|
|
|
دوور ... دوورتر له‌مه‌وداكانى بینین شیعرى : ئیبراهیم هه‌ورامانى
سلاوێكى شه‌رمنانه ده‌مباته‌وه بۆ ده‌ورانى ، عه‌جولترین ساته وه‌خته‌كانى عومر . ئه‌و ساتانه‌ى بىَ ئه‌وه‌ى شه‌رمێك له باران بكه‌م رووت ... رِووت ..رِووت ده‌بومه‌وه و گوێم له گۆرانى (قه‌ره‌جیانه‌ى ) گوڵه‌باخێكى سوورى حه‌وشه گه‌وره‌ى ماڵه‌كه‌تان ده‌گرت . گوێم ده‌گرت و تێر نه‌ده‌بووم ... تێرنه ده‌بووم ...و .. كات مه‌ودایه‌كى نه‌ده‌هێشته‌وه بۆ تێربوون ... له رِووتبونه‌وه و له سه‌ماى به‌رباران و له ده‌نگى گۆرانى گوڵێكى حه‌وشه‌ى ئێوه . سلاَوێكى شه‌رمنانه‌ى سه‌رده‌مى غه‌ریبى بىَ ئه‌وه‌ى شه‌ته‌ك و ماندووبون هه‌ڵه‌ى كا ..و راسته رِىَ ى فیراقى نیوان من و ئه‌و وون كا . له‌دووره‌وه دوور ..دوور تر له‌مه‌وداكانى بینین هه‌ناسه‌یه‌ك پرِ له گولاَوو مشتێك خۆرى خۆشدیده‌یى به‌ده‌م سه‌مایه‌كى بزێوه‌وه داى له‌یه‌خه‌ى ئه‌م عومره پیر و ماندوو حه‌سره‌ت كێشه‌م . *** **** *** ***** به‌دیار نه‌شئه‌ى شه‌وێكى ده‌یجووره‌وه له‌ته‌ك هه‌ناسه‌ى به‌یته شیعره‌كانى (شاملۆ ) دا تاڵه قژه ماش‌و برینجیه‌كان ى عومرى خۆمم دائه‌هێنا . سلاوێكى شه‌رمنانه به‌مشتىَ نوورى عاشقانه وه ته‌قولبابى ده‌رگاكه‌ى راوه‌شاند و بىَ ئه‌وه‌ى چرپه‌یه پىَ ى بڵىَ بىَ ده‌نگ .. بىَ ده‌نگ له‌سوچێكى بیره‌وه‌رى ته‌مه‌نم دا شانى دادایه سه‌رینێكى میراتى دایكم و دوور ..دوورتر له‌مه‌وداكانى بینین چراكه‌ى داگیرساند و پێش ئه‌وه‌ى تێر له په‌رِ ه په‌رِه‌ى مێژووى ته‌واو نه‌بووم چاوو بخشێنىَ . له‌نێو دوو په‌رِه‌ى گوڵه باخێك دا گۆرانیه‌كى .. پایزیانه‌ى تێكه‌ڵ به رۆح و به‌یته شیعرى شاملۆ و ساته نه‌علیه‌تى یه‌كانى دۆزه‌ح كرد . سلاوێكى شه‌رمنانه دوور .. دوورتر له‌مه‌وداكانى بینین له‌ته‌ك هه‌ناسه پاییز‌ى یه‌كانى عومرم دا به‌ده‌م ئاوازى گۆرانیه‌كه‌وه بۆ دنیا ئه‌به‌دى یه‌كه‌ى برد
|
|
|
|
|