‌من و مردن موشته‌رى مه‌یخانه‌یه‌ك بین
بافریشته‌ى حه‌قیقه‌ت بكوژین و رِۆحى شاعیره‌كان بكێشین
باژه‌هرى ئومێد بنۆشین و نائومێدى بكوژین
من ده‌چمه‌وه نێو كتێبى شاعیره‌كان و له‌وىَ كوخێك دروست ئه‌كه‌م
رِۆح ئه‌ده‌مه‌وه به‌گوڵى باخه نایلۆنه‌كان
به‌وێنه‌كێشه كوێره‌كان ئه‌ڵێم شتێكى تربكێشن
وێنه‌كانى حه‌قیقه‌ت هه‌مووى كۆن بوون
ده‌چمه‌وه نێو به‌له‌مى ئه‌ورِاوچیانه‌ى ورده ماسى مردوو ئه‌ژمێرن
ده‌رِۆم بۆماڵى ئه‌و سۆزانیانه‌ى عیشقى كوژراو ئه‌فرۆشن
ماڵى ئه‌و نورانیانه‌ى له‌سه‌ر ویژدانیان نوێژ ئه‌كه‌ن
به‌باڵ خه‌ڵوزى ئه‌م خۆكوشتن و سوتانه باوه‌شێن ده‌كه‌م
وه‌ك ئه‌و كۆتره‌ى له‌سه‌ر گۆرِى پیاو چاكێك لانه ئه‌كات
به‌باڵى په‌پوله‌یه‌كى سه‌ر گه‌ردانه‌وه ده‌چمه‌وه خرابخانه‌كان
گۆرِستانێك ئاوه‌دان ئه‌كه‌مه‌وه‌و تیایدا ئه‌ژیم
له‌كاتێكدا ئاوه‌ىدانى ده‌بێته خراپترین گۆرِستان
*****
به‌م فریشته كوژراوانه‌ى خواوه سه‌یرى مه‌عبه‌دو مه‌یخانه‌كان ده‌كه‌م
ئاسه‌وارى ئه‌م درۆ دووباره‌و هه‌زار باره بۆرِۆحى كوژراوه‌كان ده‌گه‌رِێم
بۆده‌سته‌كانى تۆ ده‌گه‌رِێم به‌خوێنه‌وه
بۆ رِۆحى خۆم به‌برینه‌وه
ئه‌شێت (بون)هه‌رئه‌و خوێنه‌بێت ئه‌سپه‌كان به‌بىَ سوار ده‌یهێننه‌وه
ئه‌و ئایه‌ته‌بێت كوشتنى من ته‌فسیر ده‌كات
ئه‌و حیكایه‌ته‌بێت به‌چكه پاساریه‌ك سه‌ر ده‌برِێت و
هێلكه‌ى كوكوختیه‌ك ده‌شكێنێت
ژیان جه‌نگێكه ته‌نیا شاعیره‌كانى تیا ئه‌كوژرێن
لێگه‌رِىَ با ئاسمان ئه‌م بالاَنه‌ى من بشكێنىَ
من كورِى خوێنێكى ناقۆلاَم
لێگه‌رِىَ تاریكى رِێگاكانم بباته‌وه جه‌هه‌نه‌م
تۆ كه‌له‌و سه‌رى جه‌ننه‌ته‌وه دێیت جه‌هه‌نه‌م بۆمن دروست مه‌كه‌و
مه‌حشه‌ر بۆمن به‌رپا مه‌كه
رِۆحى خۆت له گوناه خاڵى كه‌ره‌وه
خودا له‌رِۆحى خۆتدا جێكه‌ره‌وه
من ده‌ترسێم له‌و هه‌موو تاریكیه‌ى گه‌مارۆمان ئه‌دات
ئاسمان به‌م هه‌موو گوناهه وێران ده‌بێت
گه‌ردون به‌و هه‌موو خوێنه جارێكى تر ده‌ته‌قێته‌وه
ده‌ترسێم ئه‌و كچه‌ى من خۆشم ده‌ویست
له‌سێبه‌رى مناره‌و مینبه‌ره‌كانه‌وه
به‌مناڵێكى زۆڵه‌وه بێته‌وه
***
عیشق فێرى ئه‌م مه‌یخانه‌ى كردین حه‌بیبم
ده‌نا كه‌سمان پیرى موغان نه‌بووین
هه‌میشه به‌و گۆزه كه‌ره سه‌رخۆشانه پێده‌كه‌نین
به‌رسیله‌كانیان ده‌كرد به‌شه‌راب
كىَ له‌ده‌رگاى ئه‌م خۆكوشتنه‌وه ده‌چێته ژور ؟
كىَ ده‌ست بۆ سێوه خوێناویه‌كانى خواده‌با؟
خوێن له‌قه‌ڵه‌مه‌كه‌م ده‌سرِم و قه‌ێیده‌ى مه‌رگێكى ترده‌نوسم
ده‌زانم ده‌كوژرێین به‌فیراقى ئه‌و قافلاَنه‌ى خوێن ده‌هێنن وجوانى ده‌به‌ن
لاشه‌ى مرۆڤ دێنن و رِۆحى په‌پوله ده‌به‌ن
من و سێبه‌رى ئه‌م تاریكیه له‌شه‌رِێكى پوچداین
من و سه‌ماى سێبه‌ره‌كان
من و پێكه‌نینى ئیمبراتۆره‌كان
من و خوێنى ئه‌ماره‌ته‌كان
من و ئه‌م جه‌للاده رِیش سپیانه یه‌كترى ده‌كوژین
من ده‌بم به‌برینپێچى كوكوختیه‌كان و
ئه‌وان ده‌بن به‌تاجى ئیمبراتۆره‌كان
من به‌باڵى په‌پوله ئه‌وان ده‌كوژم
وبه‌بۆنى خوێن ده‌مكوژن
من به‌هه‌ناسه‌ى گوڵه‌كان ئه‌وان ده‌كوژم و
به‌خوێنى باڵنده‌كان ده‌مكوژن
****
ئازارى ئه‌م پیریه نه‌یده كوشتین
ئه‌گه‌ر عیشق درۆیه‌كى رِوت نه‌بوایه
من ئاوێنه‌یه‌كى خوێناوى بووم
پیاوێك نه‌یویست سیماى ببینىَ ورد‌و خاشى كردم
ژنێك نه‌یویست مردنه‌كانى بژمێرىَ له‌ت له‌تى كردم
بابچین جێیه‌كى تر ئاوه‌دان كه‌ینه‌وه
تازه ئه‌م باغه خوێناویه كه‌ڵكى ژیانى پێوه‌نه‌ما
باله ماڵه‌سارده‌كان بێینه ده‌رىَ دیواره‌كان خوێناوین
باله‌و شه‌قامانه یاخى بین شۆێته‌كانى كۆنكرێتن، دره‌خت نین
پاكیزه‌یمان له‌مابه‌ینى كتێبخانه‌و گۆرِخانه‌كان
مه‌یخانه‌و خه‌ڵوه‌تگاكان
تابوتخانه‌و سۆزانیخانه‌كاندا جىَ ى نیه
ئێمه هه‌رزو كه‌وتینه هه‌ڵه‌ى زه‌مان و شوێنه‌وه
بۆ ئه‌م فه‌زاى عه‌ترو رِۆحه هاتین و
كه‌وتینه ناو ئه‌م بۆسه‌ى خوێنه‌وه
****
شیعاره‌كان داگرن و لافیته‌ى مردنى ئێمه هه‌ڵبواسن
ئاخیره‌ت ئه‌م بێزمانانه‌ش ده‌بن به‌توتى نوس
ئێمه ده‌بوو مناڵێك بێنینه دونیا
وه‌ك دوپشكه رِه‌شه له‌سه‌ر برینه‌كانى باوانى ده‌ژى
وه‌ك موسافیر به‌ناو خه‌ونه‌كانى دایكیاندا ده‌رِۆن
ئێمه ده‌بَى وه‌ك قوربانى ده‌ستى خێڵێكى مرۆڤكوژ
دڵه‌كانمان له‌به‌رقاپى مه‌یخانه‌یه‌كدا دانێن بۆ فرۆشتن
بۆیه وه‌ك ئه‌و دێوانه‌ى هه‌زاران ساڵه مه‌عشوقه‌كه‌ى نه‌دیوه
به‌گوڵێكى سوره‌وه به‌ره‌و لات دێم ئه‌ى جه‌نگ
وه‌ك ئه‌و كچه‌ى دوگمه‌ى سینه‌ى بۆ ده‌مى ده‌مانچه‌یه‌ك ئه‌كاته‌وه
به‌ره‌و پیریت دێم ئه‌ى مه‌رگ
****
ئێره گۆرِو ماڵى هه‌موو په‌پوله‌كانه
توتیه‌كان و هه‌ڵۆكان و شه‌مشه‌مه كوێره‌كان بۆ ئێره دێن
بۆیه ده‌بوو ده‌سته‌كانمان به‌سێوه‌كانه‌وه ببرِێن،بۆیه برِیمانن
له‌ناو تابووته‌كاندا له‌گه‌ڵ كچه‌كان و
له‌ناو خوێنه‌كاندا جوتبین،بۆیه جوتبوین
ئێمه كه‌وتینه جه‌نگێكه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌زگیرانه‌كانمان نه‌كوشتایه
ئه‌یكوشتین،بۆیه كوشتمانن
لێوه‌كان له‌كاتى یارى كردن به‌مه‌مكه‌كاندا ببرِین،بۆیه برِیمانن
ئه‌گه‌ر رِۆحى خۆمان نه‌ناشتایه ئه‌یناشتین ،بۆیه ناشتمانن
ده‌بوو ماره‌كان له‌كاتى لێك ئالاَندا بكوژین بۆئه‌وه‌ى نه‌مانكوژن
به‌له‌مه‌كان له‌كاتى رِۆشتن به‌ژێر مانگه شه‌ودا بشكێنین ،بۆیه
شكاندمانن
شاعیره‌كان له‌كاتى ئیلهام وخه‌یاڵدا هه‌ڵبواسین،بۆیه هه‌ڵمان واسین
سۆفیه‌كان له‌كاتى خه‌ڵوه‌ت و دوعادا بخنكێنین ،بۆیه خنكاندمانن
خه‌یاڵ شه‌لاَڵى خوێن كه‌ین و بیبه‌ین بۆ جه‌هه‌ننه‌م ،بۆیه بردمان
دڵ و رِۆحمان بخه‌ینه‌تابووتى سینه‌مانه‌وه ،بۆیه له‌وىَ دامان نان
ئه‌ستێره‌دابگرین و له‌سه‌ردابا قایمى بكه‌ین ،بۆیه قایم مانكرد
خۆمان له‌خوێنى خه‌یاڵ و عیشقى خودا هه‌ڵ بكێشین ،بۆیه هه‌ڵمان كێشا
ده‌بوو مه‌رگ له‌پێكه‌نینى دوو په‌پوله‌دا سه‌وز بكه‌ین بۆیه سه‌وزمانكرد
ده‌بوو كۆتره‌كان له‌كاتى جوتبووندا سه‌ربرِین ،
زه‌رِنه‌قوته‌كانیان بكه‌ینه قه‌فه‌ز
له‌و هێلانانه‌دا داوبنێنه‌وه بۆ زه‌رنه‌قوته برسیه‌كان
چاوه‌رِىَ ى دایكه‌و باوكه‌كانن
ئیتر به‌ربه‌ریه‌كان بۆنه‌یه‌نه‌وه
بابێینه‌وه لێیانه‌وه فێرى ژیان بین
به‌دواى ئه‌و دلاَنه‌ماندا بگه‌رِێین له‌نێو خوێندا بزرمانكرد
بابچینه‌وه دارستان و كوخێك ئاوه‌دان كه‌ینه‌وه
سه‌ره‌تایه‌كى تر له‌مرۆڤایه‌تى ده‌ست پێبكه‌ینه‌وه
*****
تۆ شمشێرێك خوێنى منت پیا دێته خوارو
من رِۆحێك وێران تۆ دروست ئه‌كه‌مه‌وه
تۆ چه‌قۆ له‌سه‌ر دڵى من رِۆ ئه‌كه‌یت و
لۆكه له‌سه‌ربرینه‌كانى تۆ دائه‌نێم
من له‌بازگه‌ى به‌ر ولاَتى خوێن ئه‌چم و
له‌ده‌رگاوانى جه‌هه‌ننه‌م ئه‌چى
من له‌عیشقى نێو رِۆحى ده‌روێشه‌كان ئه‌چم و
له‌ستیانى سورى سه‌ماكاران ئه‌چى
تۆ له‌شمشێرى حازر كراوى شه‌رِ ئه‌چى و
له‌گه‌لاَى وه‌ریوى دره‌خته‌كان ئه‌چم
له‌كوكوختى گوێسه‌بانه‌ى رِۆح ئه‌چم
له‌به‌رسیله‌ى حازر كراوى شه‌راب ئه‌چم
له‌گولله‌ى نه‌ته‌قێنراوى تفه‌نگ ئه‌چم
له‌مه‌كى تورتى كچۆڵه‌ى عه‌یار
له‌گوڵى سورى عاشقان
تۆش له‌قامچى ده‌ستى جه‌للاد و پیاو كوژان
تۆ پۆلیسى هه‌زار چاوى منى و من په‌پوله‌ى رِۆحى تۆم
تۆ جه‌للادى گیانى منى ومن گوڵى سورى ده‌ستى تۆم
*******
ئه‌وه‌ى عیشق ئه‌باته‌وه جه‌نگ ئه‌دۆرِێنىَ
ئه‌وه‌ى جه‌نگ ئه‌باته‌وه عیشق ئه‌دۆرِێنىَ
دڵرِفێنه
كاتێك حه‌وشه‌كانمان گوڵى سورده‌گرن و رِۆح ناگرن
مه‌رگ ده‌گرن و ژیان ناگرن
نائومێدى و ژاكان ده‌گرن و گوڵى سور ناگرن
ئیتر بۆچ فریشته‌كانى خه‌یاڵ ئاسكه‌كانى حه‌قیقه‌ت ئاو نه‌ده‌ن و
كۆترى سه‌ر مه‌عبه‌ده‌كان به‌خێو نه‌كه‌ن
شارێك كه‌فریشته‌كانى له‌نێو بۆنى تاعوندا ده‌كوژرێن
بایاده‌وه‌رى عیشقه‌كان مۆمیا بكه‌ین و جه‌نگیش بده‌ینه ده‌ست تاعونه‌كان
باخوێنى من برِژىَ و كوكوختى و په‌پوله زیندو بن
بامه‌رگى دڵى من بىَ و مه‌رگى رِۆحى ئه‌وان نه‌یه‌ت
ئه‌شبێت له‌ناو ئه‌م خوێن و زه‌غره‌فه‌دا رِێیه‌ك هه‌بێت
له‌ناو خورافه‌ى ئه‌م فاڵچیانه‌دا ئومێد هه‌بیت
ئه‌ى ئه‌و حه‌كیمه‌ى پێت وایه
گۆرانى ئه‌م مه‌ستانه خاڵى نیه له‌سه‌ماى حه‌قیقه‌ت
سه‌ماى ئه‌م سۆزانیانه خاڵى نیه له‌سه‌ماى مه‌رگ
كه‌ژیان خاڵ بێت له‌عیشق و ته‌لیسمى جوانى
عیشق خاڵى بێت له‌ژیان و سیحرى موحیبه‌ت
ئه‌شبێت حه‌قیه‌ت له‌سێبه‌رى خوێنێكدا خه‌وتبێت
*****
مناڵیم له قومار خانه‌یه‌كدا لێ به‌جێما
مرۆڤ تیایدا له‌دراوێك زیاتر نه‌بوو
ئه‌م شیعره‌ى منى له‌سه‌ر ده‌كوژن له‌سه‌ر كێلى گۆرِه‌كه‌م بینوسن
له‌سه‌ر ئینجانه‌یه‌كى خاڵى بینوسن
جوانى ئێمه هه‌میش به‌شه‌میراتى جه‌نگه‌كان بوو نه‌ك عیشقه‌كان
بۆیه سه‌ماى مه‌مكه‌كان ئه‌م خه‌نه‌وه بیرى سرودى جه‌نگه‌كان
ده‌مبه‌نه‌وه ناو ته‌پڵى شه‌رِه‌كان
ئێمه كه‌نه‌مان توانى وه‌كو دوومۆم به‌سه‌ر یه‌كتریدا بتوێینه‌وه
له‌جه‌نگه‌كاندا تواینه‌وه
ئه‌سه‌ف ئه‌و ئێواره‌ى كه‌من لێره‌م، عیشق لێره نیه
ئه‌و ئێواره‌ى كه‌من لێره‌نیم عیشق لێره‌یه
ئێسقانى مردووه‌كان بێنه كوخێك بۆ عیشق دروست كه‌ین
رِازانه‌وه‌ى گۆرِه‌كان له‌مردو په‌رستى زیاتر نیه
********
له‌سه‌ر خوێنه‌كان ده‌خلیسكێین و سه‌رمان ئه‌دات له‌ئه‌رز
له‌كوژراوه‌كان هه‌ڵده‌كه‌وین و رِۆحمان ئه‌دات له‌زه‌وى
به‌شمشێره‌كانمان ده‌فرِین و رِۆحمان ده‌گاته خوا
وه‌ك چۆن سه‌ربازه زۆڵه‌كان له‌پێشى جه‌نگه كانه‌وه ده‌رِۆن
له‌پێشى ئه‌سپ و جه‌نگاوه‌ره خوێناویه‌كانه‌وه ده‌رِۆم
وه‌ك چۆن سوپاسالاره‌كان له‌دواى خوێن و شمشێره‌كانه‌وه
له‌دواى ئه‌سپ وجه‌نگاوه‌ره‌كانه‌وه ده‌رِۆن
له‌دواى تالاَنى جه‌نگه‌كانه‌وه ده‌رِۆم
له‌پێش نیعمه‌ت و كه‌نیزه‌كه‌كانه‌وه ده‌كه‌ومه رِىَ
شوێن پێى مانگ هه‌ڵده‌گرم و به‌ره‌و تریفه ده‌چم
تاریكى جێدێڵم و به‌رو خۆره‌تاو ده‌چم
به‌دواى گومان و مه‌رگى ئه‌سپه‌كاندا ده‌چم
ئه‌ى حه‌قیقه‌ت
ئه‌ى ئه‌وه‌ى هه‌میشه كاتژمێره‌كه‌ت له‌سه‌رچاوه‌رِوانى جه‌نگه‌كان میقات
ئه‌كه‌یت
رِۆحى من به‌سه‌ر شرِه خۆر‌و تالاَنچیه‌كاندا دابه‌ش ئه‌كه‌یت
ئه‌شێت ملى من له‌په‌تى سێداره‌كانت به‌هێز تر بێت
ده‌نا بۆچى له‌دواى ئه‌و هه‌موو هه‌ڵواسینه‌ت نه‌مردوم؟
ئه‌شێت رِۆحى من له كوشتنه‌كانت سه‌ختتر بێت
ده‌نا بۆچى مه‌رگى ئه‌و هه‌موو فریشته‌ت نه‌یان كوشتوم؟
*********
نائومێدى و مردنم لێ ئه‌رِژىَ
له‌دواى مردنه‌وه دێمه‌وه‌و له‌سه‌ر گۆرِه‌كه‌ى خۆم ده‌نوسم
خودایه ئه‌م مه‌یخانه پرِكه‌ره‌وه له‌خه‌یاڵ و خوێنى حه‌قیقه‌ت
ئه‌م مه‌یتخانه پرِكه‌ره‌وه له بۆنى موحیبه‌ت خودایه
باخچه‌یه‌ك هه‌یه هه‌میشه ئاگر باڵه‌كان ده‌سوتێنێت
شوێنێك هه‌یه خۆكوشتن به‌ر له‌ئیزرائیل ده‌تكوژىَ ناوى ژیانه
بۆیه له‌سه‌ر مه‌رگى رِۆحى یه‌كترى ده‌ژین و ده‌رِۆین
له‌ناو خوێنى یه‌كتریدا ده‌خلیسكێین و ده‌مرین
*****
ده‌كه‌ومه پێشى پێشه‌وه‌ى مردوه‌كانى گۆرِستان و
دێمه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كانى شار بۆ خۆنیشاندان
له‌سه‌ر لافیته‌كان ده‌نوسم
خودایه به‌تیرى ئه‌و هه‌موو بێرِه‌حمیه بۆچ ئێمه‌ت كوشت؟
به‌سزاى ئه‌و هه‌موو مه‌حرومیه ئێمه‌ت سوتاند
به‌رِوخانى ئه‌و هه‌موو عیشقه ئێمه‌ت رِوخاند
من هه‌رزو ئیمانم هێنا
ئه‌و ده‌ستانه‌ى به‌ره‌و لاى تۆ به‌رزده‌كرێنه‌وه ،ده‌ناڵێنن هیچى تر
ناڵێن
هه‌رزوو ئیمانم هێنا ژه‌هرى ئه‌و مارانه‌ش كوشنده نیه
ته‌نها وه‌كو لاولاو به‌یه‌كتریدا ده‌ئاڵێن
******
دڵێك مه‌گره ته‌لاَ كه‌ئه‌و خوێنى مردنى تێدا دێت و ده‌چىَ
خۆڵه‌مێشى لاشه‌یه‌كى سوتاو مه‌كه‌ره ئینجانه‌یه‌كى زێرِه‌وه
رِۆژگارێك كچه‌كان كچێنى خۆیان ده‌خسته شوشه‌ى مۆمیاوه
سه‌ربازه‌كان ده‌بوونه پاسه‌وانى مۆزه‌خانه‌كان
نورانى و سۆزانیه‌كان ده‌بوونه برین فرۆش
په‌پوله‌كان له‌خوێنى دڵه‌كاندا ده‌خنكان
كچێك كچێنى خۆى به گوڵێكى سور ده‌گۆرِیه‌وه
كورِێك بیرى له‌وه ده‌كرده‌وه ببێته برین فرۆش
********
پرِم له‌و فیشه‌كانه‌ى مه‌رگێكى ده‌ستكرد دروست ئه‌كه‌ن
له‌برى خوا رِۆحى رِۆح له‌به‌رێك ئه‌كێشن
باكه‌رامه‌ت بده‌ینه‌وه به‌جوتكردنى گوڵه‌كان و حورمه‌تى ئه‌م ته‌نهاییه
بشكێنین
با ویقار له‌و پۆلیسه هه‌زار چاوانه وه‌رگرینه‌وه و حه‌یاى خۆكوشتن
به‌رین
بائه‌م دوكه‌ڵه رِاونێین هاوارى نێو ئه‌م بێده‌نگیه دائه‌پۆشىَ
ئه‌م عیشقه ئه‌فلاتونیه داوه‌تكه‌ینه سه‌ر سفره‌كانى نائومێدى
ئه‌م جه‌لاده كوێرانه له‌به‌ر خۆره‌تاوا رِاگرین
با ئه‌م گولاَنه ببینه‌وه بۆ ئینجانه‌ى به‌هار
بائه‌م سۆزانیانه بخه‌ینه به‌رباران
ئێمه به‌ره‌و ئاوه‌دانیه‌ك ئه‌چوین زیندوه‌كانى ده‌بوونه گۆرِهه‌ڵكه‌نى
خۆیان
به‌ره‌و گۆرِستانێك ده‌چوین مردوه‌كانى گوڵیان ده‌رِوان
به‌ره‌و شارێك ده‌چوین زیندوه‌كانى وه‌كو سێبه‌ر خوێنیان جێده‌هێلاَ
پیاوه‌كانى ئه‌نگوستیله‌كانیان ده‌خسته به‌ر تریفه‌ى مانگ
تابزان له‌ئاسان دروستكراوه یاته‌لاَ!
**********
دێمه‌وه ناو ئه‌و یاریانه‌ى هه‌ربه خوێن ده‌ست پێئه‌كه‌ن و
هه‌ربه‌خوێنیش ته‌واوده‌بن
ئه‌ى موسافیره‌شێواوه‌كه‌ى به‌ر بارانى خوێن
من ده‌بم به‌خۆڵه‌مێشى شارێكى خاپور كرا‌و
تۆده‌بیته ئیمبراتۆرى ماڵێك پلیكانه‌كانى خوێنه‌و
تاجه‌كه‌ى ئه‌ڵماسه
وه‌ك عاشقێكى له‌بیركراو بمكوژه
كه‌حه‌قیقه‌ت عیشقى تیانه‌ما بابچین بۆ مه‌یخانه‌كان
كه‌حه‌قیقه‌ت جوانى تیانه‌ما بابچین بۆ جه‌نگه‌كان
*به‌عه‌زاب مه‌مكوژه
من به م هه‌ناس خۆڵمێشیانه‌ى خۆم گیانم ده‌رئه‌چێت
من ده‌زانم
ئه‌م خوَڵبارانه هه‌مووشتێك ئه‌شێوێنىَ
ئه‌م خوێن بارانه هه‌مووشتێك رِه‌نگ ئه‌كات
من و تۆ دووسۆزانى خه‌ڵوه‌تێكین له‌دڵى عیشقێكى رِه‌دوو كه‌وتوودا
من وتۆ كه‌دووله‌تى هه‌نارێكین له‌باغێكى ته‌نیاو كۆسكه‌وتودا
ده‌ستى نزاكانت هه‌ڵبرِه‌و بڵىَ:
من وئه‌م شه‌رابه سوره خوێنى حه‌قیقه‌تین ئه‌ى خودا
من وئه‌م خوێنه هه‌نارێكى دووله‌تین ئه‌ى خودا
******
ده‌نگى دڵى موسافیرێك به‌رله‌وه‌ى برِوات گۆرانیه‌كى ده‌وت:
گه‌ر ئه‌م نائومێدیه نه‌مكوژىَ
باخێك له‌موحیبه‌ت دروست ئه‌كه‌م ئه‌و سه‌رى دیار نه‌بێت
تۆش ئه‌ى ئه‌و كچه‌ى هه‌مووشه‌وىَ كتێبێكى تر‌ى مردنم پێ ئه‌خوێنیته‌وه
بۆئه‌وه‌ى له‌مردنه‌وه بێمه‌وه
كتێبه‌كه‌م له‌مه‌یخانه‌یه‌كدا بخوێنه‌وه
ئه‌ى بێباكترین كچى دونیا له‌مردن
له‌نێو ئه‌م شارى تابووت و وه‌همه‌دا
لێگه‌رِىَ یاریه‌كانى مناڵى بمان كوژىَ نه‌ك ئه‌م گه‌مه‌ى خوێنه
باخوێنى دڵى من مه‌یخانه‌كان ئاوبدات نه‌ك خوێنى ترىَ
باخوێنى دڵى من كوكوختیه‌كان ئاوبدات نه‌ك بارانى خودا
********
وه‌ك شه‌راب به‌ده‌مى باده‌دا ده‌رِژىَ
به‌سه‌ر ئه‌م مه‌یخانه وێرانه‌یه‌دا ده‌رِژێم
ده‌رِژێم له‌نێو بۆنى ئه‌م خوێنه شێداره‌دا
برینه‌كان م وه‌كو ئاوێنه‌كان پرِن له‌فریشته كوژراوه‌كان
ئیلاهى,من ده‌مزانى ئه‌م كۆترى حه‌قیقه‌ته به‌تۆش به‌خێو ناكرىَ
وه‌كو گۆشت له‌تێزابدا،له‌خوێنى ئێمه‌دا ده‌توێته‌وه
ده‌توێته‌وه له‌نێو قیامه‌تى ئه‌م تابوتسازو مردوشۆرانه‌دا
وه‌كو ئاو له‌نێو ئاگردا،له‌پێكى ئێمه‌دا ده‌بێت به‌هه‌ڵم
وه‌ك تۆزى بیابان له‌مه‌یخانه‌كانى ئێمه‌دا ده‌بێت به غوبار
ئه‌وه‌تا له‌م بوتخانه‌دا ئێمه مه‌عشوقه‌كانى خۆمان ده‌په‌رستین
ئه‌مه چ زوڵمێكه له‌تۆ ده‌كرێت ئه‌ى خودا؟
********
به‌كۆچى قوڵنگه برینداره‌كاندا زانیم ئه‌م باخه‌ش خوێن ده‌گرىَ نه‌وه‌ك
گوڵ
وه‌ك ئه‌و ئه‌سپانه‌ى به‌رِمه‌كانى دڵیانه‌وه جه‌نگاوه‌ره‌كان هه‌ڵده‌گرن،
تالاَنى و گوناهى عیشقه‌كانم هه‌ڵده‌گرت
وه‌ك ئه‌و قه‌لاَیانه‌ى بێ ئاوى داگیریان ئه‌كات، عیشق داگیرى ئه‌كردم
وه‌ك ئه‌وشارانه‌ى تاعون چۆڵیان ده‌كات،
عیشق ده‌یكردم به‌وێرانه
وه‌ك ئه‌و قافلاَنه‌ى تینوێتى ئه‌یانكوژىَ
بێئاوى ده‌یكوشتم
من چى له‌سێبه‌رى ئه‌و شمشێرانه‌بكه‌م خوێن دروستى كردوه؟
ئه‌مه چ گه‌مه‌یه‌كى گه‌مژانیه‌یه له‌ناو ئه‌م سه‌ماى مه‌رگه‌دا
گه‌مه‌یه‌ك پرِه‌له‌گریان بۆ شكاندنى بته‌كان
ئه‌و بتانه‌ى مه‌رگى كۆتره‌كان كردونى به‌خودا
********
چى مه‌هزه‌له‌یه سه‌فه‌ر به‌ناو سه‌رابدا
بوون له‌ناو خوێندا
چى ترِۆهاتێكه ژیان
ئاگر ژنێكى كرد به‌قه‌ره‌بروت و كۆڵى نه‌دا
شێتێك له‌ناو دوكه‌ڵدا شه‌قى ئه‌وه‌شان!
بۆیه بۆشوێن پىَ ى مردو شۆرێك ئه‌گه‌رِێین بمانباته‌وه ناو باغه‌كانى
ژیان
له‌م گۆرِخانه‌دا بۆ تابوتسازێك ده‌گه‌رِێین حیكمه‌تى جوانیمان نیشان بدا
بۆ قافڵه‌یه‌كى خوێن خۆر ده‌گه‌رِێین بمانباته‌وه مه‌غریبى حه‌قیقه‌ت
ئه‌مه چ شه‌رِ فرۆشتنێكه به‌مردن ئه‌ى خودا
11/7/2008
شه‌وى ناو تابوته‌كه
|