به‌خێربێن بۆماڵه‌خنجیلانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌       مشتێک له‌خه‌رمانی سه‌رگوزه‌شته‌کانی شار

 

وه‌رزى وه‌رین

حه‌مه‌ ئه‌حمه‌د جاف

 

 

ئه‌مشه‌و ته‌ته‌رى مردن

دوا په‌یامم ئه‌داتىَ

هه‌ڵه‌بجه‌،بۆن ئه‌یگرىَ و...

ئاگر ئه‌گرىَولاَتىَ !؟

* * *

ئه‌مشه‌و له‌ سه‌ماى مه‌رگا

سه‌رم گێژ ئه‌خواته‌وه‌

زیكرى (ده‌روێش عه‌بدوللاَ

وه‌رزى خوێن ئه‌خاته‌وه‌

* * *

ئێستا ده‌ستى خه‌زانێك..

جه‌سته‌م تورِ ئه‌دا لێره‌

زریانى وه‌رزى وه‌رین...

ئه‌مداته‌ ده‌ست ئه‌ستێره‌

* * *

وامۆته‌كه‌ى ئازاریش....

كوڵمى شار رائه‌مووسىَ

كىَ ئه‌توانىَ،كه‌مێژووى

(هه‌له‌َبجه‌) كه‌م وه‌نووسىَ؟!

* * *

ئێستاش په‌یكى شاره‌زوور

هه‌والێك...ئه‌باته‌وه‌

حه‌شرى مه‌رگى هه‌ڵه‌بجه‌ و...

زامێك...بیر ئه‌خاته‌وه‌!!

* * *

په‌یمان بىَ...بۆ (هه‌ڵه‌بجه‌)

ئه‌و رۆڵه‌ به‌جه‌رگه‌ بم

بۆ ئازادى كوردستان

پێشمه‌رگى...پێشمه‌رگه‌ بم

* * *

ئا زارى/1988

قـــــــــــــه‌لاَدزىَ


 

به‌خێربێن بۆماڵه‌خنجیلانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌       مشتێک له‌خه‌رمانی سه‌رگوزه‌شته‌کانی شار