
من خۆم ده‌زانم كوێم دێشىَ
به‌و داخه‌وه رِۆژێك ده‌مرم
شیعرى :ئیبراهیم هه‌ورامانى
چى نیگاى عاشقانه‌ى چاوم هه‌بوو
له‌نێو دڵتا به‌جێم هێشتن .
بىَ ئه‌وه‌ى ،
له‌ساباتى هه‌ناسه‌یه‌كى پرِ مروه‌تا
بمبه‌یته‌وه بۆ جه‌ننه‌ته‌كه‌ى خۆت
ووتت: قوربان كاتى فیراقه ئه‌مرِۆ؟
له‌م ده‌ردى فیراقى نێوانه
دڵێك شك نابه‌م
چیتر
بمباته‌وه بۆ سه‌ررِێگه‌ى
ئه‌و ته‌مه‌نه‌ى
له‌نێوان من و تۆدا
ته‌مه‌نێك بوو
چركه‌یه‌كى شك نه‌ده‌برد بۆ مردن .
**** **** *****
چى نیگاى عاشقانه‌ى چاوت هه‌بوو
له‌نێو دڵما به‌خشیت به‌من .
ووتم : ئازیز
ووتت : قوربان كاتى فیراقه ئه‌مرِۆ ؟
له‌م غه‌مى فیراقه‌دا
دڵم جىَ ى هه‌ناسه‌یه‌كى تر‌ى تێدا نى یه
بۆ ژیان
چیتر ژیان ....
چركه‌یه‌ك شك نابا
بىَ له‌مردن .
**** ***** *******
له دوو رِیانى فیراق و
موحیبه‌ت دا
من خۆم ده‌زانم كوێم دێشىَ
به‌و داخه‌وه رِۆژێك ده‌مرم (*)
(*) شیعرى شاعیرى شه‌هید :دڵشاد مه‌ریوانى یه .