|
ته‌وێڵه نمایشتگه‌ی جوانی یه‌كانی ژیانه
رۆژی 10 - 10 به ئاماده‌بوونی پاریزگاری سلیمانی وه‌زیری
پیشمه‌رگه‌ی هه‌ریمی كوردستان چه ندین به‌رپرسی حكومی و حیزبی وه
جه‌ماوه‌ریكی زۆری ناوچه‌ی هه‌له‌بجه‌و هه‌ورامان ریووره‌سمی یاد
كردنه‌وه‌ی رۆژی ته‌ویله به‌ریوه‌چوو . ئه‌مه‌و سه‌ره‌تا به
ده‌قیقه‌یه‌ك بۆ گیانی پاكی شه هیدان ده‌ستی پیكرد و دواتر چه‌ند
ئایه‌تیك له قورئانی پیرۆز خوینرایه‌وه پاشان وتاری لیژنه‌ی
سه‌رپه‌رشتیاری ری‌و ره‌سم له‌لایه‌ن لیوا بارام خوینرایه‌وه تیدا
ویرای به‌خیرهاتنی میوانانی كرد كورته‌یه‌كی له میژووی ته‌ویله
باس كرد و پاشان له‌كۆتایی وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه
ته‌ویله پیوستی به ئاوردانه‌وه هه‌یه داوا ده‌ستی هاوكاری كرد
. وه ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی كۆماری عیراقدا
هه‌ڤال مام جه‌لال بریار ی دروست كردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك دراوه وه
بری چه‌ند هه‌زار دۆلاریك وه‌ك هاوكاری بۆ شاره‌وانی ته‌ویله
دراوه وه له به‌لینه‌كانی سه‌رۆك كۆمار كه له‌پیش چه‌ند رۆژیك
دابووی به كردنه‌وه‌ی چه‌ند خانوویه‌ك بۆ دانشتوانی دراوه ، وه‌ك
نه‌ریتیكی نمونه‌ی شاره‌دیی ته‌ویله وه بۆزیاتر ریز لینان له
ده‌ست ره‌نگین و كه‌سایه‌تیه‌كانی ناوچه‌كه خه‌ڵات به‌سه‌ر چه‌ند
كه‌سیك به‌خشرا و پاشان به گۆرانی و هه‌لپه‌ركی كۆتایی به
به‌رنامه‌كانی به‌یانی هینرا .، دوای نیوه‌رۆی هه‌مان رۆژ سازدانی
كۆریكی میژووی بۆ به‌ریز دكتۆر كه‌یوان ئازاد ئه‌نوه‌ر به‌سترا به
ناونیشانی ( خویندنه‌وه‌یه‌كی نوێ بۆ میژووی هه‌ورامان ) دوا
به‌دوای كۆره‌كه كۆتایی به مه‌راسیمه‌كه هینرا . شایه‌نی باسه
ئه‌مه دووه‌مین ساله كه رۆژی ته‌ویله ساز ده‌كریت و بیرۆكه‌ی
چه‌ند رۆشنبیر‌و كه‌سایه‌تیه‌كی شاره‌دیی ته‌ویله‌یه كه بۆ زیاتر
له زیندوو كردنه‌وه‌ی كلتوری ته‌ویله ساز ده‌كریت
ره‌نگین سه‌لام و دیلان شاوه‌یس
لیره هه‌ندیك وینه ببینه
به‌برِى 581ملیۆن دینار چه‌ند پرۆژه‌یه‌كى خزمه‌تگوزارى
له‌ته‌وێڵه جێبه‌جێده‌كرێت..
هاوكارمحه‌مه‌د
له‌سه‌ر بودجه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى و به‌برِی 581ملیۆن
دینار چه‌ند پرۆژه‌یه‌كى خزمه‌تگوزارى هه‌مه‌جۆر له‌شارۆچكه‌ى
ته‌وێڵه جێبه‌جَێده‌كرێت، حه‌سه‌ن رِه‌شید سه‌رۆكى شاره‌وانى
ته‌وێڵه رِاگه‌یاند:پرۆژه‌كان بریتین له: دروستكردنى تۆرِى ئاوى
خواردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه‌و دروستكردنى دیوارى رِاگر و كۆنكرێت و
قیرتاوكردنى شه‌قامه‌كان و دروستكردنى شۆسته بۆشه‌قام و
رِێگه‌وبانه سه‌ره‌كییه‌كان و رِووپێوكردنى خانوبه‌ره‌و زه‌وی و
زارى ناوچه‌كه و دانانى نه‌خشه‌ى بنچینه‌یی شارۆچكه‌ى ته‌وێله.
وه له‌لایه‌كی دیكه‌وه نه‌بونى بیناى گونجاو گرفتى بۆ
فه‌رمانگه‌حكومه‌ییه‌كانى ته‌وێڵه دروستكردووه
8فه‌رمانگه‌ى حكومى له‌شارۆچكه‌ى ته‌وێڵه به‌هۆى نه‌بوونى بیناى
گونجاو ناتوانن وه‌ك پێویست كاروبارى رِۆژانه‌ى هاوڵاتیانى
ناوچه‌كه جێبه‌جێبكه‌ن،تائێستاش هیچ هه‌وڵێك بۆ دروستكردنى بیناى
كۆمه‌ڵگه‌ى فه‌رمانگه‌كان نه‌دراوه،حه‌سه‌ن رِه‌شید سه‌رۆكى
شاره‌وانى ته‌وێڵه هه‌واڵه‌كه‌ى به‌رِاستزانى گوتى:له‌شارۆچكه‌ى
ته‌وێڵه هه‌ریه‌كه له‌فه‌رمانگه‌كانى (كشتوكاڵ، كاره‌با،
ته‌ندروستى،ئاو و ئاوه‌رِۆ، پۆسته‌وگه‌یاندن، پۆلیس، ئاسایش) بیناى
گونجاویان نییه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه گرفت له‌به‌رده‌م رِاپه‌رِاندنى
كاروباره‌كانى هاوڵاتیاندا دروست ده‌بێت،وتیشی: نه‌بوونى تاپۆ و
زه‌وى پێویست بۆ دروستكردنى بیناى گونجاو هۆكارێكى سه‌ره‌كییه بۆ
به‌رده‌وام بون و مانه‌وه‌ى گرفته‌كه،ئاشكرایشی كرد كه دواى
رِوپێوكردنى زه‌وى و خانوه‌كانى ناوچه‌كه‌و تاپۆكردنیان به‌رنامه‌ى
دروستكردنى بیناى پێویست داده‌رِژین و بیناى گونجاو بۆسه‌رجه‌م
فه‌رمانگه حكومییه‌كان دروست ده‌كرێن
|