|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
گه‌رِانه‌وه بۆلاى كه‌ناره‌كانى جه‌ننه‌ت بۆلاى ئه‌و
شیعرى : ئیبراهیم هه‌ورامانى زستانى : 2009
په‌نجه‌كانم لاى ئه‌و به‌جىَ هێشت له‌دوو توێى لاپه‌رِه‌ى هه‌ناسه‌كانیا سپاردم به‌غه‌ریبى . چ بكه‌م ، جورئه‌تم نه‌كرد .. ته‌مه‌نێك بگوزه‌رێنم خاڵى بێت ... له‌ده‌نگى وه‌رینى گۆرانیه‌كى ئێوارانى غه‌ریبیم . له‌وىَ له‌پاڵ گوڵه سووره‌كانى باخچه‌كه‌دا رۆحیانه‌تم به‌دیار نیگا رژاوه‌كانى هه‌ردووكمانه‌وه به‌جێهێشت . جورئه‌تم نه‌كرد .. به‌دزى پاسارى یه‌كانه‌وه گوىَ له‌غه‌ریبترین ترپه‌ى دڵى خۆم بگرم . له‌وىَ ته‌نیا مامه‌وه باخچه‌كه به‌وێناى جه‌ننه‌ت ده‌چوو . پرِ بوو له نیگاى عاجزى مانگه‌شه‌وو له گۆرانى یه سه‌ره رِۆكانى ، رِیشۆڵه گوناهه‌كان . من ووته‌یه‌كم نه‌مابوو بۆ دواندن نه‌فه‌سێكم نه‌مابوو بۆ ئاوابوون . له‌وىَ له‌باوه‌ش نیگا وونبوه‌كانى هه‌ردووكمانا دێرِ به‌دێرِى شیعره‌كانى خۆمم دۆزی یه‌وه سه‌روسیمایان نورانى وه‌ك ئه‌و قافڵه‌یه‌ى بڵىَ ى له‌جه‌ننه‌ت گه‌رِاببنه‌وه بۆنى عه‌ترى لێوانى ئه‌ویان لىَ ده‌بارى . ئه‌و لێوانه‌ى قه‌رابوو دوێنىَ ماچىَ ببه‌خشنه رِۆحیانه‌تى دڵم . له‌وىَ په‌نجه‌كانم به‌جىَ هێشت له‌كه‌ناره‌كانى جه‌ننه‌ت به‌ته‌نیشت هه‌ناسه‌كانى دێرِ به‌دێرِى ئه‌و شیعرانه‌ى بۆ عاجزترین ساته‌كانى مه‌ستبوونم . گێرِابویه‌وه . له‌وىَ گوڵه سووره‌كانم خۆش ویست گوڵه‌كانى باخى جه‌ننه‌ت ئه‌و گولاَنه‌ى به‌دیار خه‌ونه‌كانى هه‌ردووكمانه‌وه باخچه‌كه پرِ ده‌كه‌ن له‌جوانى . له‌وىَ ...له‌وىَ له لاى كه‌ناره‌كانى جه‌ننه‌ت هه‌ناسه‌كانمان بوونه مێخه‌ك نیگاكانمان بوونه وه‌نه‌وشه چرپه چرپى عاشقانه‌مان بوونه چه‌پكه نێرگس ... له‌وىَ له‌نێو باخچه‌كه دا نه‌گه‌رِاینه‌وه و زه‌مه‌نمان جێ هێشت .
|
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,.......,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,, |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|