مه‌یدانه‌كانى
جه‌نگ فراوانن
له‌وىَ له‌مه‌یدانه‌كانا
سه‌ركه‌وتن
دۆرِاندن
...
دابه‌ش ده‌بن
.
براوه‌كان
به‌هه‌نگاوى
شادومانى
له‌مه‌یدانه‌كانى
جه‌نگدا هه‌نگاو ده‌نێنن .
دۆرِاوه‌كان
...
به‌هه‌نگاوه‌ى
شه‌كه‌ته‌وه
له‌مه‌یدانه‌كانى
جه‌نگدا پاشه‌كشه
له‌خه‌ونه‌كانیان
ده‌كه‌ن .
مه‌یدانه‌كانى
جه‌نگ فراوانن
جه‌نگه‌كان
فراوانن
جه‌نگى نان
جه‌نگى
ژیان
جه‌نگێك بۆ
مانه‌وه
جه‌نگێك بۆ
ئازادبوون
مه‌یدانه‌كانى
جه‌نگ
تا دىَ
فراوان و
فراوان تر
ده‌بىَ .
من و تۆ
دووسه‌ربازى
بىَ چه‌ك
دوو سه‌ربازى
دوور له‌شه‌رانگێز
...
به‌رده‌وام
له‌مه‌یدانى
جه‌نگ دا ین
جه‌نگێك نه
بۆنى بارووتى لێوه دىَ
نه‌بۆنى
ئینسان كوشتن .
من و تۆ
به‌رده‌وام
له‌مه‌یدانى
جوانترین جه‌نگداین
ئه‌وه‌ڵ و
دوا سه‌ربازى
نه‌دۆرِاوین
...
به‌رده‌وام
له‌به‌رده‌م به‌یداخى
سه‌ركه‌وتن
له‌دواى
سه‌ركه‌وتن
مانگه‌شه‌وو
چڵه
رِێحانه‌ى ناسك
وه‌ك مارشى
پاش
كۆتایى جه‌نگ
ده‌مانباته‌وه بۆ
به‌رده‌م
له‌حزه‌كانى
سه‌ركه‌وتن
.
جه‌نگه‌كانن
زۆرن
مه‌یدانه‌كانى
جه‌نگ زۆرن ..زۆر
سه‌ربازه‌كان
ده‌بنه دووبه‌ش
شكست و
سه‌ركه‌وتوو
ته‌نیا له
جه‌نگى ئێمه‌دا
ته‌نیا له‌مه‌یدانى
جه‌نگى
نێوان من
وتۆ دا
جه‌نگ ناكه‌ینه
شكست .
ئه‌وه
ئێمه‌ین
له‌دوو سه‌ربازى
دوا له‌حزه‌كانى
جه‌نگێكى
سه‌ركه‌وتوو
ده‌چین .
ده‌جه‌نگین
و ...
نیگاكانمان
ده‌به‌خشینه
جوانترین
له‌حزه‌كانى
جه‌نگ ...
مه‌یدانى
ئه‌م جه‌نگه‌مان
پرِده‌كه‌ین
له گۆڵى
سوور
له‌گۆڵى په‌مه‌یى
له‌گۆڵى
جوانترین رِه‌نگ .