|
گه‌شه‌ى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌ى بیانى له‌ئابورى كوردستان
سه‌ركوَ
یونس عبدالكریم
نوێنه‌رى سندیكاى ئابوری‌ناسان له‌هه‌ڵه‌بجه
ئاشكرایه حكومه‌تى هه‌رێم له‌دواى ساڵى (2003)وه و له‌پاش
یه‌كگرتنه‌وه‌ى هه‌ردوولا ئیداره‌كه‌و رِێكخستنه‌وه‌ى تارِاده‌یه‌ك
ناوماڵى كوَمه‌ڵگاى كوردى،ده‌بینین و ده‌بیستین هه‌وڵ ده‌دات بوَ
رِاكێشانى زوَرترین رِێژه له سه‌رمایه‌ى بیانــى و
وه‌به‌رهێنه‌رانى بیانى بوَناوكه‌رته‌كانى ئابورى هه‌رێم. دیاره
حكومه‌تى هه‌رێم و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌رزوو هه‌ستى
به‌گرنگى سوده‌كانى سه‌رمایه‌ى بیانى و ده‌رئه‌نجامه باشه‌كانى
سه‌رمایه‌ى بیانى كردوه بوَناو كه‌رته‌كانى ئابورى
ولاَت.ئاشكرایه سودو كه‌ڵكى سه‌رمایه‌ى بیانى و وه‌به‌رهێنانى
بیانى زوَرو جوَراو جوَرن به‌مه‌به‌ستى ئاشنابون ده‌توانین هه‌ندىَ
له‌وسودو كه‌ڵكانه ده‌ست نیشان بكه‌ین.كه‌ئابورى هه‌رێم ده‌توانێت
سودى لىَ ببینێت.
1. گه‌شه‌پێدانى ژێرخانى ئابورى ووڵات:-
2. گواستنه‌وه‌ى ته‌كنه‌لۆجیاو چونه بازار
3. دروستكردن ودوَزینه‌وه‌ى هه‌لى كاربوَ كرێكاران
4. پشتگیرى سیاسى و ئابوورى
5. نزمى ئاستى نرخه‌كان،چه‌ندین سوودو كه‌ڵكى تر
كه‌له‌راستى دا هه‌مو ئه‌م سودانه پێویستن بوَ ئه‌مرِۆى ئابورى
هه‌رێم هه‌رچى وه‌به‌رهێنان و رِاكێشانى سه‌رمایه‌ى بیانىیه
بووه‌ته پێویستیه‌كى سه‌ره‌كى بۆ گه‌شه‌پێدانى ئابورى و
پێشكه‌وتنى كه‌رته‌كان،چونكه ئاشكرایه كه‌رتى گشتى (میرى )
به‌ته‌نیا تواناى دابین كردنى سه‌رجه‌م پێداویستى یه‌كان نیه،
ئه‌مه له‌لایه‌ك له‌لایه‌كى تره‌وه ناتوانێت گه‌شه‌و په‌ره
به‌ئابورى بدات ،هه‌ر بۆیه په‌رله‌مانى كوردستان هه‌رزوو (یاساى
وه‌به‌رهێنان)ى ده‌ركردو حكومه‌تى هه‌رێمیش (ده‌سته‌ى
وه‌به‌رهێنان)ى دامه‌زراند كه‌ده‌سته‌ڵاته‌كانى له ئاست
وه‌زاره‌تدایه‌و به‌رپرسیاره له‌پێدانى مۆڵه‌ت به‌كارى سه‌رمایه
گوزارى وه‌ئاسانكارى، بۆئه‌م مه‌به‌سته لێره‌داشایه‌نى باس كردنه
هه‌ندى ئامار بڵاوبكه‌ینه‌وه كه‌له‌لایه‌نه رِه‌سمییه‌كانه‌وه
ده‌رچون و شیاوى متمانه‌پێكردنن
1. سه‌رمایه‌گوزارى كۆمپانیا بیانییه‌كانى تایبه‌ت به ده‌رهێنانى
نه‌وت وگازى سروشتى له زاخوَو گه‌رمیان كه‌پىَ ى سه‌رچاوه‌كانى
هه‌واڵ له ماوه‌یه‌كى نزیكدا كارى ناردنه ده‌ره‌وه له‌رِێگاى
بوَریه نه‌وتیه‌كانى باكوره‌وه هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه ده‌كرێت.
2. رِێكه‌وتنى حكومه‌تى هه‌رێم وكۆمپانیاى داماكى ئیماراتى بۆ وه
به‌رهێنان ،كه‌له‌یه‌كه‌م هه‌نگاویدا برِى (4)ملیار دۆلاریان
ته‌رخانكردووه بۆدروست كردنى شارى یارى و چه‌ند پرۆژه‌یه‌كى گرنگى
ئابورى .
3. هه‌روه‌ها گرێ به‌ستى حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌لڕ كۆمپانیاى
(دانه‌غازى ئیماراتى) بوَ
وه‌به‌رهێنانى گازى سروشتى و پاشان دروست كردنى شارێكى گازى
له‌نزیك شارى چه‌مچه‌مالڕ.
كه‌سه‌رجه‌م ئه‌م هه‌ولاَنه دڵخوَش كه‌رن بوَ ئاینده‌ى
وه‌به‌رهێنانى بیانى له ئابورى هه‌رێم
هه‌روه‌هابه‌پێى ئامارێك كه‌له(ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان)ه‌وه
ده‌رچوه له‌رِوَژنامه‌ى ئاسوَ بڵاوكراوه‌ته‌وه ،شارى هه‌ولێر
رِێژه‌ى (78%) وه‌به‌رهێنانى بوَ خوَى رِاكێشاوه و هه‌رچى شارى
دهوَكه (2%) و شارى سلێمانى (20%)وه‌به‌رهێنانیان به‌ركه‌وتوه.َ
شایانى باسه ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان هه‌ر له‌پاش دامه‌رزاندنى و
ده‌ست به‌كاربونییه‌وه،نزیكه‌ى (130)كوَمپانیا موَڵه‌تى
وه‌به‌رهێنانى داوه كه‌وه‌به‌رهێنان بكه‌ن له‌سه‌رجه‌م
كه‌رته‌كاندا،له‌م ژماره‌یه‌ش رِێژه‌ى (53%) وه‌به‌رهێنه‌رى
ناوخوَین و رِێژه‌ى (47%)وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان بیانین،واته رِێژه‌ى
وه‌به‌رهێنه‌رانى ناوخوَى زیاترن وه‌ك له‌بیانى.سه‌ره‌رِاى
ده‌رچونى یاساى وه‌به‌رهێنان كه‌چه‌ندین پاڵپشتى بوَ
وه‌به‌رهێنه‌رى بیانى ده‌كات وه‌ك له مافى خاوه‌ندارێتى و
كارئاسانى یاسایى و بانكى و هتد.بوَیه پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم
به‌گشتى و ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان و وه‌زاره‌تى پلاندانان زیاتر
هه‌وڵ بده‌ن و ژینگه‌یه‌كى له‌بارى ئابورى گونجاو بو َ
وه‌به‌رهێنه‌ران به‌گشتى وه‌به‌رهێنه‌رانى بیانى به‌تایبه‌تى دابین
بكه‌ن،چونكه ئاشكرایه ئه‌و سوودو كه‌ڵكه ئابوریانه‌ى كه‌پێشتر
باسمان كرد زیاتر به‌هوَى سه‌رمایه‌ى بیانى یه‌وه دێته دى.
هه‌رچه‌نده ده‌توانین بڵین هه‌رێمى كوردستان یه‌كێكه له‌ولاَته
تازه فراژووبوه‌كان وده‌یه‌وێت هه‌نگاو هه‌ڵبنێت بوَ په‌ره‌پێدانى
ئابورى. سیاسه‌تى ئه‌م ولاَته تازه‌فراژوبوه‌كان تایبه‌تن بوَ
گه‌شه‌پێدان ،كه پێویسته له‌گه‌ڵ رِوداوو گوَرِانكاریه‌كانى
ئابورى وسیاسى بگونجێت وئامانجه‌كانى گه‌شه‌پێدان به‌دى بهێنێت و
مافى خاوه‌ندارێتى بوَ كوَمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان دابین بكات و
حكومه‌ت ئاسانكارى یاسایى وبانكى و دراوى وهتد ،كه‌هه‌موو
ئه‌مانه‌ش رِه‌نگى داوه‌ته‌وه له یاساى وه‌به‌رهێنان كه‌له
په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه برِیارى له‌سه‌ر دراوه و كه‌وتوه‌ته
بوارى جىَ به‌جىَكردنه‌وه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى
وه‌به‌رهێنه‌رانه‌وه..
|