ته‌مه‌ننامه‌ى مرۆڤێك
شیعرى : ئیبراهیم هه‌ورامانى![]()
منداڵیم هه‌ر له‌گه‌وره‌یم ده‌چوو
به‌ته‌مه‌ن ساوا و
به‌رِفتار پیر .
به‌منداڵى بازارِم ناسى
به‌منداڵى سیاسه‌ت سلاَوى لێكردم .
به‌منداڵى چى عه‌شقى مندالاَنه‌م
هه‌بوو .
له‌ده‌ست چوو .
چى خونچه‌ى خۆش دیده‌یم هه‌بوو
هه‌ڵوه‌رى .
********** ---- *********** ---- ******
ده‌مه‌وێت وه‌ك هه‌رزه‌كارىَ
ئه‌وه‌ى ووتومه ..بیڵێم :
ببوورن
زۆر به‌ئه‌سه‌فه‌وه
من سه‌رتاپاى ته‌مه‌نم
هه‌رزه‌كار نه‌بووم .
******---- ********** -----**********
دوو مه‌تر زه‌وى به‌درێژى
چاوه‌رِىَ ى ،
ئه‌م جه‌سته‌یه‌م ده‌كا .
تا به‌كۆڵىَ غه‌مه‌وه
تا به‌كۆڵىَ حه‌زه‌وه
بىَ ئه‌وه‌ى هاوه‌ڵێكم هه‌بىَ
بۆ ئه‌به‌د سه‌رخه‌وىَ
له‌لایا بشكێنم
كه هه‌رگیز
له‌تافى خه‌و ناچىَ .
چاوه‌رِێم ...
چركه‌یه دوانى تر
له ناو‌و تابوتێكى دارین دا .
دوا سلاَو
له ژینىَ كه‌م
تامى ژیانى نه ده‌دا .