|
ئه‌مه پشیله‌كه‌یه
ئه‌ى كوا گۆشته كه؟؟

هه‌ردى شه‌فیق
ئه‌ڵێن وه‌زاره‌تێك هه‌یه ناوى وه‌زاره‌تى وه‌رزشء لاوانه به‌و هۆیه‌ى
منیش هێشتا خۆم به‌گه‌نجێك ئه‌زانم به‌پێویستى ئه‌زانم شتێكى له‌سه‌ر بڵێم .جارىَ
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌گه‌ر به‌دیقه‌ت سه‌یرى وه‌زاره‌تى وه‌رزش ولاوان بكه‌یت
تێده‌گه‌یت وه‌زیره‌كه‌یان بۆ وه‌زیرى خانه‌ى به‌سالاَ چوانیش ئه‌شێت !وه‌زاره‌تێك
جگه‌له‌فیستیڤاڵى شیرینى خواردنه‌وه‌و خه‌لاَتكردنى كادیر‌و رِۆژنامه‌نوسه‌كانى
هه‌ردوو حیزبى ده‌سه‌لاَتدار و كردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك فه‌رهه‌نگخانه كه‌نه‌ك هه‌ر
نه‌یان توانى بژێوى كارمه‌نده‌كانیشیان بده‌ن بگره به‌ناوى خۆبه‌خشه‌وه له‌ولاَتێكا
سه‌راپاى به‌رپرسه‌كانى غه‌رقى نورى نیعمه‌تن خه‌لاَتیان ته‌خشان و په‌خشان ئه‌كرد
و پاره یان بۆ فیستیڤاڵ ئه‌رِێژا وه‌ك ئه‌وه‌ى گه‌نجى ئه‌م ولاَته له‌هیچى كه‌م
نه‌بێت فیستیڤاڵ نه‌بێت به‌بىَ ئه‌وه‌ى ئاورِێكى خێر له‌كارمه‌ندى ئه‌و فه‌رهه‌نگخانانه
بده‌نه‌وه شێوى شه‌وى ماڵى خۆیان ئه‌برد بۆ فه‌رهه‌نگخانه‌كان وله‌وىَ ئه‌یان
خوارد ! هه‌م حه‌ره‌سیش بوون و هه‌م كارمه‌ند و هه‌م خۆبه‌خشیشبوون.لێره‌دا
نامه‌وێت قسه له‌سه‌ر زۆر ورده‌كارى ئه‌م وه‌زاره‌ته ده‌ست و پێ سپیه‌بكه‌م
كه‌هه‌قه خه‌لاَتى خراپترین وه‌زاره‌تى دنیاى بدرێتىَته‌نها ده‌مه‌وێت بڵێم گه‌لۆ
پێرار نوسیم وه‌زیرى وه‌رزشو لاوان نازانێت شارۆچكه‌كه‌كه‌ى من ئه‌كه‌وێته
كویاى كوردستان و سنورى چ شارێكه‌وه ،ئێستاش ئه‌ڵێم قه‌زاكه‌ى ئێمه چڵه‌پوشێكى
وه‌زاره‌ته‌كه‌ى به‌ناو وه‌رزش ولاوانى تیانیه .وه‌زاره‌تى گه‌نجه خۆبه‌خشه‌كان
و به‌ر پرسه تێره‌كان ،ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ى كه گۆرِان ونوێخوازى ته‌نها به‌فیستیڤاڵ
و هه‌ڵدانى خه‌یمه‌و خه‌لاَت به‌خشینه‌وه ئه‌زانێت و دیسانیش هه‌مان قسه‌ى
پێرار دووباره ئه‌كه‌مه‌وه و ئه‌ڵێم قه‌زاكه‌ى ئێمه گۆرِستانه‌كه‌ى پاركى گه‌نجانه
و ته‌نیا شوێنێكى تیانیه هى حكومه‌ت بێت بۆ گه‌نجه‌كان و ته‌نها له‌فیستیڤاڵه‌كاندا
ئه‌زانین شتێك هه‌یه به‌ناوى وه‌زاره‌تى وه‌رزش ولاوان و پاره له‌حكومه‌ت به‌ناوى
گه‌نجان ولاوانه‌وه وه‌ر ئه‌گرێت و كه‌سیش نازانێت له‌چیا خه‌رجى ئه‌كات.
ئه‌وه‌ى له‌م ولاَته كه‌وته ده‌ره‌وه‌ى سنورى فیفتى به‌فیفتیه‌كه ئه‌وا
فایلى سوتاوه‌و به‌نده‌ش تا ئێستا ئه‌شهه‌دو بیلاى گه‌نجێكم نه‌بیستووه بۆ
كاره باشه‌كانى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ى چووه‌ته دۆخى مت بوون وسرِبوونه‌وه و جگه‌له‌كه‌سانێك
كه‌له‌سه‌ر شاشه‌ى t.vیه‌كانى دوو حیزبه‌كه دیومانن ئه‌وانیش ته‌مه‌نى گه‌نجێتیان
عه‌یامێكه گوزره‌ى كردووه‌و له‌ناو وه‌زاره‌ته‌كه‌دا پۆستى بالاَیان هه‌یه و
موچه‌كانیشیان به‌راورد كه‌یت به‌هى ئه‌ندامه خۆ به‌خشه‌كانیان ئه‌و كاته
ئیتر ده‌ست له‌هه‌موو شتێك ئه‌شۆریت.
هه‌ر له‌قه‌زاكه‌ى ئێمه‌دا (70)هه‌زار ده‌نگده‌رى له‌هه‌ڵبژاردنى رِابردوودا
تێدابوو ئه‌وه‌ى مایه‌ى ئه‌سه‌فه ته‌نانه‌ت خانوویه‌كى چۆڵى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ى
تیانیه بۆگه‌نجه‌كانى و ئه‌وه‌ى مێشكى گه‌نجه‌كانى ئه‌كرۆژىَ ئه‌و پرسیاره‌یه
وه‌زاره‌تێكى بێ ئیش‌و كار له‌وه‌ها شوێنێكدا به‌قه‌د جێپێیه‌ك جێى نه‌بێت پاره
به‌ناوى گه‌نجانه‌وه بۆ وه‌ر ئه‌گرێت؟له‌پێناوى چیدا دروست بووه‌و ئامانجى چیه؟چۆن
له‌رِویان دێت له‌سه‌ر شاشه‌ى تیڤیه‌كان باس له‌رِیزكردنى پرۆژه‌كانیان ئه‌كه‌ن
؟؟ئاخر فیستیڤاڵ چ كه‌ڵكێك ئه‌گرێت به‌لێشاو پاره‌ى بۆ خه‌رج بكه‌یت له‌كاتێكا
ئه‌گه‌ر سه‌ر ژمێریه‌ك بكرێت من دڵنیام نه‌ك له 70%ى خه‌ڵك به‌ره‌و ژور
رِازینین له‌خزمه‌تگوزارى وه‌زاره‌ته‌كه بگره هه‌ر ناشزانن خزمه‌ت به‌چى ئه‌كات
.
خۆئه‌گه‌ر گه‌نجێك له‌م ولاَته‌دا له‌ساڵى (1991)پێنج سالاَن بووبێت ئه‌وا
عومرى جوانى له‌ژێر سایه‌ى شه‌رِى براكوژى و سه‌رده‌مى ئاو دیو كردنى ته‌لى
كاره‌باو شۆفڵ و برا كوژی و سه‌ر هه‌ڵگرتن به‌ره‌و هه‌نده‌ران و گه‌نده‌ڵیدا به‌رِێكرد
و خزمه‌تێكى له‌م حكومه‌ته نه‌بینى تاكه‌ى نه‌وه‌كانى تریش یه‌م ده‌رده سه‌ریانه‌دا
ته‌مه‌ن ى گه‌نجى تێپه‌رِێنن؟؟
به‌رِاستى هه‌قى خۆیه‌تى ئیتر گه‌نجه‌كان زۆر به‌وشیاریه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ
بار‌و دۆخه سیاسیه‌كانا بكه‌ن وچیتر خۆیان نه‌ده‌نه ده‌ست قه‌ده‌رى پیربوون و
بێخزمه‌تگوزارى و هاوكات وه‌زاره‌تێكیش به‌ناوى ئه‌وان و به‌پاره‌ى ئه‌وان به‌لێشاو
پاره‌وه‌ر بگرێت وكه‌سیش نه‌زانێت له‌چیدا خه‌رجى ئه‌كات، دڵى سه‌دان گه‌نجى
خاوه‌ن هونه‌رو به‌هره‌مه‌ند و لێهاتوو ئه‌شكێنێت و ئه‌وه‌نده‌ى تر له‌م ولاَته‌یان
ئه‌تۆرێنێت.ئه‌وه ئیتر واده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌و ورده‌ورده خه‌ریكه قسه‌ى
رِاگه‌یاندنه‌كان پرِئه‌بێت له‌دڵسۆزى ساخته‌و فرمێسكى تیمساحانه بۆ گه‌نج و
ئه‌ڵێن ئه‌بێت گه‌نج بچێته په‌رله‌مان و پۆستى هه‌بێت و ده‌نگى هه‌بێت،
پرسیاره كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه بۆ له‌مه‌وپێش ئه‌م ولاَته گه‌نجى تیانه‌بووه‌و
وه‌زاره‌تیش نه‌بووه به‌ناوى وه‌رزشو لاوانه‌وه؟
ئه‌گێرِنه‌وه دواى ئه‌وه‌ى پیاوێك ئه‌زانێت خێزانه‌كه‌ى دۆستێكى هه‌یه رِۆژێك
كیلۆیه‌ك گۆشت دێنێته ماڵه‌وه و به‌خێزانه‌كه‌ى ئه‌ڵێت بۆ ئێواره دروستى كات
.به‌لاَم هه‌ر له‌گه‌ڵ پشت هه‌ڵكردنى كابرادا ژنه‌كه‌ى و دۆستى ژنه‌كه‌ى ته‌واوى
گۆشته كه ئه‌خۆن و كاتێك كابرا دێته‌وه پرسیارى گۆشته‌كه ئه‌كات ژنه‌كه‌ى
ئه‌ڵێت :پشیله‌كه‌مان خواردى .كابراش له‌مه ده‌هرى ئه‌بىَ و پشیله‌كه ئه‌گرىَ
و ئه‌یخاته سه‌ر ته‌رازویه‌ك و ئه‌یكێشێت پشیله‌كه كیلۆیه‌كه‌ده‌ر ئه‌چێت ئه‌ڵێت:
ژنه‌كه ئه‌گه‌ر ئه‌مه كیلۆ گۆشته‌كه‌یه ئه‌ى كوا پشیله‌كه ؟ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش
پشیله‌كه‌یه ئه‌ى كوا گۆشته‌كه؟
بۆیه هه‌قى خۆیه‌تى ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تى وه‌رزشو لاوانمان هه‌یه بۆ كىَ ئیش ئه‌كه‌ن
و كوا خزمه‌ته‌كانیان ئه‌گه‌ر وایشمان دانا نیمانه هه‌قى خۆیه‌تى بپرسین ئه‌و
پارى به‌ناوى گه‌نجانه‌وه وه‌رى ئه‌گرن چى لێئه‌كه‌ن؟؟
Hardishafiq@yahoo.com
|