|
|
||
|
|
||
|
|
||
|
پێدانی پێشینه‌ی خانوبه‌ره‌و كێشه‌ی بێتاپۆیی له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید گومانی تیدا نی یه سنوری قه‌زای هه‌له‌بجه تایبه‌تمه‌دنیه‌تی خۆی هه‌یه له چه‌ندین رِووه‌وه ، له‌وانه ئه‌و میژوه پرشنگداره‌ی شۆشگیرانه‌ی كه ده‌یان ساڵه هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ڵه‌بجه‌یان كردویانه به ئامانجی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی كورد كه هه‌رخۆیان سه‌ركرده‌و به‌شداربووی سه‌رجه‌م شۆرش و رِاپه‌رین و خۆپیشاندان و چه‌ندین هه‌ڵویستی تری نشتیمان په‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌ی و بویرانه كه هه‌تا هه‌تایه میژوو شایه‌تی ئه‌م نه‌به‌ردیانه‌ن . جا ئه‌گه‌ر له‌سه‌رده‌می میرنشینی ئه‌رده‌ڵان حوكمرانی و ده‌سه‌ڵاتی پاشاكانی جاف و شۆرشی ئه‌یلول و شۆرشه‌گانی تری نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌ڵه‌بجه مه‌یدانی زۆربه‌ی ئه‌و نه‌به‌ردی و قاره‌مانانه بوه‌و هه‌له‌بجه‌یی یه‌كانیش سه‌ركرده‌و پیشمه‌رگه‌ی ئه‌م شۆرشانه بوون ئه‌مه له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌و میژوه پرشنگداره رۆشنبیری شاری هه‌له‌بجه‌و ده‌وروبه‌ری دیاره‌و شایانی شانازی كردنه پێ یه‌وه كه چه‌ندین گه‌ڵه‌شاعیر هونه‌رمه‌ند و رۆشنبیر و هزڤانی نه‌ته‌وه‌ی كوردی تیدا یه له‌وانه ( مه‌وله‌وی . گۆران . قانع . ئه‌حمه‌د موختاربه‌گی جاف. تاهیر به‌گی جاف .هتد .... ) هه‌موو ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه چه‌ندین تایه‌یبه‌تمه‌ندی شاری هه‌له‌بجه به‌لگه‌ن بۆ ئه‌مه‌كی دانشتوانی ئه‌م شاره . له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌موو ئه‌و كاولكاری و مال ویرانی و كیمیابارانكردن و شه‌هید كردنی شاره‌كه‌و ده‌ركردن و ئاواره‌كردنی دانشتوانه‌كه‌ی كه تائیستا شوینه‌واره‌كانی دیاره به روخساری شاروو دانیشتوان جیگای خۆیه‌تی ئا له‌م كاته‌دا حكومه‌تی هه‌ریم له هه‌ولی ئاوه‌دانكردنه‌وه بنیات نانه‌وه‌ی ژیرخانی ئابووری هه‌ریم سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانی ئابووریه‌له‌كوردستانداو كردنه‌وه‌ی پیدانی پیشینه‌ی خانوبه‌ره بۆ فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان جیگای ده‌ستخۆشی یه چونكه له‌م كاته‌دا كیشه‌ی نیشته‌جیبوون بوه‌ته قه‌یرانیك كه زۆربه‌ی دانشتوانی هه‌ریم به‌ده‌ستی یه‌وه ده‌ناڵینیت ئه‌م كێشه‌یه مه‌ترسی لیده‌كرێت بۆ لایه‌نه‌كانی ئابووری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی دانشتوان ئه‌وه‌تا ده‌بینین ده‌یان هاولاتی و كه‌سوكاری شه‌هیدانی كیمیاباران بی جیگاو خانوو داواكارن له‌حكومه‌تی هه‌ریم هاوكاریان بكات به‌هانای هاوڵاتیانه‌وه بیت چونكه وه‌ك پیش‌تر باسمانكرد شاری هه‌له‌بجه تایبه‌تمه‌ندی د یاری خۆی هه‌یه له‌هه‌مان كاتدا كه‌رتی خانووبه‌ره‌ی شاری هه‌له‌بجه به‌ده‌ست كیشه‌ی بیتاپۆیی یه‌وه ده‌ناڵێنیت ئه‌وه‌تا به‌پێ ئاماریك نزیكه‌ی 60% خانوو زه‌وی شاری هه‌ڵه‌بجه بیتاپۆن و كیشه‌یان هه‌یه ، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی ئه‌و سیاسه‌ته شۆڤینیانه‌ی كه حیزبی به‌عسه‌وه بوه‌و به پی رینمایه‌كان پیدانی پیشینه‌ی خانووبه‌ره نادری به‌زه‌وی بیتاپۆ له‌راستیدا ئه‌م كیشه‌یه بۆ دانشتوانی شاری هه‌ڵه‌بجه به‌ربه‌ستیكه له‌به‌رده‌م هاوڵاتیاندا بۆیه پیوسته لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جۆره ئاسانكاریه‌ك بكریت بۆ ئه‌م جۆره كیشه‌یه به نزامی استسنا بكریت بۆ زه‌ویه بێتاپۆكانی هه‌ڵه‌بجه‌و پێشینه‌ی خانووبه‌ره بیانگرێته‌وه وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان جیكای وه‌بیرهینانه‌وه‌یه كه په‌رله‌مانی كوردستان له‌دانشتیكدا باس له‌پاریزگابوونی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی داوه به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م بریاره نه‌چوه بواری جی به‌جیكردنه‌وه
|
||
|
|
|
|