گاتا پاییز‌ى یه‌كانى من
شبعرى :ئیبراهیم هه‌ورامانى پاییز‌ى 2004 عومرێكم گوزه‌شت ،ئه‌سه‌ف نه چاوێكم ما بۆ چنینه‌وه‌ى نیگا جوانه‌كانى ئه‌و ئه‌و به‌نیگاى خۆى . من به‌نیگاى خۆم مۆردانه مان (*) به‌ئامانه‌ته‌وه دایه‌وه ده‌ست ئه‌و عاشقانه‌ى قافله‌یان له‌عه‌جه‌م ده‌گێرِایه‌وه . عومرێكم گوزه‌شت ،ئه‌سه‌ف
دڵێكم نه‌ما بۆ گوىَ گرتن له نه‌غمه‌ى داباریوى شوێن پێكانى ئه‌و ئه‌و به‌شوێن پێكانى خۆى من به‌شوێن پێكانى خۆم باخى میر مان (*) به‌ئه‌ماناته‌وه دایه‌وه ده‌ست ئه‌و عاشقانه‌ى قافله‌یان له‌عه‌جه‌م ده‌گێرِایه‌وه ***** كىَ پێم ئه‌ڵىَ عه‌رشى خودا له‌كوىَ یه ؟ من عه‌ودالى ساته‌كانى بینینى ئه‌وم كىَ پێم ده‌ڵىَ ؟؟ ئه‌وه دوو ده‌ست ئه‌وه ده‌ستم ده‌چمه ئه‌وىَ ساتىَ له‌عومرم شك ئه‌به‌م ئه‌و ساته‌ش ئه‌به‌خشم به‌پرسیارىَ كىَ پێم ئه‌ڵىَ عه‌رشى خودا له‌كوىَ یه ؟ ده‌چمه خزوورى و پىَ ى ده‌ڵێم : به‌ریشى ئه‌نبیاكانت قه‌سه‌م عومرێكم بوو بۆ خۆشویستن تو رِیشى ئه‌نبیاكانت قه‌سه‌م 16-3 بۆ؟ پىَ ى ده‌ڵێم :نیازم بوو ته‌مه‌نى خۆم پرِبۆى زولفى عه‌نبه‌رى كه‌م ئه‌سه‌ف چ عومرێكم گوزه‌شت خودایه 16-3 بۆ؟ ******** ئه‌و چركه‌یه‌ى قاشه سێوىَ به‌ربویه‌وه بىَ مروه‌تیت كرد خودایه دایكم كه‌وت و گۆزه شكا و كانیه‌كى رِونى به‌رتریفه‌ى مانگه‌شه‌وو لێوان لێو بوو له لێڵ بوون و قیژه‌ى مه‌رگ و پرچى رِنراوى مانگه‌شه‌وو. توو رِیشى ئه‌نیاكانت قه‌سه‌م چ سه‌برىَ بوو ؟ چ دڵىَ بوو ؟ چ چاوێك ما ؟ بۆ رِوانینى فیراقى مابه‌ینى من و تۆ ده‌پێم بڵىَ ؟ ده پێم بڵىَ ؟ 16-3 بۆ؟ (*) مۆردانه : ناوى گه‌ره‌كێكه له‌شارى هه‌له‌بجه . (*) باخى میر : ناوى كۆمه‌له باخیكى شارى هه‌له‌بجه بوو ئیستا بوه‌ته گه‌ره‌كیكى شاره‌كه .
به‌خێربێن بۆماڵه‌خنجیلانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه مشتێک له‌خه‌رمانی سه‌رگوزه‌شته‌کانی شار