|
|
|
چه‌ند تابلۆیه‌كی
هونه‌رمه‌ند لیره ببینه
من ناوم ( ناسرتۆفیق ) ه له‌ساڵی 1946 له گه‌ره‌کی جووله‌کان له‌شاری هه‌ڵه‌بجه به‌جیهانی ده‌وروبه‌رم ئاشنابووم .ده‌رکه‌وتنی هه‌ستی هونه‌ریم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی مناڵیم ، ئه‌وکات له‌ماڵێکی دوو نهۆمی شێوه ته‌لارسازییه‌کی جوان ، ژیانمان به سه‌ر ده‌برد ،په‌نجه‌ره‌کانی دوو دیو بوون و به‌شووشه‌ی ره‌نگاو
ڕه‌نگ
داپۆشرابوون ، هه‌ر ئه‌وانیش بوونه ئیلهامم وبه جیهانی ره‌نگیان ناساندم
.بیره‌وه‌ری ئه‌م ماڵه له‌ته‌کما ژیا‌و گه‌وره‌بوو و به‌جێینه‌هێشتم تا
له‌مه‌ودوا به‌ره‌و جیهانی ته‌لارسازی ودیکۆری بردم و له‌ساڵی 1988 له‌شاری
سڵێمانی چه‌ند کارێکی ته‌لارسازیم به ئه‌نجام گه‌یاند ،
دواترمن و هونه‌رمه‌ندی هاوڕێم (حه‌مه‌فه‌ره‌ج ئه‌حمه‌د )هه‌وڵێکی زۆرماندا بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی رۆشنبیریی هونه‌ری له خوێندنگاکانی هه‌ڵه‌بجه ، که‌بوه مایه‌ی دڵخۆشبوونی زۆربه‌ی قوتابیه‌کانمان وچه‌ندین پیشانگای شێوه‌کاریمان کرده‌وه‌و چه‌نده‌ها خوێندکارمان رێچکه‌ی هونه‌ریان گرته‌به‌ر . له‌ساڵی 1978 بوومه سه‌رپه‌رشتیاری هونه‌ری له‌مه‌ڵبه‌ندی ئیشی ده‌ست و دواتر سه‌رۆکی به‌شی شێوه‌کاریی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده.له 20.03.1988 ئاڕمی مه‌رگه‌ساتی شاره‌که‌مم به ئه‌نجام گه‌یاند .به‌شداری زۆربه‌ی پیشانگاکانی هونه‌رمه‌ندانی سلێمانی م کردوه. به‌شداری یه‌که‌م پیشانگای هونه‌رمه‌ندانی کوردم کردوه له هه‌ولێر . دواتر به‌شداری پیشانگای هونه‌رمه‌ندانی عیراق له‌به‌غدا به‌شداری هونه‌رمه‌ندانی کورد له ئیتالیا‌و فه‌ڕه‌نساو ئه‌ڵمانیا یه‌که‌مین پیشانگای تایبه‌تیم له‌شاری لایبزیکی وڵاتی ئه‌ڵمانیا کردۆته‌وه . ئێستاش دانیشتووی شاری(ئاخن) م له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا .
|
|
|
|
|