(توند‌و
تیژی له ناخی مرۆڤدا )
( جه‌لیل سه‌عید)
مرۆڤه‌كان
له‌سه‌ره‌تای دروست بونیانه وه گیانێكی توند‌و تیژی له‌ناخیاندا
چه‌كه‌ره‌ی كرد ، ئه‌و گیانه‌ش سات به‌سات بوونی ته‌شه‌نه‌ی ئه‌كرد
له‌ناو ئه‌و ناخانه‌دا ، گه‌رچاوێك به مێژودا بگێرِینه‌وه ئه‌توانین
( هابیل و قابیل ) بكه‌ینه گه‌واهیه‌كی سه‌رده‌م بۆراِستی ئه‌م
بابه‌ته .
دروستبوون و
سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م گیانه توند‌و تیژیه و به‌ر بلاَوی و ته شه‌نه
كردنی له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كانی ژیان ، هۆكاره‌كه‌ی به پله‌ی یه‌كه‌م
ده‌گه‌رِێته‌وه ، بۆ نه‌بونی ئاستی هۆشمه‌ندی مرۆڤ له‌و ساته
وه‌خته‌دا ، وه‌له هه‌مان كاتیش‌دا هۆكارێك نه‌بووه بۆ
به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هوشیاری و رِۆشنبیری ئه‌و بوونه‌وه‌رانه ،
بۆیه تا ده‌هات له‌ناخیاندا زیادی ئه‌كرد ، به‌لاَم ناكرێت ئێمه
ئه‌م زیادكردنه ش هاوسه‌نگ بكه‌ین له‌گه‌ڵ هه‌مووئاست و
گوزه‌رانه‌كانی ژیا ن ، به‌ڵكو مرۆڤ توانی له‌سه‌ره تاوه خۆی
له‌گه‌ڵ بونه‌وه‌ره‌كانی ده‌ورو به‌ریدا بگونجێنێت ، ئه‌م هۆكاری
خۆگونجاندنه‌ش وای له‌مرۆڤ كرد كه تارِاده‌یه‌ك له‌یه‌كتری كۆ
ببنه‌وه ، چونكه له‌زۆربه‌ی كاره‌كانیاندا كه به‌ره‌نگاری كارێكی
قورس ده‌بوونه‌وه ده‌چون هانایان بۆ یه‌كتر ده‌برد به چه‌ند كه‌سێك
ئه‌وكاره قورسه‌یان ئه‌نجام ده‌دا ، ئه‌م هۆكاری لێك نزیك بوونه‌وه‌ش
وایكرد ، كه هه‌ردو رِه‌گه‌زی ( نێر‌و مێ ) یه‌كتر بناسن و جوانتر
ته‌باو هه‌ما هه‌نگی یه‌كتری بن ، ئیتر{ (1) هێزێكی شاراوه له‌نێوانی
ئه‌م دوو رِه‌گه‌زه‌دا هه‌بوو كه ده‌بوونه هۆی زیا تر رِاكیشانیان بۆ
لای یه‌كتری ، وه‌ئه‌م هێزه وایكرد هه‌ردوو رِه گه‌ز وه‌كو ئه‌وه‌ی
كاتی خۆی یه‌ك جه‌سته‌بووبن و به‌لاَم كه‌رت كرابن ، له‌و ساته‌وه
هه‌ركه‌رته به‌شوێن كه‌رته‌كه‌ی تری‌دا ئه‌گه‌رِێت ، تاوه‌كو یه‌ك
بگرنه‌وه و ببنه‌وه به كه‌سه به هێزه كه‌ی پێشتر كه چوار ده‌ست
و چوار قاچ و دووسه‌رو یه‌ك دڵی گه‌وره‌یان هه‌بووه } .
بۆیه ئێستاش ئه‌م
عه‌شقه ئه‌وه‌نده به‌هێزه‌و كاریگه‌ر ی هه یه له‌سه‌ر مرۆڤ كه
زۆرجار عه‌شقی پاكمان دیوه تا گیان فیداكردن و له‌دین وه‌رگه‌رِانیشی
تیابوه بۆنمونه( شێخی سنعانی) و( خه‌جێ و سیامه‌ند ..هتد) .
سه‌یركه مرۆڤ چۆن
بوه به‌رامبه‌ر به عه‌شق و ئه‌ڤیندای به‌لاَم به‌داخه‌وه زۆرجار (
ئه‌هریمه‌نیك) دێته ژیانی مرۆڤه‌كانه‌وه له‌كاتی كار‌و كاسبی و
گوزه‌رانی مرۆڤه كان به ئه‌ندازه‌یه‌ك هۆش و عه‌قڵی ئه‌و مرۆڤه
ئه‌بات ، كه ئه‌و مرۆ ڤه خۆشی هه‌ست ناكات زمانی به ئه‌ندازه‌یه‌ك
كار ده‌كات له وانه‌یه ووشه‌یه‌ك ده‌ربرِێت ببێته مایه‌ی
كاره‌ساتێكی گه‌وره ، كه ئه‌م هۆكاره ش زۆرجار له پێناو ی
ماده‌یه‌كی زۆر بێ‌مانا ئه‌م كاره‌ساته بخولقێت ، كه‌ماده ئه‌گه‌ر
ئێمه بێین وه‌كو مرۆڤ له‌سه‌ری بدوێین و لێی بكۆڵینه‌وه له‌رِاستیدا
ماده ئه‌و شته‌یه كه زۆر له‌مرۆڤ بچوكتره چونكه زۆرینه‌ی ماده‌كان
له خزمه‌تی مرۆڤایه‌تیدان ، به‌لاَم به‌داخه‌وه بۆ ئه‌و مرۆڤانه‌ی
كه‌ده‌بنه كۆیله‌ی مادده ، له‌وانه‌یه زۆرجاریش له‌سه‌ر هۆش و
زاده‌ی عه‌قڵی كه‌سێكی نزیكی خۆی بگاته وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌و مه‌رامه
و دڵی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی یاخوود كه‌سه‌كه‌ی برِه‌نجێنێت ، لێره‌دا
پرسیارێك قیت ئه‌بێته‌وه :
ئایا مادده‌یه‌ك به‌و
جۆره بگاته ده‌ستی كه‌سێك كه ببێته هۆی رِوخانی ده‌رونی كه‌سێكیتر
، یان زه‌ره‌رمه‌ندی كه‌سێكیتر ، ئایا ئه‌و مرۆڤه چ هۆش و عه‌قڵێكی خۆ
ده‌خاته گه‌رِ ، بۆ هه‌ڵكردن و ژیانی له گه‌ڵ ئه و ماده بێ مانا و
قێزه ونه ؟
بێگومان ئه‌و كه‌سه
بۆ هه‌میشه به ده‌رونێكی نائاسایی و كه‌سێكی ناته‌واوو ناته‌ندروست
له ناخی خۆیدا ، خۆی ده خوێنێته‌وه ،
هه‌مو ساته
وه‌خته‌كانی ژیانی به‌رده‌وام له به‌ر لێپر سینه وه‌و لێپێچینه‌وه‌ی
خۆیدایه‌تی ، ئه‌گه‌ر ئه‌وكه‌سه ئاستی هوشیاریشی لاوازبێت ، هه‌میشه
ئه‌و خه‌مه له‌ناخیدا بوونی هه‌یه ، زۆر كه‌سیش هه‌بوون له دوایدا
خۆیان دادگایی خوَیان كردووه و ، ئه‌نجامی ئه‌و دادگایی یه‌ی خۆشیان
زۆرجار نه هێشتنی گیانی خۆیان بووه به ده‌ستی خۆیان .كه‌ئه‌مه‌ش
دیسان كاره‌ساته بۆمرۆڤه‌كان دێته‌ئاراوه.
به‌لاَم چه‌ند خۆشه
هه‌میشه مرۆڤ به دیدێكی رِۆشن و به دڵێكی بێگه‌رده وه برِوانێته
به‌رامبه ره كه‌یی و ئه‌و گیانی لوت به‌رزی و خۆ به‌زل زانینه له
ناخیدا نه‌بوایه ، هه‌میشه وا بیری بكردایه‌ته‌وه كه كه‌سێك له
به‌رامبه‌ریدا ئه‌ویش هاو ژیان و هاوئه‌ندامانی جه‌سته‌ی ئه‌وه ، یا
ن ئه‌ویش به ئه‌ندازه‌ی ئه و مافی هه‌یه بۆ ژیان ، چۆن له ئه‌ركدا
به هاو به‌شی خۆی ئه‌زانێت ، خۆشه خه‌ڵكی به‌ر پرسیار ئه‌و
مافه‌یتریش بدات به به‌رامبه‌ره‌كه‌یی و ، حه‌قی ژیانێكی خۆش و
یه‌كسانیش بداته ئه‌وانیتر ، نه‌ك به پێچه‌وانه وه هه‌موو
هه‌ڵپه‌یه‌كی ته نها بۆ خۆی بێت و ووشه‌ى (من .من) شێت و سه‌رگه‌ردانی
بكات .
جابۆ یه پێویسته
ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌ی خوای گه‌وره پێی داوین ، به ئه‌مانه‌ته‌وه و له
پێناوی جوانكاری و گیانی خۆ شه‌ویستی و بیر‌و باوه‌رِێكی بێگه‌ردانه‌وه
به‌كاری بهێنین ، چونكه زمانی مرۆ ڤه‌كان ، بێگوناهن ئه‌وه زهنی
مرڤه كه ئه‌وزمانه داماوه به‌و ئارِاسته دزێوه به‌كار ده‌هێنێت ،
مرۆڤی چاو قایم ده‌توا نێت به ئاره زوی خۆی به‌كاری بهێنێت ،
به‌شێوازی دروست و خۆشه‌ویستی جوانی ، له و لاشه‌وه به پێچه‌وانه
وه به رِووه ناشیرین و ناقۆلاَكه به كاری بێنین . ده‌سابا هه‌موان
،ئه‌و وته‌جوانه‌ی ( زه‌رده‌شت) په‌یرِو بكه‌ین كه‌ده‌فه‌رموێ{بیری چاك
، كرداری چاك ، گوفتاری چاك}، هه‌ریه‌كه له لای خۆمانه‌وه
هه‌وڵده‌ین ، زمان بۆ جوانی ، زمان بۆ خۆشه ویستی ، زمان بۆ ته‌بایی ،
زمان بۆ چاكه خوازی ، زمان بۆ ووته‌ی جوان زمان بۆ ....... هتد ،
بخه‌ینه گه‌رِ تا ژه‌نگی نا هه‌مواری لێی نه‌دات و سه‌راپای ژیان به
جوانی و خۆشه ویستی برِا زێنیه‌وه و ئاینده‌یه‌كی گه‌ش و رِوناك بۆ
نه‌وه‌كانمان فه‌راهه‌م بهێنین نه‌ك دنیایه‌كی تاریك ونه‌خوازراو .